لەبارەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی درۆن و مووشەکەوە هۆشداری دەدرێت
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، لە شەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە بروسکە ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و خێرایی با زیاد دەکات. دەشڵێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، لە بانگەوازێكدا داوا لەسەرجەم لایەنە سیاسیەکان دەکات هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی فراوان لە نزیكترین دەرفەتدا وەك زەروریەتێكی حەتمی قۆناغەكە بۆ پاراستنی سەروەریی و دەستكەوتەكانی كوردستان.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری دەڵێت، به مهبهستی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی، "داوا له هاوڵاتییان و دهزگاكانی راگهیاندن دەکەین پابهندی رێنوێنییهكان بن و دەشڵێت، ههركهسێك ڤیدۆی درۆن بڵاوبكاتهوه، رووبهڕووی لێپرسینهوه دهبێتهوه".
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، چوار (درۆن) فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ لە مەخموور تێکشکێنران و دەشڵێت، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە و بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ وردەکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی (زەویە سپی) لە کۆیە کە تایبەتە بە نیشتەجێبوونی پەنابەرانی سیاسیی کوردانی رۆژهەڵات، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاشکرایدەکات، هەفتەی داهاتوو بەشەئاردی دووەمی ئەمساڵ دابەش دەكرێت. دەشڵێت، پێش دابەشکردنی ئاردەکە تاقی دەکرێتەوە و ئەگەر باش نەبێت دابەش ناکرێت.
مەسعود بارزانی و تۆم باراک دەڵێن، پێویستە هەرێم و عێراق بەدووربگیرێن لەم شەڕەی ناوچەکە و مەسعود بازرانیش رایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری سەقامگیری و ئارامیە بۆ تەواوی ناوچەکە.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ وتی، "دەتوانم لە یەک کاتژمێردا کارەبای ئێران بکوژێنمەوە، بەڵام نایکەم"، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران وەڵامی دایەوە و رایگەیاند، "ئەگەر ئەو کارە بکەیت، لە ماوەی تەنیا نیو کاتژمێردا تەواوی ناوچەکە تووشی تاریکی دەکەین".
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانێکی توندوتۆڵیان بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی ئێستا بەهۆی بارودۆخی گەرووی هورمزەوە داناوە. دەشڵێت، بەدوای جێگرەوەی گونجاودا دەگەڕێن بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو، جەختیشی کردەوە کە بەرهەمهێنانی ئێستا پێداویستی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە.
کەمێک پێش ئێستا بە دوو درۆن بارەگایەکی سوپای عێراق لە مەخمور کرایە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکە برینداری لێکەوتووەتەوە.
موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، ههوڵهكانیان بۆ دابهشكردنی وڵات شكستپێهێنا، دهشڵێت، "تهنها هێرش دهكهینه سهر بنكهكانی ئهمریكا و ئیسرائیل و بهردهوامیش دهبین".
نێچیرڤان بارزانی و سەڵاحەدین بەهادین کۆبوونەوە و دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێکرا.
وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی تێکدانی سەقامگیری عێراقە و سودانی لێکۆڵینەوە دەکات لە هێرشەکە دەکات.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەوا و، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، سبەینێش نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت.
شاسوار عەبدولواحید دەڵێت، "بۆ یەکەمجار دوای ٣٥ ساڵ دەرفەتێک هەیە دەتوانین سەرۆک حکومەتێکی نوێ دابنێین بەڵام حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان دەڵێن ئیلاقەمان نییە، ئەم حزبە ئۆپۆزسیۆنانە نەیەن لەگەڵ پڕۆژەکەی ئێمە و ئەم سەرۆکی حکومەتە نەگۆڕن ئەوا ئۆکسجینیش دەکەن بە پارە، ئەم حزبە ئۆپۆزسیۆنانە چەند ساڵە بە لاوازی چوونەتە لای پارتی و یەک وەزارەتیان پێدراوە".
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، مووچەی ئەو خانەنشینانەی لە مانگەکانی رابردوو خەرجنەکراوە، دارایی عێراق بەڵێنیداوە لە کاتی پەسەندکردنی بودجە بەسەر یەکەوە هەمووی خەرجدەکرێنەوە، ئەو خانەنشینانە کە ناویان لە لیستی مووچەی مانگی شوبات نییە ژمارەیان ٨٠١ کەسە و کەمئەندامی سەنگەرن کە پێشتر لەسەر هێزەکانی ٧٠ مووچەیان بۆ خەرج کراوە.
بەرگری ئیتاڵیا رایگەیاند، بنکە سەربازییەکەیان لە هەرێمی کوردستان کراوە بە ئامانج و هێرشی درۆنی کراوەتە سەر، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
لەبارەی بە ئامانجگرتنی دوو کەشتی نەوت کە لە ناو ئاوەکانی خاکی عێراقدا کاردەکەن، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئاسایش و سەلامەتی هاتووچۆی کەشتیوانی لە رێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی و رێگاكانی دابینکردنی وزە، پێویستە بەدوور بگرێت لە ململانێکانی ناوچەکە و ئەم پێشهاتە نیشاندەرێکی نیگەرانکەرە بۆ پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەیەکی گرنگ بۆ ئابوری جیهانی و دابینکردنی وزە.
ئێران بەفەرمی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەکەی راگەیاند.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی دووی ساڵی ٢٠٢٦ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و هەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێک لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەناوی کۆمپانیای پاکەرەوەوە پارەی جەژنانەی لەهاوڵاتیان وەرگرتووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان چوونەتە شوێنی مەبەست و دەستگیریانکردووە.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ١٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٠٦ هەزار دینارە.
بەیانی ئەمڕۆ درۆنێک لە گەڕەکی قالاوەی سلێمانی کەوتەخوارەوە و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە منداڵێک برینداربووە و زیانی ماددیشی هەبووە، هاوکات لە شەوی رابردووشەوە تا ئێستا، ٢٣ هێرش بۆ سەر هەولێر و سلێمانی ئەنجامدراون.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٩٩ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر گەڕەکی قالاوەی سلێمانی و چەند ماڵێک زیانیان بەرکەوتووە.
لە کەرکوک و ئەنبار هێرشکرایە سەر پێگە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی و دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووتەوە و پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی بارەگاکەی گەڕەکی بەدر لە کەرکوک ١٠ کەس کوژراون و ١٢ کەسیش برینداربوون، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراون.
زنجیرەیەک هێرشی نوێی درۆنی کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و ئاگر لە فڕۆکەخانەکە بەرزدەبێتەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کارگۆی فرۆکەخانە کراوەتە ئامانج و تا ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزاندراوە.
سهرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، تاكه رێگه بۆ كۆتاییهێنان به ململانێی رۆژههڵاتی ناوهڕاست كه لهلایهن ئهمریكا و ئیسرائیلهوه دهستیپێكردووه، داننانە به مافهكانی تاران و پێدانی قهرهبوو و دابینكردنی گهرهنتی نێودهوڵهتییه له بهرامبهر ههر دهستدرێژییهك له داهاتوودا.
محەمەد شیاع سودانی و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، دوایین پێشهاتەکانى ناوچەکەیان تاوتوێکرد و جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان کردەوە بۆ راگرتنى جەنگ و دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە بۆ هەموو قەیرانەکان.
کەمێک پێش ئێستا دەنگێکی بەهێز لە ئاسمانی هەولێر بیسترا، بەپێی زانیارییەکان هێرشێکی درۆنی لە ئاسمانی شەقامی ١٠٠ مەتری نزیک هۆتێل دیڤان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنرا.