وەفدى عێراق و هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانى وەبەرهێنى نەوت کۆبوونەوە
ئاسایشی پارێزگای ههولێر رایگهیاند، تۆمهتبارێك كه بڕێك زێڕی ساختهی له بازاڕهكانی شاری ههولێر ساغ كردبووە، لهلایهن هێزهكانیانهوه دهستگیركرا.
دوای ئەوەی سەرۆکی روسیا فەرمانی بە سوپاکەی دا هەموو چالاکییەکی سەربازی رابگرن و ئاگربەستی یەک رۆژەی راگەیاند، بە بۆنەی جەژنی هەستانەوەوە، هاوکات، هەردوو وڵات یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە شکاندنی ئاگربەستی یەک رۆژە.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی کاربەرێکەر رایگەیاند، ئاستی هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و پەلەوەر بۆ وڵاتان فراوانتر دەکەین.
بهرگری شارستانی ئاكرێ رایگهیاند، گهنجێكی تهمهن ٢٣ ساڵ له بهردهڕهش له رووباری خازر خنكا و لهئێستاشدا تهرمهكهی دهرهێندراوه و رهوانهی نهخۆشخانهی فریاكهوتنی بهردهڕهش كراوه.
شاندی حکومەتی عێراق و هەرێم لە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم کۆبوونەوە و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش دەڵێت، کۆبوونەوەکە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بووە.
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد بە تۆمەتی دزینی بڕێکی زۆر پارە لە هاوڵاتیەک.
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق رایگەیاند، تەنها لە سەرەتای ئەمساڵدا، زیاد لە سێ هەزار کەسیان بەهۆی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردووە و دەستیشیانگرتووە بەسەر دوو تەن و ١٦٦ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا.
ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی هەرێم لەبەردەم دەزگای شەهیدان لە بەغدا گردبوونەوە و داوا دەکەن رووفاتی کەسوکارەکانیان بۆ بدۆزرێتەوە و بگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێم.
نرخی زێڕ چەند رۆژێکە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٣٢٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی لە جێگیریدایە.
وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی کوشندەیە و رێژەی مردنی ٦٠٪ هەروەها وتیشی، هیچ حاڵەتێک لە هەرێم تۆمار نەکراوە و رێکاریشیان گرتووەتەوە بەر بۆ روونەدانی هیچ حاڵەتێکی نەخۆشییەکە.
بەرپرسێکى پێشمەرگە وتی، یەكخستنەوەی هێزەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و مانگی ئاب و ئەیلوولی ئەمساڵ، یەكەی ٧٠ و ٨٠ـی پێشمەرگە بەتەواوی دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەوەی پارتی دەیکات قۆرغکردنی دەسەڵاتە و ئەوەی یەکێتیش لەگەڵ خەڵک و بەڵێنەکانی خۆی دەیکات قۆڵبڕینە.
كۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەو کۆمپانیا نەوتییە بیانیانەی کە لە عێراق کاردەکەن، دهستیپێكرد و لهبارهی پرسی شایسته داراییهكانی كۆمپانیاكان و ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان گفتوگۆ دهكرێت.
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە کەمتر لە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
کەشناسی رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دەستدەکەن بە بەرزبوونەوە.
کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانی عێراق هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە دەتوانن سەردانی بنکەکانیان بکەن بۆ دەرهێنان و چارەسەرکردنى کارتی بایۆمێتری و کێشەکانى وەک پەنجەمۆر.
وەزارەتی دارایی عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری دەستپێکرد، بەڵام تا ئێستا حکومەتى کاربەڕێکەر لیستى مووچەى رادەستی بەغدا نەکردووە.
رۆژنامەی سەباحى حکومەتى عێراق بڵاویکردەوە، پڕۆژەی روناکی بەهۆی گرانی نرخەکەیەوە ترسی لە دڵی هاوڵاتیاندا دروستکردووە.
باڵیۆزی چین لە ئەمریکا رایگەیاند، کە رێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی یەکلاکەرەوەیان دەبێت لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی ئەگەر بێت و وڵاتانی دیکە باج و شەڕی بازرگانی بسەپێنن.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەرواری ٢٠ـی نیسان کارگەکانی سنووری عەربەت کارەبایان نابێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ لە جێگیریدایە.
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو خوازیارانی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانكۆ حكومییەكانی هەرێم تاقیكردنەوەیان ئەنجامدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامەكان رادەگەیەنن.
سەرۆكی یەكێتی دەڵێت، پرۆژەی (هەژماری من) زۆر گرنگە و پرۆسەی تەوتینیش ئەوە نییە كە خەڵك تێیگەیشتوون.
سەرۆکی ئۆکرانیا، تانەی لە بڕیاری راگەیاندنی ئاگربەستەکەی روسیا دا و وتی، روسیا لە هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی بەردەوامن و سەرۆکی روسیاش یاری بە ژیانی مرۆڤەکان دەکات.
زانایانی بواری نەخۆشی شەکرە بە فەرمی جۆرێکی نوێی نەخۆشییەکەیان ناساند کە تووشی گەنج و کەسانی لاواز دەبێت، بە پێچەوانەی جۆرەکانی دیکە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، وڵاتەکەی دەچێتە قۆناغێکی گرنگەوە لە شەڕ دژی حەماس، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل ملکەچی مەرجەکانی حەماس نابێت و دەشزانن باجەکەی قورسە.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەڵێت، بارودۆخی ناوچەکە واناخوازێت پێکهێنانی حکومەت بەم شێوەیە دوا بکەوێت.
ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت، لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نۆ ملیۆن هاوڵاتیی لە دەنگدان بێبەشدەبن.
کەمێک پێش ئێستا گەشتیارێکی عەرەب لە بەنداوی ئاقوبان لە سنووری شەقڵاوە خنکا. وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێریش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە کەمتر لە دوو کاتژمێر لە لايەن تيمی ژێر ئاوی قەنديل تەرمەکەی دۆزرایەوە.
چاوەروان دەکرێت سبەىنێ بەغدا دەست بە دابەشکردنى مووچەی مووچەخۆرانی بکات، بەڵام تا ئێستا حکومەتى کاربەڕێکەر لیستى مووچەى رادەستی بەغدا نەکردووە.