هەرێمی کوردستان؛ ژن و ژنخوازی تاوان و قەدەغەیە لەم مانگەدا
ئەشواق جاف ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە ئێن ئاڕتی وت، مەسرور بارزانی کاندیدی پۆستی سەرۆکی حکومەتی داهاتوو دەبێت، باسی لەوەشکرد، بەم نزیکانە لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە و لەسەر پۆستەکانی حکومەت رێکدەکەون.
لە مانگی نیساندا ژن و ژنخوازی تاوانێکی گەورەیە و هیچ کام لە هەرسێ چینەکەی ئێزدیەکان لەم مانگەدا پرۆسەی هاوسەرگیری پێک ناهێنن.
چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی رێڕەوی دیموکراسی وڵات دەکەینەوە و پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی خۆیدا لە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق بڕیاریدا بۆ لەمەودوا رێگە بە هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوە بدرێت، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمیش دەڵێت، بەرهەمی تەماتە لە بازاڕدا کەمبووەتەوە بۆیە قەدەغەی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمەیان هەڵگرتووە.
ئیسرائیل دووبارە هێرشی کردەوە سەر غەزە و دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، سەرۆکی فەڕەنساش دەڵێت، پشتگیری دەوڵەتی فەڵەستینی دەکەین بە مەرجێک گروپە چەکدارەکانی غەززەی تێدا نەبن.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی دەستپێدەکاتەوە و حکومەت پێکدەهێنن.
ئەمڕۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی ١٢ دەستی پێکرد، وتەبێژی پەروەردەش دەڵێت، تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی پۆلی ١٢ لە کاتی خۆیاندا دەکرێت.
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، تاوەبارانی پچر پچر لە سنووری پارێزگای دهۆک و سنووری ئیدارەی راپەرین. دەشڵێت، سبەینێ لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم ئەگەری کەمێک نمە باران و هەورە تریشقە هەیە و پێشبینی دەکرێت تۆز و خۆڵ هەندێ کات لەگەڵ باران تێکەڵ ببێت.
حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە بەبۆنەی رووخانی رژێمی بەعس پشووی فەرمییە.
ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا پارەی تەرخانکراوی بۆ بەرنامەی فریاگوزاریی سەر بە رێکخراوی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتوەکانی راگرت، کە یارمەتی ملیۆنان کەسی هەژار لە سوریا و یەمەن و ١١ وڵاتی دیکە دەدات.
بڕیارە ئەمڕۆ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ بەسەر لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشبکرێت.
راوێژکارێکی سودانی دەڵێت، دەستەبەرکردنی مووچەی موچەخۆرانی تەواوی عێراق لەپێشینەی کارەکانی حکومەتە و مووچەی تەواوی مووچەخۆران زامن کراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رۆژی شەممە لەگەڵ ئەمریکا لە وڵاتی عوممان بە ناڕاستەوخۆ کۆدەبینەوە. لەو بارەیەوە سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، رۆژی شەممەی داهاتوو گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئەو وڵاتە ئەنجام دەدەن.
زانایان لە توێژینەوەیەکدا ئاماژەیان بەوە کردووە، پشتگوێخستنی ژەمی بەیانیان و نانخواردن بەر لە خەوتن مەترسیدارە و هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
سهرۆكی هاوپهیمانی دهوڵهتی یاسا رایگەیاند، ئهنجامدانی ههڵبژاردن ئهركێكی ئایینی و مرۆیی و ئهخلاقیه و دواخستن یان ئهنجام نهدانیشی عێراق رووبەڕووی مەترسی دابەشبوون دەكاتەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٣٦ دۆلار دابەزیوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکارییان بەسەرداهات و بەرزبوونەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نزیکەی ٣ دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئاوی گوێزی هیندی خواردنەوەیەکی تەندروستە، دەوڵەمەندە بە کانزاکان ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی سروشتی بۆ جێگرتنەوەی ئەو شلانەی لەدەست چوون لەڕێگەی ئارەقکردنەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ئێن ئاڕ تی کەوتوون رایگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگای گشتی سلێمانی ـ کەرکوک روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و لەناوچەی ئەلبوتەعمەش بەهۆی رووداوێکی دیکەی هاتووچۆوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
عێراق رووبەڕووی قەیرانێکی نائاسایی دەبێتەوە، ئەوەش دوای دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت لە جیهاندا، کە بۆ یەکەمجار لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا بۆ کەمتر لە ٦٣ دۆلار دابەزیوە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ ئێراندا گفتوگۆی راستەوخۆ ئەنجام دەدەن و تا رۆژی شەممەی داهاتووش کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجانم دەدەن.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ رایگەیاند، پارتی و یەکێتی چاوەڕوانن ئەمریکا لە عێراق بدات بەڵام ئەوە روونادات و وتیشی، پارتی و یەکێتی چاوەڕوانن تورکیا سکاڵایەک لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم لە عێراق بباتەوە.
شاندێکی ئەمەریکا بە نوێنەرایەتییەکی بازرگانی کە لە ٦٠ کۆمپانیا پێکهاتووە گەیشتە بەغدا و ژووری بازرگانی ئەمریکا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق واژۆ دەکات بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کەرتی تایبەتی ئەمریکی و عێراق.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پێشنیار دەکات ٪٢٥ باج بخرێتە سەر بەشێک لە شمەکە هاوردەکراوەکانی چین.
پسپۆڕانی تاقیگەی فەلەکناسی خۆر لە ئەکادیمیای زانستی رووسیا رایانگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا زریانێکی موگناتیسی روو لە زەوی دەکات.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا ٦٠٠ ملیار دینار داهاتیان بەدەستهێناوە.
سەرۆکی فەرهنسا لە میسیر رایگەیاند، پشتگیریی پێشنیاری میسر بۆ بونیاتنانەوەی غەززە و دامهزراندنی دهوڵهتی فەڵەستین دەکات و پشتگیریش له پلانی کۆمکاری عەرەبی بۆ بونیاتنانەوەی غەززە دەکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پاراستنی کۆمەڵگا و بەتایبەت گەنجان لە بەڵای ماددە هۆشبەرەکان لە پێشینەی کارەکانی حکومەتە و ئاماژەی بە گرنگی وەرگرتنی رێبازە زانستییە سەرکەوتووەکانی خۆپارێزی و چارەسەری کرد.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، جگه له چین لهگهڵ ههموو وڵاتانی جیهان ئامادهین گفتوگۆ لهبارهی پێناسی گومرگی بكهین.