گەڕی سێیەمی دانوستانی ئەتۆمیی نێوان ئێران و ئەمریکا کۆتایی هات
دوای تەقینەوەکانی بەندەر عەباسی ئێران، رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی، لە زاری بەرپرسانی سەربازیی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل پەیوەندیی بە تەقینەوەکەی بەندەر عەباسەوە نییە.
پەرستارێکی دوو گیان لە کەرکوک کە دوو گیان بووە سێ رۆژ پێش ئێستا توشی تای خوێن بەربوون بووە و کەمێک پێش ئێستا گیانـی لەدەستدا
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ رایگەیاند، سبەی یەکشەممە رێگەی تونێلی گەلی نێوان دهۆک و زاخۆ، دەگیرێت.
گەڕی سێیەمی گفتووگۆی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عوممان کۆتایی هات. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند، گفتوگۆکەیان لەگەڵ ئەمریکا زۆر جدی بوو. میدیای فەرمی ئێرانیش دەڵێت، گفتوگۆی ئەمجارە زۆر درێژتر بووە بەراورد بە دوو گفتووگۆکانی پێشوو،
رێورەسمی بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیس، پاپای کۆچکردووی ڤاتیکان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.
کارگێری مەکتەبی سیاسی یهكگرتوو دەربارەی سەردانەکەی ئەمینداری گشتی حزبەکەیان بۆ تورکیا وتی، یەکگرتوو دهتوانێت رۆڵی باش ببینێت له پرۆسهی ئاشتی تورکیا.
كۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی نهتهوهی كورد له رۆژئاوای کوردستان كۆتاییهات و بڕیاردرا شاندێكی هاوبهش بۆ دانوستاندن لهگهڵ حكومهتی نوێی دیمهشق پێكبهێنرێت.
تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری بەندەرعەباسی ئێران روویدا، بەڕێوەبەری باری لەناکاوی پارێزگای هورمزخانیش دەڵێت، چەند کۆنتێنەرێکی بەندەری شەهید رەجایی لە شارەکە تەقیونەتەوە و وتەبێژی فریاکەوتنی ئێرانیش وتی، ٥١٦ کەس بریندار بوون.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، پێویستە بەپێی شایستەی هەڵبژاردن پۆستەکان دابەش بکرێت، بەڵام پارتی لە پێکهێنانی یەکەم کابینەوە تاوەکو ئێستا پلە و پۆستی لاگرنگ نەبووە بەڵکو ویستوویەتی لە رێگەی دەنگی خەڵکەوە حکومەتێک پێک بهێنێت و خزمەتی خەڵک بکات.
پۆلیسی کەرکوک نۆ کەسیان دەستگیرکرد کە بە رەگەز ئەفغانی و بەنگلادیشین و ویستویانە بە رێگای نایاساییدا بچنە ناو شارەکە.
میدیا ئێرانییەکان رایانگەیاند، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەر عەباسی باشوری رۆژئاوای ئێران رووی داوە وزیانێکی زۆری بە بەندەرەکە گەیاندووە.
سەرۆکی دامەزراوەی ئایندەی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە و راوێژکاری ئابوری، ئاشکرای کرد، عێراق بەردەوامە لە بەهێزکردنی پێگەی خۆی وەک هاوبەشێکی بازرگانی گەورە بۆ تورکیا، جەختی لەوە کردەوە کە عێراق لە ساڵی رابردوودا لە پلەی پێنجەمی هاوردەکاری کەلوپەل لەو وڵاتە بووە.
کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر-کەرکوک دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزیری دارایی عێراق، بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ساڵانەی بەهاری بانک و گروپی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کرد کە لە واشنتۆن بەڕێوەچوو باس لە رۆڵی بانکی نێودەوڵەتی کرا لە پاڵپشتیکردنی عێراق لە بەرنامە چاکسازییەکانیدا.
نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نزیکەی ٧٥٠ دینار دابەزی و هاوکات ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات وتی، سوریای نوێ پێویستی بە دەستورێکی لامەرکەزیی هەیە کە هەموو پێکهاتەکانی لەخۆبگرێت، وتیشى، لە سوریای نوێدا دەبێت مافەکانی کورد دەستەبەر بکرێت و ئەمە داواکاری بنەڕەتی ئەوانە.
شارەزایانی تەندروستی ئاماژەیان بەوە کردووە کە خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی تەماتە لە بەیانیاندا دەتوانێت سوودێکی بەرچاوی تەندروستی پێشکەش بکات، بەتایبەتی لە بەڕێوەبردنی بەرزی پەستانی خوێن و کۆڵیستڕۆڵ.
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی بزوتنەوەی حەماس لە قاهیرە لەگەل بەرپرسانی میسر کۆببنەوە بۆ تاووتوێکردنی ئەگەری ئاگربەست لە غەززە و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەزاری بەرپرسێكی ئاگاداری ئێرانەوە بڵاویكردووەتەوە، پێدەچێت جگە لە پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم پرسێکی دیکە لەسەر مێزى دانوستان بێت بۆ گفتوگۆکردن، كە ئەویش بەرنامەی موشەکییە.
ئەمڕۆ بە بەشداریی هێز و لایەنە سەرەکییەکانی کوردستان کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کورد لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت.
بەهۆی بومەلەرزەیەکەوە لە شاری ئێسمێرالداس لە کەنارەکانی ئیکوادۆر کە بەگوڕی ٦.٣ پلەی رێختەر بووە زیاتر لە ٣٠ کەس بریندارن و
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی دوا نیوەڕۆوە بارانبارینی مامناوەند و پچڕپچڕ دەستپێدەکات.
دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ١٧ دۆلار نزمبووەوە بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ ١٦ سەنت نزمبووەوە.
کۆمەڵێك نیشانە هەن کە ئاگادارکەرەوەن بۆ کەمیی ئاسن لە جەستەدا و دەبێت هەموو کەسێك بیانزانێت و بەزوویی چارەسەری بکات، چونکە ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر ئەو حاڵەتە بەردەوام بێت ئەوا گرفتی تەندروستیی بەدواوە دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رەتیدەکاتەوە ڤیزای گەشتیاری لەدایکبوون بەو ژنانە بدات کە لە ئەمریکا منداڵیان دەبێت، چونکە دواتر منداڵەکە رەگەزنامەی ئەمریکی پێدەدرێت.
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، حەجی بازرگانی رەتدەکاتەوە و هۆشداری دەدات لە ساختەکاری و فێڵکردن.
سەرۆکی ئەمەریکا، ئاماژەی بە ئەگەری کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا لە رۆما لە کاتی پرسەی پاپا فرانسیسدا کرد.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ناوچەکەدا و دیدگایان هەیە بۆ پێشخستنی ئابووری.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەمریکا کە لە ٢٤ـی ئهم مانگهوه دەستیپێکردوه، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پابەندبونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری عێراق دوپاتکردەوە و ستایشی هەوڵە هاوبەشەکانی بەرەنگاربونەوەی داعشی کرد.