بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلەی رێختەر تورکیای هەژاند
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەستەنبوڵ و چەند ناوچەیەکی تورکیای هەژاند و دەزگای بوومەلەرزەزانی وڵاتەکەش دەڵێت، گوڕەکەی ٦.٢ پلەی رێختەر بووە.
پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ راگەیاند، لە نەخۆشخانەیەكی تایبەتی شاری سلێمانی، ئافرەتێكی گەنج لە كاتی نەشتەرگەریی جوانكاریی دەرهێنانی چەوری لە جەستەی گیانی لەدەست دا.
تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بۆ دووربوون لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، پێوستە سەربڕینی ئاژەڵ لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت و جلوبەرگی خۆپارێزی وەک، دەستکێش، جزمە، بەرگی تایبەت، ماسکی دەموچاو بەکار بهێنرێن، لەگەڵ پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەر دەبڕدرێت، بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی کلۆرین پاک بکرێنەوە.
رۆژی نزای نیشتمانیی لە هەولێر بەڕێوەچوو، سەرۆکی پارتیش دەڵێت، بەڕێوەچوونی ئەو رۆژە لە کوردستان یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ئەو برایەتی و پێکەوەژیانەی لە کوردستان هەیە قوڵتر و فراوانتر بێت.
قوباد تاڵەبانی لە مییانی بەڕێوەجوونی دووەمین دیداری یەکێتی رایگەیاند، بەڵێنی هەڵبژاردنیان بردەسەرو كۆتاییان بە تاكڕەوی هێناوە.
هەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە بەغدا کۆبوونەوە گفتووگۆیان کرد لەبارەی دوایین پێشهات و دۆخی ناوچەکە و دوای کۆبوونەوەکە وەزیری دەرەوەی فەرانسا رایگەیاند، گرنگە عێراق کێشنەكرێتە ناو هیچ شەڕێکەوە لە ناوچەکەدا.
هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسانەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەکەن، پێویستە لە ماوەی کەمتر لە ٦٠ رۆژدا مامەڵەکانی تەواوبکەن بە پێچەوانەوە سزای دارایی بە شێوەی رۆژانە دەچێتە سەر.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری دهۆک و سلێمانی باران ببارێت و کەشناسی عێراقیش وتی، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو گرژیی و ئاڵۆزیانەی لەنێوان هاندەرانی یانەی وەرزشی نەورۆز و زاخۆ دروست بوو ،٦٢ هاوڵاتی برینداربوون كە ٢٥ برینداریان لەشوێنی رووداوەكە لەیاریگای نەورۆز و ٢٧ بریندار بە ئەمبوڵانس گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شار و لە ئێستادا تەنیا یەك بریندار لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.
وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان بە ئێن ئاڕتی وت، بۆ مانگی چوار مامەڵەی هەزار و ٦٠٠ خانەنشینکراوی دیکە تەواوکراوە و لەم مانگەدا چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
سەرۆكی وەزیرانی عێراق، پشتیوانی بۆ گەلی سوریا دووپاتکردەوە، بهههموو پێکهاتەکانییەوە بهبێ جیاوازی له نێوان گەلی سوریا.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی دوایین پێشهاتەکانی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران رایگەیاند، هێشتا زووە بۆ بڕیاردان لەسەر دەرئەنجامی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت لە دوایی نیوەرۆ لە ناوچە شاخاویەکان هەندێ کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.
سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی داهاتووی غەززەوە دەڵێت، پێشکەوتنی بەرچاو لەبارەی پرسی غەززە بەدیهاتووە و وتیشی، رێگە نادەن چیتر حەماس غەززە بەڕێوەبەرێت، حەماسیش دەڵێت، ئامادەن دەستبەرداری غەززە ببن.
نرخی ئۆسنەیەک زێڕ بە سێ هەزار و ٣٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیكەی ١٤٩ دۆلار نزمبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٨ دۆلار ٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک و ١٦ سەنت بەرزبووەوە.
راوێژکارێکی نەخۆشییەکانی هەناو ئاشکرایکردووە کە خواردنەوە گازییەکان یارمەتی هەرسکردنی خۆراک نادەن و دەبنە هۆی ئاوسانی سک.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لە یارییەکی گەڕی ٢٩ی خولی ئەستێرەکانی عێراق کە لە یاریگای نەورۆز لە شاری سلێمانی لە نێوان یانەی وەرزشی زاخۆ و یانەی وەرزشی نەورۆز بەڕێوەچوو، گرژی دروست بوو لە نیوان هاندەرانی هەردوو یانەکە و بووە هۆی وەستاندنی یارییەکە و برینداربوونی ژمارەیەک هاندەر.
گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سزایان بەسەر بازرگانێکی ئێراندا سەپاندووە، کە بەرپرسە لە هەناردەکردنی گازی شل و نەوتی خاوی وڵاتەکە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی حاڵەتی گیانلەدەستدانی نوێی بە هۆی تای خوێنبەربوون راگەیاند، بەمەش کۆی گشتی تووشبووانی تای خوێن بەربوون لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتە ٢٢ کەس.
لە یاریگای نەورۆز لە سلێمانی لە یاری نێوان نەورۆز و زاخۆ شەڕ روویدا لە نێوان هاندەراندا و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.
بڕیارە سبەینێ حکومەتی ئەڵمانیا ژمارەیەک کۆچبەری عێراقی و کورد دیپۆرت بکاتەوە.
وەتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەخاتەڕوو بۆ وەرگێڕانی نامەکان لە چاتەکاندا بەشێوەیەکی راستەوخۆ.
سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی ئایاردا سەردانی وڵاتانی سعودییە و ئیمارات و قەتەر دەکات.
میدیا جیهانیەکان رایگەیاند، ئەمەریکا باجی لەسەر ئەو سیستەمی وزەی خۆرانە دانا کە لە کەمبۆدیا، ڤێتنام، مالیزیا، و تایلەند هاوردە دەکرێن و باجەکەش دەگاتە ٪٣،٥٢١.
وتەبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران رایگەیاند، كۆبوونهوه تهكنیكییهكهیان لهگهڵ لایهنی ئهمهریكا كه بڕیار وابوو سبهی بهڕێوه بچێت، دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.
شاندی هەدەپە، ئامانجیان لەسەردانیکردنیان بۆ هەرێم، بۆ وەرگرتنى بۆچوونى لایەنەکانى هەرێمە لەسەر پرۆسەی ئاشتی.
مەفرەزەکانی هاتووچۆی سلێمانی بەهۆی رەنگکردنی ئۆتۆمبێلێکەوە دەستیان بەسەردا گرت و ئاگاداری شۆفێران دەکەنەوە کە خۆیان بەدووربگرن لە ئەنجامدانی ئەم کارە.
باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و تیایدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق تاوتوێ کرا.
حکومەتی عێراق بڕیاریدا، پلانی کشتوکاڵی عێراق هەمواربکاتەوە بۆ وەرزی ئێستای گەنم، بۆ ئەوەی زەویەکانی دەرەوەی پلانەکەش بگرێتەوە هاوشێوەی زەوی ناو پلانەکە.