دەمیرتاش: لەم پڕۆسەیەدا هیچ لایەنێک دۆڕاو نییە
سەرۆكی زیندانیكراوی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) دەڵێت، ئەمە بە یەکەم بەرهەمی هەوڵەکان دادەنێت و جەخت دەکاتەوە کە هیچ لایەنێک دۆڕاو نییە، وەزیری دەرەوەی توركیاش دەڵێت ئەمڕۆ هەنگاوێکی زۆر گرنگ و پێشوازی لێکراو بەرەو ئامانجی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر نرا.
کەشناسی عێراق پێشبینی ئەوەدەکات لە چەن رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بگاتە ٥٠ پلە لە ناوچەکانی باشوور، لە کاتێکدا لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور تۆماردەکرێن، هەروەها، داوا لە هاوڵاتییانیش دەکرێت لە کاتی پاشنیوەڕۆدا وریابن و رێکاری پێویست بۆ خۆپارێزی بگرنەبەر.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەیان بە رووی دانوستانی دادپەروەرانەدا کراوەیە، بە مەرجێک ئەمریکا گەرەنتی ئەوە بکات کە لە کاتی دانوستانەکاندا هێرشیان ناکاتە سەر، راوێژکارێکی عەلی خامنەیش دەڵێت، ئێران دوای شەڕی ئه م دواییه به تەواوی متمانەى به ئەمریکا له دەست داوه.
وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، تا ئێستا ٢٤ کۆمپانیایان پەسەند کردووە، تاوەکو کارەبا بۆ زیاتر لە ٥٠٠ بینا و فەرمانگەى حکومى لە رێگەى وزەى خۆرەوە دابین بکەن.
دوای پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە، سەرۆکی پارتی دەڵێت، ئەو هەنگاوانەی لە پڕۆسەی ئاشتیدا گیراونەتەبەر هەنگاوی گرنگن بە ئاڕاستەی دروست و دەشڵێت، پڕۆسەی ئاشتی پێویستی بە پشوو درێژی و وردبینی هەیە بۆ ئەوەی بگاتە ئەنجامێکی باش.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە پڕۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردسان (پەکەکە) دەکات و دەڵێت، ئەم هەنگاوە بە پێشهاتێکی گرنگ دەزانێت کە نوێنەرایەتی سەرەتایەکی راستەقینە دەکات بۆ پڕۆسەی داماڵینی چەک و دەرفەتێکی راستەقینە بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و بەرزکردنەوەی هەوڵەکانی ئاشتەوایی بەردەوام لە ناوچەکەدا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لە بەنداوێکدا لە گوندی قەیتولی سەر بە سنووری چەمچەماڵ خنکا.
هاوسەرۆكی کۆما جڤاکێن کوردستان (كەجەكە) دەڵێت، ئامادەن بچینەوە تورکیا و بەشداری لە سیاسەتدا بکەن، بەڵام بەبێ گەرەنتی یاسایی و دەستوری، گەڕانەوەیان ئەستەم دەبێت و دەشڵێت، بەبێ ئازادیی جەستەیی رێبەری زیندانیكراوەی پەكەكە، پڕۆسەكە سەركەوتوو نابێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی تەزووی کارەباوە لە سنووری کفری منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵان گیانی لەدەستدا.
لەبارەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـوە، سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، هیوادارن هەنگاوە گرنگەکەى ئەمڕۆ کە رێگەیە بۆ ئاشتی ببێتە خێر بۆ هەموان و دەشڵێت، ئەمە هۆکارە بۆ گەشتن بە تورکیایەکی بێ تیرۆر.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پڕۆسەی چەکدانانی ٣٠ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری سلێمانی بەڕێوەچوو و چەکەکانیان سووتاند، چاوگێکی نزیک لە گەریلاکانی قەدندیل بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەوەی ئەمڕۆ روویدا تەنها پیشاندانی نیازپاکی قەندیل بوو بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و پەیامێک بوو بۆ تورکیا و جیهان ئەگەر بێت و مافی گەلی کورد بدەن چەکەکانیان لە سوکەوە بۆ قورس بەم جۆرە لەناو دەبەن.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ دەڵێت، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئەو رووداوە نەخوازراوانەى کە لە سنووری خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر روویاندا زیان بەر وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات کەوتووە و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا کار لەسەر چاککردنەوەى زیانەکانی وێستگەکە دەکەن.
سەرۆکی یەکێتی لە بارەی چەکدانانی پەکەکەوە دەڵێت، چەکدانانی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە پارێزگای سلێمانی هەنگاوێکی مێژووییە، بۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە باکووری کوردستان و تورکیا لە رێگەی دیالۆگ و ئاشتییەوە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە گوندێکی سەر بە ناحیەی عەربەت، بە تۆمەتی بیرهەڵکەندنی نایاسایی دوو کەس دەستگیرکران.
سەرۆکی مەهەپە لەبارەی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە دەڵێت، ئۆجەلان بەڵێنەکەی بەجێهێنا و بە دانانی چەک، رۆژانی ناخۆش کۆتاییان دێت.
دوای بەڕێوەچونی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە-سورداش، نێچیرڤان بارزانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە دڵنیاییەوە ئهم ههنگاوه پرۆسهى ئاشتى دهباته قۆناغێكى نوێوه و دەشڵێت، له ئاشتيدا ههمووان براوهن.
کەشناسی عێراق هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان کە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بۆ ٥٠ پلەی سیلیزی، هاوکات بەهۆی گەرمای بەتینەوە دەوامی فەرمانگەكانی پارێزگای بەسڕە كەمكرایەوە.
وهزارهتی پلاندانانی عێراق هۆكاری دابهزینی رێژهی بێكاری له عێراق روونكردهوه و وتی، بهرنامهی حكومهت تیشكی خستووەتەسهر رهخساندنی ههلیكار له كهرتی تایبهتدا.
بەهای بیتكۆین بهردهوامە لە بەرزبوونەوە و ئهمڕۆ ١١٨ ههزار دۆلاری تێپهڕاند، کە ئەمەش بەرزترین ئاستی پێوانەییە کە بەدەستیهێنابێت.
لە ناحیەی زەڕایەن سەر بە سنووری شارەزوور، لە پێناو کەمکردنەوەی ژاوەژاو و پاراستنی هێمنی، نزیکەی ٣٠ بڵنگۆ لە ناوبازاڕ دەستیان بەسەرداگیراوە.
لە میانی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکەدا، گروپێکی گەریلا بەناوی "ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتی" دەقێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان و وەک نیازپاکییەک بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی، بە ئیرادەی ئازادیی خۆیان چەکەکانیان لەناودەبەن.
ئەمڕۆ لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سورداش، پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە ئەنجامدەدرێت و بە شێوەی راستەوخۆ دیمەنەکان ئاراستەی جەماوەر دەکرێن.
کەسناسی عێراق دەڵیت، ئەگەری هەیە لهم ههفتهیهدا له ناوچهكانى ههرێم كهمێك باران ببارێت و پلهكانى گهرما نزمببنەوە، بهڵام له باشوور و ناوهڕاستی عێراق خۆڵبارین دهست پێبكات و پلەکانی گەرما بۆ ٥٠ پلە بهرزدەبنەوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، وڵاتەکەی ئامادەیە لەماوەی ئاگربەستی ٦٠ رۆژەدا، دانوستان لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە بکات، بەو مەرجەی کەرتی غەززە لە چەک دابماڵرێت.
وێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە کە وەرزش کردن کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
ئەمڕۆ پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە سنووری ئیدارەی راپەرین بە ئامادەبوونی شاندی دەم پارتی و کەسایەتییە سیاسییەکان و رۆژنامەنووسانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦١ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی بەهۆی دوایین هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بەسەرداهات، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار نزمبووەوە.
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، نزیکەی ملیۆنێک بەرمیل زیادیکردووە بەراورد بە مانگی پێنج، ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکاش دەڵێت، عێراق لە ریزبەندی شەشەمی گەورەترین هەناردەکارانی نەوت بووە بۆ وڵاتەکە.
سهرۆكی فەڕهنسا و سهرۆك وهزیرانی بەریتانیا بۆ رێگریكردن لهکۆچینایاسایی له كهناڵی ئینگلیزی رێکەوتنێکیان واژۆکرد، سەرۆکی فەڕەنساش دەڵێت، ئەو کۆچبەرانە وەردەگرنەوە کە لە فەرەنساوە بە نایاسایی دەچنە ناو خاکی بەریتانیا.