عێراق راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی درێژکردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ عێراق بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییەکانی تا کاتژمێر ٧ـی شەو درێژبکاتەوە و کەمێک پێش ئێستاش بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ٢٤ کاتژمێری دیکە درێژبکاتەوە.
دوای داخستن و راگرتنی سەرجەم گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی عێراق بڕیاردرا تەنها بە رۆژ و لە فڕۆکەخانەی بەسڕەوە گەشتەکان ئاسایی بکرێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، هێرشەکانی سەر ئێران نیشانەی ناڕاستگۆیی ئەمریکایە و هۆشداریدا لەوەی، هێرشبەران روووبەڕووی وەڵامی بەهێزتر دەبنەوە.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، دوای رەزامەندی حکومەتی عێراق ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە دەروازەی سنووریی قائیم دەستیپێکردەوە.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، هەموو کارمەندەکان ٢٤ کاتژمێر ئامادەن بۆ پێشوازیکردن لە حاجیان و ئەو گەشتیارانەی کە دەگەڕێنەوە عێراق.
چاوگێک لە نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا جوتیارێک لە سنووری وەرتێ لە کاتی گواستنەوەی دار ئەسپیندار بە تراکتۆرەکەی بۆ هاوڵاتییەک، بەهۆی نەگونجاوی و سەختی رێگاکە تراکتۆرەکەی وەردەگەڕێت و گیان لەدەستدەدات.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی ئاسمانی عێراق بۆ سەرجەم گەشتەکان (هاتوو و دەرچوو)، تا کاتژمێر ٧ـی ئەمشەو، درێژکردەوە.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، هاتووچۆی بازرگانی له دهروازه سنوورییهكانی هەرێم ئاساییه و رێگه نادهن ناسهقامگیریی ناوچهكه بۆ گرانكردنی نرخی كاڵاكان بقۆزرێتهوه.
پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ناوچەی قوشقایەی سەر بە پارێزگای کەرکوک گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵان لە رووباری زێی بچووک خنکا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق چەند ژمارە تەلەفۆنێكی دیاریكرد بۆ پەیوەندی راستەوخۆی هاوڵاتییانی عێراقی لە ئێران بە باڵیۆزخانەو كونسوڵگەرییەكانەوە.
نرخی دۆلار و کۆی دراوەکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی هەرێم و بەغدا گۆڕانكاری بهسهردا هات و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی هەزار و ٥٠٠ دینار لە بەهاکەی دابەزیوە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، منداڵێکی شەش ساڵان لە رووباری چۆمان سەر بە قوبەی گەڵاڵە لە دەڤەری باڵەکایەتی خنکا.
ئێران هۆشداریی توند بە ئەمریكا و چەند وڵاتێكی ئەوروپا دەدات ئەگەر هاوكاری ئیسرائیل بكەن، دامەزراوەكانیان لەناوچەكە دەكرێنە ئامانج.
بۆ خۆتۆماركردن لە ئەپڵیكەیشنی (بیتاقە تەموینی)، بەرپرسێكی پسوڵەی خۆراك چەند زانیاری و بەرچاوڕوونییەكی گرنگ دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت، منداڵی تازە لەدایكبوو لەناو سیستمەکە تۆمار ناکرێت و ئەوانەشی مردوون بلۆك دەكرێن. دەشڵێت، زیادکردنی منداڵ و گۆڕینی بریکاری خۆراک لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیكە دوای تەواوبوونی پڕۆسەكە دەست پێدەکات، لەوەی ئێستادا ناكرێت.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن، بەرپرسانی ئێرانیش دەڵێن، هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل فراوان دەکەن و بنکەکانی سوپای ئەمریکاش دەگرێتەوە، ئەمریکاش هۆشداری دەداتە ئێران.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو کاتی تاقیکردنەوەکانی دواخست لە کاتێکدا لە عێراق بەردەوامن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان، کاردەکەن بۆ دەستبەجێ گەڕاندنەوەی حاجیان و سەرجەم گەشتیارە عێراقییەکان بۆ زێدی خۆیان.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، خۆڵبارینێکی کەم ئاسمانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزمدەبنەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، جمەجۆڵی بازرگانی و هاوردەکردنی خۆراک و کاڵا و پێداویستییەکان لە ئێرانەوە بۆ ناو هەرێم بەردەوامە و گرفتی کەمی خۆراک لە هەرێمدا نییە، وتیشی، هەر فرۆشیارێک نرخی خۆراک گرانتر لە نرخی خۆی بفرۆشێت رێکاری یاسایی بۆ دەگیرێتەبەر.
پەروەردەی عێراق دەڵێت، هەفتەی داهاتوو پشووی هاوینە بۆ سەرجەم قوتابخانە و ناوەندە پەروەردەییەکان دەستپێدەکات و تاقیکردنەوە نیشتیمانییەکان ناگرێتەوە.
میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن، ئێران هێرشی موشهكی زیاتری كرده سهر وڵاتەکەیان و ناوچەیەکی نیشتەجێبونی لە ناوەڕاستی ئیسرائیلی کردە ئامانج، ئەمەش بووەهۆی کوژرانی کەسێک و برینداربونی ١٩ كهسی دیکە.
دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئوردن دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٤٣٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٧٠٩ هەزار دینارە.
دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ دەستپێکی هێرشەکانی بەرەبەیانی دوێنێ، نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە ٨٪ بەرزبووەوە و بە ٧٤ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت، بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی ئاسایشی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە دواخستنی پڕۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم، دووەم لەسەرجەم زانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندن، دەشڵێت،" سەرجەم کۆرسەکانى زمانى ئینگلیزى، پێداگۆجى، خول و راهێنانەکانی تایبەت بە وەزارەتەکەمان، بۆ ماوەى یەک هەفتە ئۆنڵاین بەڕێوەدەچێت" .
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەکانی سەربەوەزارەتیان دەکەنەوە، هەموو تاقیکردنەوەکان لە کاتی خۆیدا و بەپێی خشتەی دیاریکراوی خۆی بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم دەڵێت، دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماووەبەسەرچوو بڕیاری داوە کە تاقیکردنەوەکان هەفتەیەک دوابخرێت پێویست ناکات هێڵی ئینتەرنێت ببڕدرێت.
میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن، تا ئێستا نزیکەی ٦٠٠ موشەکی ئێرانی بەرە و ئیسرائیل هاوێژراوە و ژمارەی بریندارەکان لە ١٧ کەسەوە بۆ نزیکەی ٤٠ کەس بەرزبووەوە.
بەشی رۆشنبیری عێراق داوا لە هەموو ئەو خوێندکارە عێراقییانە دەکات کە لە زانکۆکانی ئێران دەخوێنن، ئێران بەجێبهێڵن.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، لەبەر بەرژەوەندی گشتیی، لە سبەینێ رۆژی شەممە ١٤ـی حوزەیرانـی ٢٠٢٥ـەوە هەموو تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکان دوادەخرێت.