حکومەتی ماوەبەسەرچوو سبەینێ بانکەکان دادەخات
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان دەڵێت، بەهۆی پشووی بانكی، سبەی دەرگای بانكەكان دادەخرێن و مامەڵەی هاوڵاتییان وەرناگیرێت.
وتهبێژی كۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە پێكهێنانی لیژنه ناوهندی و لاوهكییهكان بۆ چاودێریكردنی بانگهشهی ههڵبژاردن له فهرمانگهكانی پارێزگاكان. دەشڵێت، راگهیاندنی پێشوهخته پێشێلكارییهكی روونی یاساكانی بانگهشهی ههڵبژاردنهكانه، ههر كاندید و لیستێكیش پێشێلی بكات، رێكاری یاسایی بهرامبهر دهگیرێتهبهر.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە گەڕەکی کەلاری کۆن دوو ئۆتۆمبێل سوتاون، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، تا ئێستا هۆکاری سوتانی دوو ئۆتۆمبێلەکە نەزانراوە.
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم لەبارەی دەستگیرکردنی سیپان ئامێدییەوە دەڵێت، دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لەدەستی لایەنی دادوەریدایە نەک هێزە ئەمنییەکان وتیشی، هەبوونی پارێزبەندی رێگر نییە لەبەردەم دەستگیرکردن.
یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێم دەڵێت، ئەوانەی مامەڵەی ماستەرکارتی لیمیت بەرزیان کردووە، ئاگاداری مۆبایلەکانتان بن، چونکە بەشی یەکەمی کارتەکان تەواو بووە و پەیوەندیتان پێوەدەکرێت.
وتەبێژی سەرۆکایەتیی روسیا دەڵێت، بەمزوانە کاتێک بۆ گەڕی سێیەمی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئۆکرانیا دادەنێن و سەرۆکی ئۆکرانیاش وتی، گرنگە سزا جیهانییەکانی سەر روسیا بەردەوامبن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ٢٢ نەخۆشخانەی تەندروستی تایبەت بە منداڵان لە بەغدا و پارێزگاکان کردەوە و پێشتریش وەزیری تەندروستی عێراق وتی، ١٦ نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەی لە ناوچە جیاوازەکانی بەغدا و پارێزگاکان دروست دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، هاوڵاتییەك كە رەگەزی نێرە، لە شەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێی داوە، چەند رۆژێكە تەرمەكەی لە پەیمانگای پزیشكی دادی سلێمانییە و داوا لەكەسوكاری یان هەرهاوڵاتییەك دەكەن كە دەیناسێت یان زانیاری هەیە لەسەری پەیوەندی بكات بە بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی زیاتر لە ٣٣ ملیۆن هاوڵاتی فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە.
دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، ئاگرێک لە سنووری گوندی غەزینە لە سنووری ماوەت کەوتەوە و بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ٥٠ دۆنم پوش، پاوان و داری سروشتی سوتان.
حکومەتی عێراق بڕیاریدا، بەهۆی ئەو كێشانەی لە کاتی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک، رووبەڕووی هاوڵاتییان بوونەتەوە تا مانگێک ماوەکەی درێژبکەنەوە.
میدیاکانی تورکیا دەڵێن، هەفتەی داهاتوو شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆدەبنەوە و پڕۆسەی چارەسەری لە توركیا هەنگاوی بەرچاو دەنێت.
وەزیری تەندرستی عێراق دەڵێت، عێراق رێککەوتنی لەگەڵ چین کردووە بۆ پتەوکردن و وەبارهێنانی کەرتی تەندروستی، وتیشی گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کردووە بۆ دروستکردنی ١٦ نەخۆشخانە بە توانای ١٠٠ قەرەوێڵە.
شەوی رابردوو لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری هەڵەبجە ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە و بەرگری شارستانی هەڵەبجەش دەڵێت، سەدان دۆنم پوش و پاوان و دارستان سوتاوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، وا بڕیارە بۆ رۆژی دووەم کۆبونەوەی شاندی هەرێم بەردەوامبێت و لەگەڵ ئەنجومەنی ئابووری عێراق کۆدەبنەوە، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەمڕۆ یەکلایی کەرەوە دەبێت بۆ پرسی مووچە و نەوت، کۆبوونەوەکان ئەنجامی باشیان هەبێت سبەینێ بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت و لەم هەفتەیەدا مووچە دابەش دەکرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە هەوادا.
توێژینەوەیەکی زانستی ئەم دواییە دەریخستووە کە رۆژانە خواردنی سەوزە کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دروست دەکات.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٠ هەزار دینارە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزی.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەسەر هەڵاتنی سێ زیندانی لە گرتووخانەیەكی نەجەف، سێ ئەفسەر و پێنج كارمەندی لە كارەكانیان دوورخستەوە و هەریەكەیان بە چەند ساڵێک زیندانی سزادا.
بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەی چوار مانگەوە ژینگەپارێزانی سنووری ناحیەی قەسرێ و ناحیەی گەڵاڵە لە سنووری چۆمان بایکۆتی کارکردنیان کرد.
وهزارهتی كارهبای عێراق دەڵێت، عێراق له ئێستادا ٣٣ ملیۆن مهتر سێجا غازی ئێرانی له رۆژێكدا هاورده دهكات، بهڵام لهكاتی هێرشهكانی ئیسرائیل ٤٥ ملیۆن مهتر سێجا غازی ئێرانی هاورده دهكرد.
فڕۆکەخانەی سلێمانی دەڵێت، لەچەند رۆژی داهاتوو هەردوو هێڵی ئاسمانیی قەتەری و فلای دوبەی، گەشتە ئاسمانییەكانیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکەنەوە.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، بەتۆمەتی فرۆشتنی ئامێری گزیکردن ١٦ کەسیان دەستگیکردووە کە بانگەشەی وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی ١٢ـەیان کردووە و ئامێری تایبەت بە گزیکردنیان فرۆشتووە.
چوارچێوهی ههماههنگی جهختی لهسهر گرنگی بهردهوامبوونی گفتووگۆی نیشتمانی و كاری لهپێشینه بۆ بهرژهوهندی گشتی كردهوه و وتی، پێویسته ئاستهنگهكان كه رووبهڕووی دهوڵهت دهبنهوه چارهسهر بكرێن.
رێککەوتنێکی نهێنی یەکێتی و لیستە عەرەبییەکان ئاشکرا بوو، بەپێی رێککەوتنەکە یەکێتی پارێزگاری ئێستای کەرکوکی کاندید کردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تا بڕواتە بەغدا و پۆستی پارێزگاری کەرکوک رادەستی عەرەب بکرێت.
پاش فشارە نێودەوڵەتییەکان، کەمێک پێش ئێستا سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە رێگای نێوان زاخۆ و دهۆک فڕێدرا و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە.
حکومەتی عێراق و شاندی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەغدا کۆبوونەوە و چاوگێکیش لە کۆبوونەوەکە بە ئێن ئاڕ تی وت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو رازیبووە رۆژانە تەنها ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بدرێت بە سۆمۆ.
پەروەردەی گەرمیان دەڵێت، ئاگاداری هەموو ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دەکەنەوە کە لە دایکبووی ١ـی تەمموزی ١٩٦٥ـن و لە ١ـی تەمووزی ئەمساڵ خانەنشین دەبن ئەگەر خۆیان بیانەوێت دەتوانن تا ٣١ـی کانونی یەکەم لە خزمەتکردن بەردەوام بن.