شوێنی قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ تاقیکردنەوەی وزاری بڵاوکرایەوە
دوای کوشتنی ورچێک لە سنوری ناحیەی قەسرێ لە باڵەکایەتی، ئەمڕۆ لاشەی دوو ئاسکی تری کێوی مردارەوەبوو لە دوو شوێنی جیای باڵەکایەتی دۆزرانەوە.
بەرپرسێکی حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆ لە لایەن حکومەتی کاربەڕێکەرەوە، ناردنی مووچە دواکەوتووە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەر شوفێرێكی تاكسی ئۆتۆمبێلەكەی بگۆڕێت بە ئۆتۆمبێلی تەواو كارەبایی یان هایبرێد ئەوە رسووماتی تۆماركردن و ژینگەی لێوەرناگیرێت.
پهروهردهی ههرێم شوێن و هۆڵی تاقیكردنهوهی وزاری خوێندكارانی ١٢ی ئامادهیی راگهیاند و داواكاریشه رۆژێك پێش ئهنجامدانی یهكهم تاقیكردنهوه سهردانی هۆڵهكه بكهن.
بهڕێوهبهری پهیوهندییه گشتییهكان و راگهیاندنی وهزارهتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لیژنهیەک بۆ یهكخستنی پێبژاردنی هاتوچۆ له نێوان بهغدا و ههرێم پێکهێنراوە.
سەرۆکی پارتی سۆسیالیست کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هەڵبژاردن رایگەیاند، پێویستە كورد وەكو عێراق بیربكاتەوە و لە عێراق چەندین لیستی گەورە هەیە، بۆیە پێویستە كورد بەتایبەت لە ناوچە دابڕاوەكان پێكەوەبن.
وەستا حەسەنی کەبابچی کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە رووداوێکی نادیاردا گیانی لەدەستدا و دواتریش کوڕەکەی کوژرا. هاوسەرەکەی دەڵێت، بنەماڵەی بکوژەکە پلەدارێکی سەربازیی یەکێتیە و هەڕەشەی کوشتنی سێ کوڕەکەی دیکەشی دەکات ئەگەر بە سوڵحی عەشایەری رازی نەبن.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بڕیاری راگرتنی دەستبەجێی وەرگرتنی داواکاری کۆچبەری لە سەرجەم سنوورەکانی ئەڵمانیا راگەیاند و سێ هەزار پۆلیسی رەوانەی سنوورەکان کرد.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی پیشەسازی حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەشی سێیەمی خۆراک دابەشکردن لە هەرێمی کەردستان دەستی پێکردووە و هیچ ماددەیەکی خۆراکی نوێ زیادی نەکردووە هەمان بەشە خۆراکی مانگەکانی پێشووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان، باسیان لە رێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات کرد لە بوارە جیاجیاکان بەتایبەتی لە کەرتی وزەدا.
کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی رزگاری سنووری گەرمیان ئاگر لە کۆگایەکی کەلووپەلی کارەبایی کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.
سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان و پێشکەوتنی پرۆسەی خوێندندا کرد.
ئاگادارییەکی بەپەلە لەلایەن کۆمپانیایی ئەپڵەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە مەترسی لەسەر ١.٨ ملیار بەکارهێنەری ئایفۆن هەیە.
حکومەتی کاربەڕێکەر بەردەوامە لە هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی و کاسبکارانی عەلوەی هەولێریش دەڵێن، بەهۆی زۆری بەروبوومی هاوردەکراوەوە بەرهەمی ناوخۆ ساغ نابێتەوە و توشی زەرەر بوون.
تەندروستی سلێمانی مۆڵەتی ٣٠ رۆژ دەدات بەم نەخۆشخانە و کۆمەڵگە تەندروستی و سەنتەرەکان کە مۆڵەتیان نیە یان مۆڵەتەکانیان بەسەرچووە بە زوویی مۆڵەتەکانیان دەربهێنن یان نوێبکەنەوە.
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، لە موسڵ سێیەم تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا.
بڕیارە ئەمڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پاپایەکی نوێ لە ڤاتیكان بەڕێوەبچێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە رۆژی ٢١ـی مانگی رابردوو، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی داوایی کرد.
بانکی رەشید داوا لە لقەکانی دەکات، دۆلار بە نرخی فەرمی بە حاجییان بفرۆشن کە ١٣٢ هەزار دینارە، واتە هەزار و ٣٢٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک.
بڕیارە ئەمریکا و چین هەفتەی داهاتوو کۆببنەوە و بە مەبەستی گفتووگۆکردن لەسەر کێشەکانی نێوانیان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گومرگ، وەزیری گەنجینەی ئەمریکاش دەڵێت، هیچ رێککەوتنێکی بازرگانی لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامنادرێت.
دەزگای ستاندەر پێشوازی لە پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید دەکات بۆ دروستکردنی بەرەیەکی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن، هاوکات، داواش لەلایەنەکانی دیکە دەکات بۆ ئەوەی بەدەم پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحیدەوە بێن.
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەمنزیکانە یاسایەکی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە بڵاوبوونەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەردەکات، دەشڵێت، لە هەر پێنج هاوڵاتی عێراقی یەکێکیان جگەرە دەکێشێت.
فاستلینک و ئێف ئای بی (FIB) بانکی یەکەمی عێراق هاوبەشییەکەیان بۆ ئۆفەری داشکانی تا ١٠٪ بۆ پاکێجەکانی ئینتەرنێتی فاستلینک رادەگەیەنن.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
بەهای دۆلار هاڕەی کرد و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو زیاتر لە دوو هەزار دینار لە بەهاکەی دابەزیووە.
شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە بەغدایە و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت کۆببنەوە سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
جارێکی تر کۆبوونەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ دیاری کردنی نرخی کارەبا گرانەکەی دواخرا، بەپێی زانیارییەکانیش حکومەتی کاربەڕێکەر ویستی نییە نرخەکەی دیاری بکات.
هاتووچۆی سلێمانی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلی بێسەرەتا و بێمۆڵەتی دەستپێکردوو و رایگەیاند، لە سەیدسادق چەند ماتۆڕسکیلێک دەستیان بەسەردا گیرا.
بەپێی نوێترین ئامار کە بەرپرسانی هیندستان و پاکستان بۆ ئاژانسی رۆیتەرزیان ئاشکراکردووە، نزیکەی ٤٠ کەس لە هەردوولا کوژراون بەهۆی پێکدادانەکانی شەوی رابردوو و نزیکەی ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای لێدوانە نوێیەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر سەپاندنی باجی گومرکی بەسەر دەرمان و ئەو فیلمانەی کە لە دەرەوەی ئەمریکا بەرهەمدەهێندرێن، نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرزبووەتەوە و نرخی یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٣٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٩ دۆلار بەرزبووەتەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٢ دۆلار ٧١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی پێنج دۆلار بەرزبووەوە.