زاخۆ؛ گەنجێک لە ئاودا خنکا
بەرگری شارستانی زاخۆ راگەیاند، گەنجێکی شێخان لە زاخۆ لە ئاودا خنکا و دوای چەند کاتژمێرێک لە گەڕان تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەست دەکرێت بەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای کەرکوک.
سەرۆکی ئەمریکا لە دوو پۆستی جیاوازدا یەکێتیی ئەوروپا و کۆمپانیای ئەپڵ ئاگاداردەکاتەوە کە دەکەونە بەر سزای پێناسە گومرگییەکانی.
هاتووچۆی پێنجوێن بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا بەهۆی پێکدادان لە نێوان ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلێک، کەسێک گیانی لەدەستدا.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەرزدەبنەوە و گەرمترینیان دەکەوێتە ناوچەی گەرمیان بە ٤٤ پلەی سیلیزی.
بە پێی دوایین راپۆرتی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایسی ئەمریکی، عێراق هەوڵدەدات توانای بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبکاتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکی گەورەیە لەسەر بنەمای هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت.
لە گوندێکی سنووری هەولێر، لە رووداوێکی تەقەکردندا، کەسێک گیانیلەدەستدا و تۆمەتبار تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.
حکومەتی عێراق هانی هاوڵاتیان دەدات کارەبای بەرهەمهاتوو بە وزەی خۆر بەگەڕبخەن بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا لە وڵاتەکەدا، بۆ ئەومەبەستە پرۆژەیەکی نوێی راگەیاندووە بۆ کاراکردنی خزمەتگوزاریی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بۆ فەرمانگە حکومییەکان.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی دوو خوێندکارەکەی کۆلێژی سەربازی ناسریە، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەک پێکبهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
لە بازاڕەکانی هەرێمدا، ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
کەشناسی هەرێم پێشبینی ٤٨ کاتژمێری کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت، کەشوهەوای ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبنەوە.
تەندروستیی غەززە رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٩٠ کەس بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون.
هەندێک کەس لە بەیانیاندا خۆیان دەشۆن بۆ ئەوەی ڕۆژەکەیان بە وزەوە دەست پێبکەن، هەندێکی دیکەش پێیان باشە شەوانە خۆیان بشۆن بۆ ئەوەی دوای ڕۆژێکی درێژ جەستەیان پشوو بدات.
دوای گەڕی چوارەمیان لە عوممان، ئەمریکا و ئێران بۆ گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانیان لە ئیتاڵیا کۆدەبنەوە، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، ئامادەن رێگە بە پشکنینی زیاتری وێستگە ئەتۆمییەکانیان بدەن
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٦٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزی.
توێژینەوەیەکی نوێ ئەوە دەردەخات، نزیکەی نیوەی گەنجانی بەریتانیا جیهانێکی بێ ئینتەرنێتیان بەلاوە باشترە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ریزبەندی لوتکەی پۆلیسی جیهانیدا و لەکۆی ١٣٨ وڵات پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەردا.
وەزارەتی کشتوکاڵی بەڕازیل دەڵێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لەناو مریشکەکانی ئەو وڵاتە، هەناردەکردنی مریشک بۆ عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە قەدەغەکرا.
سهرۆكی ئهمریكا دەڵێت، دانوستانهكان لهگهڵ ئێران سهبارهت به بهرنامه ئهتۆمییهكهی به ئاراستهیهكی دروستدا دهڕۆن.
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، (٢٥) هاوپەیمانی و (١١٨) حزب و (١٦) لیستی تاكەكسی خواستی خۆیان پیشانداوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن.
پۆلیسی هەولێر بە تۆمەتی شەڕكردن و تەقەكردن سێ كەسی دەستگیر كرد و دەڵێت، شەڕەکەیان لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی بووە.
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێم رایگهیاند، حاڵهتێكی دیكهی توشبو به تای خوێنبهربون له پارێزگای دهۆك دهستنیشانكرا، ئهمهش دهبێته سێیهم حاڵهتی توشبون كه یهكێكیان گیانی لهدهستداوه.
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی هەرێم دەڵێت، له ساڵی داهاتوو به دواوه بڕیاری هەژمارکردنی ئارهزومهندانهی نمرهی وانهكانی كوردی و عهرهبی ههڵدهوهشێتهوه.
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، تا ساڵی داهاتوو کارەبای ٢٤ کاتژمێریی بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابین دەکەن.
کەناڵی بەغدادییەی عێراقی وتی، شەوی رابردوو پێشکەشکارێکیان بەناوی (عەلی خەیال) لەشاری هەولێر رفێنراوە و تاکو ئێستا بێسەروشوێنە.
وەزارەتی کارەبای عێراق لەسەر رێککەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیا چییەنییەکان زانیاری بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ( پاوەر چاینا) کەرتی وزە بەهێز دەکات.
لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە رێگای کەلار - ناحیەی باوەنوور چوار کەس سوتان و چاوگێکیش لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار بە ئێن ئاڕ تی وت، لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و باسی دۆخی هاوڵاتییان و مووچەیان کرد و سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، ئەگەر بڕیاری نوێی دادگای فیدراڵی نەبێت ئەوا زەحمەتە مووچە بنێرن چونکە هەرێم پشکی زۆری بردووە و داهاتی ناوخۆش رادەست ناکات.
بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی سەبارەت بە دەرکردنی کارتی نیشتیمانی بەبێ نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.