ئیسرائیل جارێکی تر هێرشی کردەوەسەر چەند ناوچەیەکی ئێران
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆكی روسیا ئەنجامدا و بەدرێژی باسی ئێرانیان كردووە و هاوڕابوون کە پێویستە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی پێبێت.
ئیسرائیل جارێکی تر هێرشی کردەوەسەر چەند ناوچەیەکی ئێران، لە تاران و ورمێ دەنگی تەقینەوە بیسترا، میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، بەرگری ئاسمانی ئێران چالاک کراوە و بەرپەرچی هێرشەکانی ئیسرائیل دەداتەوە.
بەرەبەیانی شەوی رابردوو، دەنگی یەکەم تەقەی موشەکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بیسترا و ئێرانیش هێرشی پێچەوانەی دەستپێکرد، رۆژنامەیەکی ئەمریکی وردەکارییەکانی هێرشی پێچەوانەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بڵاوکردەوە و بە پەکخستوو ناوی هێنا.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم دەڵێت، هەر هاوڵاتییەک لە تورکیا گیری خواردبێت ڤیزای ترانزێتی پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە و لە قوناغی یەکەمی ئەم پڕۆسەیە توانرا ڤیزای ترانزێت بۆ نزیکەی ٣٠٠ هاوڵاتی هەرێم دابین بکرێت.
بەرپرسێکی باڵای عێراق دەڵێت، عێراق داوای لە ئێران كردووە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە خاكی عێراقدا نەكاتە ئامانج، دەشڵێت، ئێران تێگەیشتنی بۆ ئەم داواكارییەی عێراق هەبووە.
سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی روسیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنێکی ٥٠ خولەكیان ئەنجامدا و بە وتەی راوێژكارێكی پوتنیش، باسیان لە پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی بەردەوامی ئۆکرانیا کردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ عێراق بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییەکانی تا کاتژمێر ٧ـی شەو درێژبکاتەوە و کەمێک پێش ئێستاش بڕیاردرا گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ٢٤ کاتژمێری دیکە درێژبکرێنەوە واتە تا کاتژمێر ٧ـی سبەینێ.
دوای داخستن و راگرتنی سەرجەم گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی عێراق بڕیاردرا تەنها بە رۆژ و لە فڕۆکەخانەی بەسڕەوە گەشتەکان ئاسایی بکرێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، هێرشەکانی سەر ئێران نیشانەی ناڕاستگۆیی ئەمریکایە و هۆشداریدا لەوەی، هێرشبەران روووبەڕووی وەڵامی بەهێزتر دەبنەوە.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، دوای رەزامەندی حکومەتی عێراق ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە دەروازەی سنووریی قائیم دەستیپێکردەوە.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، هەموو کارمەندەکان ٢٤ کاتژمێر ئامادەن بۆ پێشوازیکردن لە حاجیان و ئەو گەشتیارانەی کە دەگەڕێنەوە عێراق.
چاوگێک لە نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا جوتیارێک لە سنووری وەرتێ لە کاتی گواستنەوەی دار ئەسپیندار بە تراکتۆرەکەی بۆ هاوڵاتییەک، بەهۆی نەگونجاوی و سەختی رێگاکە تراکتۆرەکەی وەردەگەڕێت و گیان لەدەستدەدات.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی ئاسمانی عێراق بۆ سەرجەم گەشتەکان (هاتوو و دەرچوو)، تا کاتژمێر ٧ـی سبەی شەو ١٥ـی حوزەیران، درێژکردەوە.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، هاتووچۆی بازرگانی له دهروازه سنوورییهكانی هەرێم ئاساییه و رێگه نادهن ناسهقامگیریی ناوچهكه بۆ گرانكردنی نرخی كاڵاكان بقۆزرێتهوه.
پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ناوچەی قوشقایەی سەر بە پارێزگای کەرکوک گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵان لە رووباری زێی بچووک خنکا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق چەند ژمارە تەلەفۆنێكی دیاریكرد بۆ پەیوەندی راستەوخۆی هاوڵاتییانی عێراقی لە ئێران بە باڵیۆزخانەو كونسوڵگەرییەكانەوە.
نرخی دۆلار و کۆی دراوەکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی هەرێم و بەغدا گۆڕانكاری بهسهردا هات و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی هەزار و ٥٠٠ دینار لە بەهاکەی دابەزیوە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، منداڵێکی شەش ساڵان لە رووباری چۆمان سەر بە قوبەی گەڵاڵە لە دەڤەری باڵەکایەتی خنکا.
ئێران هۆشداریی توند بە ئەمریكا و چەند وڵاتێكی ئەوروپا دەدات ئەگەر هاوكاری ئیسرائیل بكەن، دامەزراوەكانیان لەناوچەكە دەكرێنە ئامانج.
بۆ خۆتۆماركردن لە ئەپڵیكەیشنی (بیتاقە تەموینی)، بەرپرسێكی پسوڵەی خۆراك چەند زانیاری و بەرچاوڕوونییەكی گرنگ دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت، منداڵی تازە لەدایكبوو لەناو سیستمەکە تۆمار ناکرێت و ئەوانەشی مردوون بلۆك دەكرێن. دەشڵێت، زیادکردنی منداڵ و گۆڕینی بریکاری خۆراک لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیكە دوای تەواوبوونی پڕۆسەكە دەست پێدەکات، لەوەی ئێستادا ناكرێت.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن، بەرپرسانی ئێرانیش دەڵێن، هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل فراوان دەکەن و بنکەکانی سوپای ئەمریکاش دەگرێتەوە، ئەمریکاش هۆشداری دەداتە ئێران.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو کاتی تاقیکردنەوەکانی دواخست لە کاتێکدا لە عێراق بەردەوامن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان، کاردەکەن بۆ دەستبەجێ گەڕاندنەوەی حاجیان و سەرجەم گەشتیارە عێراقییەکان بۆ زێدی خۆیان.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، خۆڵبارینێکی کەم ئاسمانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزمدەبنەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، جمەجۆڵی بازرگانی و هاوردەکردنی خۆراک و کاڵا و پێداویستییەکان لە ئێرانەوە بۆ ناو هەرێم بەردەوامە و گرفتی کەمی خۆراک لە هەرێمدا نییە، وتیشی، هەر فرۆشیارێک نرخی خۆراک گرانتر لە نرخی خۆی بفرۆشێت رێکاری یاسایی بۆ دەگیرێتەبەر.
پەروەردەی عێراق دەڵێت، هەفتەی داهاتوو پشووی هاوینە بۆ سەرجەم قوتابخانە و ناوەندە پەروەردەییەکان دەستپێدەکات و تاقیکردنەوە نیشتیمانییەکان ناگرێتەوە.
میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن، ئێران هێرشی موشهكی زیاتری كرده سهر وڵاتەکەیان و ناوچەیەکی نیشتەجێبونی لە ناوەڕاستی ئیسرائیلی کردە ئامانج، ئەمەش بووەهۆی کوژرانی کەسێک و برینداربونی ١٩ كهسی دیکە.
دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئوردن دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٤٣٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٧٠٩ هەزار دینارە.
دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ دەستپێکی هێرشەکانی بەرەبەیانی دوێنێ، نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە ٨٪ بەرزبووەوە و بە ٧٤ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.