ئاسیاسێڵ نوێگەرییەکی تەواوی لە تۆڕ و سیستەمەیدا کردووە
وهزیری گواستنهوه و ژێرخانی توركیا رایگەیاند، وڵاتهكهی بهنیازه به زویی كاربكات بۆ تهواوكردنی رێككهوتنی پرۆژهی رێگای گهشهپێدان لهگهڵ عێراق بۆ بههێزكردنی پهیوهندییهكانی ناوچهكه .
بەڕێوەبەری ناوەندی بازرگانی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، باجی گشتگیر لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ و رێوشوێنە هاوپێچەکاندا دەتوانێت کاریگەری کارەساتبار لەسەر وڵاتانی تازەپێگەیشتوو دروست بکات و زیانی زیاتریشیان پێبگەیەنێت لە چاو کەمکردنەوەی هاوکارییە دەرەکییەکان.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رێکارەکانی خستنەڕووی سودمەندانی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە بیمەی تەندروستی راگەیاند.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەست دەکات بە تۆمارکردنی هاوپەیمانی و حزبەکان و لیستە تاکەکەسییەکان کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە.
چین بەرپەرچی ئەمریکا دەداتەوە بە زیادکردنی باج بۆ ١٢٥٪ ، وەزارەتی چین رایگەیاندووە، کە رێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی یەکلاکەرەوەی گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی چین.
ئەمریکا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر یەمەن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەند هێرشێکیان کردە سەر پێگەی حوسییەکان و کۆگاکانی چەکی ئەو گروپە لە پایتەختی وڵاتەکە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ کەشوهەوا کەمێک تۆزی ئەبێت و ئەگەری نمەبارانی پچڕپچڕ هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان.
ئاسیاسێل ئاهەنگی سەرکەوتنێکی ستراتیژیی دەگێڕێت کە نوێگەرییەکی تەواوی لەناو تۆڕ و سیستەمەکەیدا کردووە بەمەبەستی بەهێزکردنی پێشەنگایەتی و بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی بۆ ئاستێکی جیاواز و نوێ.
بانکی رافیدەین خستنەبازاڕی خزمەتگوزاری بانکی ئۆنلاینەکەی (OBDX)ـی راگەیاند دوای چالاککردنی رێساکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە.
هێڵیکۆپتەرێکی گەشتیاری کەوتە ناو رووباری هادسۆن لە شاری نیویۆرک و بووەهۆی گیانلەدەستدانی شەش کەس و لەنێویاندا خێزانێکی ئیسپانیە کە خاوەنی سێ منداڵن.
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، "بە هەموو شێوەیەک ئامادەین بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و هیچ پاساوێک بۆ دواخستنی نییە".
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٠٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٧٩ دۆلار بەرزبووەتەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٣ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزمبووەوە.
کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەو باجانەی ئەمریکا بەسەر چیندا سەپاندوویەتی ئێستا گەیشتووەتە لەسەدا ١٤٥.
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەپێی یاسای ئێستا و بەبێ هەموارکردنەوە.
بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کارەبا ٢٤ کاتژمێرییەکە ئەگەر دەستکاری نرخەکەی نەکرێت، هاوڵاتییان توانای بەکارهێنانی کارەبایان نابێت، هیچ ماڵێک لە ١٨٠ هەزار دینار کەمتری بۆ نایەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کەسێکیان بە تۆمەتی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشە کردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی فۆڕێکس دەستگیرکرد.
بەپێی زۆربەی پسۆڕانی خۆراک خواردنەوەی ئاو دوای هەستان لە خەو چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، کە هەندێک لە سۆشیال میدیا هەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تەیف سامی رەزامەندی لەسەر زیادکردنی مووچەی سودمەندانی رەفحا دەربڕیوە کە ئەمەش دوورە لە راستییەوە.
کاسبکارانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی رۆژانە کۆدەبنەوە و داروپەردووی دوکانە سوتاوەکانیان پاک کردەوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە تاوتوێكردنی پشتیوانی لە كەرتی پیشەسازی عێراقی كرد و کە پێداچوونەوە بە چەند بابەتێكی سەرەكی پەیوەست بەم كەرتە گرنگە كرا.
بەرپرسێکی باڵای پارتی وتی، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دوا ناکەوێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا پێکدەهێنرێت، وتیشی، هیچ ئاستەنگێک بۆ پێکهێنانی کابینەکە لە ئارادا نیە.
پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی پۆلی ٩ـی بنەرەتی ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو ١٥ـی مانگ دەست پێدەکات و لە رۆژی دووشەممە ٢٦ـی ئەم مانگە کۆتایی دێت.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، پشت بە وێنەی چاویان دەبەسترێت.
کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆتایی هات و ئەندامێکی شاندەکەش دەڵێت، کۆبوونەوەکە زۆر ئەرێنی بوو و هیوای زۆر زیاتریان هەیە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا کۆمەڵێک بڕیار لە بەرژەوەندی مامۆستایان دەرکراوە کە مامۆستایانی سنووری ماددەی ١٤٠ـیش دەگرێتەوە. دەشڵێت، داوایان کردووە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش بێبەش نەکرێن.
هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە رۆژانی هەینیدا بەردەوامیی هەیە.
کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیارێک ژنانی ئێزدی بەبێ مەرج دەتوانن لە زانکۆکانی عێراقدا درێژە بە خوێندن بدەن.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی بۆ یەکەمجار پێشوازی لەشاندی دەم پارتی کرد و لای خۆشیەوە پێش کۆبوونەوەکە ئەردۆغان رایگەیاندووە، لەگەڵ دەمپارتی پلان بۆ پڕۆسەی ئاشتی دادەڕێژن.
هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە کەوتنە کارکردن و سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکەن.