راگەیەندراوی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی مووچەی هەرێمەوە
کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆتایی هات و لەسەر پرسی مووچە دەڵێن، ناردنی مووچە پەیوەستە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییەوە و پێویستە هەرێم، جیبەجێیان بکات، بۆ ئەوەی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
ئەو پزیشکانەی لەدەرەوەی وڵات خوێندنیان تەواو کردووە و ئێستا بەفەڕمی پزیشکی دانەمەزراون، لەناو وەزارەتی تەندروستی مانگرتنیان راگەیاندووە و داوا دەکەن هاوشێوەی پزیشکانی ناوخۆ کە هەفتەی رابردوو بڕیاری دامەزراندانیان درا جیا نەکرێنەوە و ئەوانیش دابمەزرێن.
باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، باڵیۆزخانەکەیان لە ٢١ و ٢٢ـی ئەم مانگەوە دەستیان بە کشانەوەى کارمەندەکانیان کردووە و هۆشداریش دەدەن لەوەى ئەگەرى هێرشکردنەسەر کارمەند و هاوڵاتییانیان هەیە و داوا دەکەن خۆیان بپارێزن.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، کۆگاکانی بەشەخۆراكی مانگانە بەشی شەش مانگ هەیە و پڕن و كێشەیان نییە، دەشڵێت، لە گەنمیشدا سێ ساڵە خۆبژێوییان بەدەستهێناوە.
كەمێك پێش ئێستا لە دیمەشقی پایتەختی سوریا تەقینەوەیەك روویدا و بەهۆیەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٤٩ کەسیش برینداربوون.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئێران لانی كەم بەشی دروستكردنی ٩ بۆ ١٠ بۆمب یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرزی هەیە و دەشڵێت، نایانەوێت لەگەڵ ئێران بچنە جەنگەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو ئەمریکا هێرشی بۆ سەر ئێران ئەنجامدا، بنکە ئەتۆمیەکانی کردە ئامانج و سەرۆکی دەستەی نیشتمانی چاودێریی ئەتۆمیی عێراقیش دەڵێت، هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی لە عێراق تۆمارنەکراوە.
پەرلەمانی ئێران رەشنووسی بڕیاری داخستنی گەرووی هورمزی پەسەند کرد و پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت دەکرێت.
هێڵی ئاسمانی عێراق دەڵێت، سبەینێ ٢٣ـی حوزەیران گەشتە ئاسمانییەكانی عیراق دەستپێدەكەنەوە و بەپێی خشتە هێڵی ئاسمانی عیراق ٢١ گەشت هەن.
دژهتیرۆری پارتی دەڵێت، ئێوارهی ئهمڕۆ له نزیك گوندێکی سهر به پارێزگای ههولێر، دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو تێكشكێندران و خرانه خوارهوه.
سەرۆكی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا دەڵێت، لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا، زیاتر لە ١٤٨ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستانەوە، کۆچیان کردووە بۆ ئەوووپا و لەو ماوەیەشدا ٤١٤ کەس بوونەتە قوربانی.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە گەڕەکی ئیبرایم پاشا لە سلێمانی ئاگر لە بینایەک کەوتۆتەوە کە لە سێ نهۆم پێکهاتووە و سەرجەم نهۆمەکانی بەتەواوی سوتاون.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەپێی مافی رێگەپێدراوی خۆیان وەڵامی هێرشەكانی ئەمریكا دەدەنەوە و ئەمڕۆش دەچێتە مۆسكۆ بۆ بینینی سەرۆكی روسیا.
دەستەى دەستپاکى عێراق، دەتسگیرکردنى ١٩ کارمەندى کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکانى پارێزگاى سەڵاحەدینى راگەیاند کە نزیکەى ٢٤٠ هەزار لیتر بەنزینیان دزى بوو.
سێ کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک خنکان کە دوو کچ و کوڕێکن و کچ و کوڕێکیان لە بەنداوی دهۆک خنکاون کە بەرەگەز عەرەبن و کچێکی دیکەشیان کەوتووەتە ناو بیرێکی ئاو لە سنووری گوندی گرێ گەورێ و خنکاوە.
بههای هاوردهكردنی ئۆتۆمبێلی دروستكراوی كۆریای باشور له ساڵی ٢٠٢٤ گهیشته زیاتر له ٦٨٠ ملیۆن دۆلار و گهشهی ساڵانهش به رێژهی ١٦٪ بهرزبووهتهوه.
وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت، پلانی هێرشکردنە سەر ئێران چەند مانگی خایاندووە بۆ ئامادەکردنی و دەشڵێت، بەهۆی هێرشەکانیانەوە سەرجەم بەرنامە ئەتۆمییەکانیان لەناوبردووە.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی دۆلار بەهۆی دەسپێکی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٤٣ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی رۆژ ژمێری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە رۆژی پێنجشەممە ٢٦ـی حوزەیران پشووی رەسمی دەبێت.
مامۆستایانی خانەنشینی کەرکوک دژی دواکەوتنی مووچەکانیان گردبوونەوە و دەڵێن، زیاتر لە ٥٠ رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە و داوا دەکەن بڕیاری لیبڕینی ٣٪ـی مووچەکانیان رابگیرێت.
وەزارەتی پەروەردە هەرێم دەڵیت، ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ١٢ـی ئامادەیی دەکەنەوە، رۆژانە لە رێگەى لینکێکەوە وەڵامى تاقیکردنەوەی وەزاری ساڵى خوێندنى ٢٠٢٤ ـ ٢٠٢٥ ـی خولی یەکەم بڵاو دەکرێتەوە.
سایلۆی سلێمانی دەڵێت، ئاگاداری جوتیارانی چەند ناوچەیەک دەکات کە سبەینێ دوو شەممە ٢٣ـی حوزەیران، دەتوانن گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی سلێمانی لە ناحیەی پیرەمەگروون بکەن.
وتەبێژی دەستەی ژینگە و پاراستنی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، تا ئێستا هیچ تیشکادانەوەیەکی ئەتۆمی لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە لە ئامێرەکانیان و تا ئێستاش ژینگەکە پاکە.
ئاژانسی هەواڵی CNN دەڵێت، پێش ٤٨ کاتژمێر لە دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ جوڵەی نائاسایی لە ناوچەکە بینراوە و پەرلەمانتارێکی ئێرانیش رەتی دەکاتەوە وێستەگەکە زیانێکی زۆری پێگەیشتبێ.
راوێژکاری دارایی سودانی دەڵێت،سەرباری شەڕ و ئاڵۆزییەکای ناوچەکە دۆخى دارایی عێراق جێگیرە و بەپێى یاساى بودجە کاروبارەکانى وڵات ئیدارە دەکرێت بۆ وەبەرهێنان و بەکاربردن.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بەتۆمەتی دزیکردن، تۆمەتباریکی هەڵهاتوو لەلایەن مەفرەزەی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیرکرا.
وتەبێژی حکومەتی عێراق سهركۆنهی هێرشهكهی ئهمریكا بۆ سهر ئێران دهكات و دەڵێت، ئەم هەڵکشانە سەربازییە مەترسییەکی جددی لەسەر ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستدەکات و سەقامگیری ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.
پیاسەکردن یەکێکە لە سادەترین و کاریگەرترین ڕاهێنانەکان بۆ باشترکردنی تەندروستی، پێویستی بە هیچ ئامێرێکی تایبەت و کارامەیی ئاڵۆز نییە.
ئەمریکا بە فرۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر هەرسێ بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ و ئەسفەهان و نەتەنزی ئێران و ئێرانیش دەڵێت، هێرشدەکەنە سەر هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەشڵێت، بەردەوامدەبن لە پیتاندنی یۆرانیۆم.