تەرمی کەسێک دۆزراوەتەوە؛ گومان دەکرێت تەرمی ئاڤێستا یوسف بێت
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، پرۆسەی نوێکردنەوەی کارتی ئەلیکترۆنیی بەشەخۆراک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی زانیارییەکانیان نوێ کردووەتەوە گەیشتووەتە ٣٨ ملیۆن کەس.
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە لە سنووری مێرگەسۆر و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان گومان دەکەن تەرمی ئاڤێستا یوسف بێت.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، چوار بەرپرسی سنووری چەمچەماڵ داوای بەخشیان كردووە لە پۆستەكانیان کە بریتین لە قائیمقامی چەمچەماڵ، سەرۆکی شارەوانیی چەمچەماڵ، سەرۆکی شارەوانیی شۆڕش، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ.
هاتووچۆی چەمچەماڵ دەڵێت، بەمەبەستی پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان، سبەینێ تیمێکی هاتووچۆی سلێمانی سەردانی چەمچەماڵ دەکەن، بۆ دیاریکردنی رێژەی ئەو زیانانەی بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەیان.
دوو چەکدار لە ئوستڕالیا هێرشیان کردە سەر ئاهەنگێکی جولەکەکان و بەهۆیەوە ١٢ کەس کوژران و ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوبەری پەروەردەی چەمچەماڵ دەڵێت، ١٢ قوتابخانە لە شارەکە زیانی زۆریان بەرکەوتووە و زۆربەی قوتابخانەکانی دیکەش پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو زۆرترین رێژەی بەفربارین کە تۆماریان کردووە لە چیای سەفین و چیای کۆڕەک بووە کە رێژەکەی سێ سانتیمەترە.
دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پەسەند کرد، بەپێی کۆمەڵێک رێکاری دەستووریش حکومەتی داهاتووی عێراق پێکدەهێنرێت.
هاتووچۆی سۆران دەڵێت، ئەو هاوڵاتیانەی سەردانیان دەکەن بە مەبەستی مامەڵەی ساڵیانە پێویستە رۆژێک پێشتر گرێبەستی پێشانگای ئۆتۆمبێل ئامادە بكەن.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی کە نوێنەرایەتیی لایەنە سوننەکانی عێراق دەکات کۆببنەوە بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ سەرۆکی داهاتووی پەرلەمانی عیراق.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم دەڵێت، چەردەیەکی تری پارەی گەنمی جوتیارانیان پێگەیشتووە و بەمنزیکانە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
مژدە مەحمود، کاندیدی سەرکەوتووی نەوەی نوێ دەڵێت، داوایانکردووە حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەتووانی چەمچەماڵ بکاتەوە.
دوای وەستانی کۆچی كۆچبەران بۆ ماوەی چوار هەفتە، هەوڵەکانیان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزییەوە بۆ بەریتانیا دەستیپێکردووەتەوە.
كهشناسێك وادهى بارینى بهفر لهناو سهنتهرى شارى سلێمانى ئاشكرادهكات و دەڵێت، لهمانگى یهكى ساڵى ٢٠٢٦، دابهزینى پلهكانى گهرما، ریكۆردێكى نوێ تۆماردهكات و هەر لە هەمان مانگ بەفر دەبارێت.
بڕیارە سبەینێ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو کۆببێتەوە.
بەشێک لە خەڵکی ئارەزوویمەحەلەبیدەکەن بەتایبەت لە شەوانی زستاندا،جۆرێکە لە شیرینی گەرم جگە لە هاوسەنگکردنی پلەی گەرمی جەستەچەندین سوودی دیکەشی هەیە.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٣٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٦٤ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزی بەراورد بە دوێنێ و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦١ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
وەزارەتی خوێندنى باڵای هەرێم، بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا بۆ خوێندکارانى چەمچەماڵ و دەوروبەرى لە سەرجەم زانکۆکان بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ خوێندكارانی پارالێل و ئێواران دەگرێتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، کۆی داهاتی نەوتی و نانەوتیان بۆ سێ وەرزی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە ٩١ ترلیۆن دینار بووە.
بەگوێرەی نوێترین ئامارەکان، عێراق لەرووی ژمارەی تووشبووانی نەخۆشی شەکرە لەناو وڵاتانی عەرەبیدا لە پلەی شەشەمدایە، کە دوو ملیۆن کەس تووشی ئەم نەخۆشییە بوون.
هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ١٠ـەیان وەرنەگرتووە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە نیاز نییە ١٢٠ ملیارەکە رادەستبکات، ئەم هەفتەیە وا چاوەڕواندەکرێت دارایی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگاکانی تری عێراق دەکات.
سوپای ئیسرائیل، بەئامانجگرتنی سەرکردەیەکی باڵای سەربازیی حەماسی لە شاری غەززە راگەیاند بەبێ ئاشكراكردنی ناسنامەكەی و میدیاكانی ئەو وڵاتەش دەڵێن، "رائید سەعد، كەسی دووەمی بزوتنەوەی حەماس و فەرماندەی دیاری ناو كەتیبەكانی قەسام بە ئامانجگیراوە و لە هێرشێكی ئاسمانیدا كوژراوە".
ئیدارەی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەوا سبەینێ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی دەبێت.
لە کاتی داخستنی بازارەکانی دراو نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەروارد بە سەرلەبەیانی نرخەکەی نزیکەی ٥٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
لە سەری ساڵی داهاتووەوە سیستمێکی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل جێبەجێ دەکرێت و تیایدا رێگە بە هاوردەکردنی هەندێک ئۆتۆمبێل نادرێت.
ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكان دەڵێت، لە سنووری پارێزگای هەولێردا ژمارەیەكی زۆری ماسی بەهۆی ئەو لافاوەی دروست بووە لە سنووری تەقتەق و كۆیە لەناو چوون.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان كۆبوونهوه و لە كۆنگرهیهكی رۆژنامەنووسی هاوبەشدا سودانی وتی، "کۆتایی هاتنی ئەرکی یونامی بە مانای کۆتایی هاتنی هاوبەشی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان نییە".
بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووەوە نزیکەی ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ حەوزی ماسی لە تەقتەق لافاو بردوونی، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵێت، نزیکەی ملیۆنێک ماسی لەناوچوون و جوتیارەکانیش بە نزیکەی یەک ملیار دینار زیانیانن بەرکەوتووە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو نەچووە بەدەمیانەوە.
دوای دوو كۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەكان، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ دەڵێت، بەهۆی دۆخی شارەكەوە ناتوانن دەوامی قوتابخانەكان ئاسایی بكەنەوە و تا ٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، پشوو درێژ دەكرێتەوە.