مەلا بەختیار: حکومەتی هەرێم بە تەواوی کابینەکانییەوە شکستیهێناوە
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگیی ٣٠٪ـی بەسەر هاوبەشە بازرگانییە سەرەکییەکانی ئەمریکادا دەکات، کە پێکهاتوون لە مەکسیک و یەکێتیی ئەوروپا، ئەوە لەکاتێکدایە ئیدارەی ترەمپ فشارەکانی بۆسەر هاوبەشە بازرگانییەکانی زیادکردووە، بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی بازرگانی لەسەر باجە گومرگییەکان.
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، رەزامەندی دەردەبڕێت لەسەر زیادكردنی بڕگەیەكی تایبەت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای پەروەردە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان، لە ئەگەری پەسەندكردنیشی، یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە چەندین سوود و دەستکەوتی بۆ مامۆستایان تێدایە.
مەلا بەختیار لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغداوە دەڵێت، حکومەتی هەرێم بە تەواوی کابینەکانییەوە شکستیهێناوە لە بنیادنانی ژێرخانێکی بەهێز، وتیشی وەزیری دارایی هەرێم وتوویەتی دەتوانن بە داهاتی ناوخۆ مووچە بدەن، ئەی بۆ نایدەن؟
رێگای کەلار – دەربەندیخان دووسایدە بەڵام بەهۆی کارکردن تێیدا سبەینێ لە ناوچەیەکی شەقامەکە بەهۆی کارکردنەوە دەبێتە یەک ساید.
بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتیدا بڕیاردرا دەرفەتێکی تر بە حکومەتی عێراق بدەن بۆ ئەوەی کیشەی مووچە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت. دەشڵێت، "پێمان باشە بە گفتوگۆ و لەیەکتر تێگەیشتن كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەین".
كەمێك پێش ئێستا کۆگایەکی کارتۆن و ریسایکلین لە هەولێر ئاگری گرتووە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا قبوڵ دەکات، ئەگەر گەرەنتی ئەوە بدات، جارێكی تر هێرش ناكاتەوە سەری.
مەكتەبی سیاسی پارتی کۆبووەوە و بەپێچەوانەى بانگەشەی بەشێکی بەرپرسان و میدیاکانی حزبەکەش بڕیاری کشانەوەی لە بەغدا نەدا، بەپێی زانیارییەکانیش یەکێتی پشتیوانی بۆ هەنگاوەکانى پارتی دەربڕیوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نەوێ لەناو پەرلەمانی عێراقەوە وتی، لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تائێستا واژۆی ٦١ پەرلەمانتاریان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی بخرێتە دانیشتنی پەرلەمانەوە، دەشڵێت، پارتی و یەکێتی پرسی کشانەوە لە بەغدا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنن.
وەزارەتی گەیاندنی عێراق دەڵێت، بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩، ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە وڵاتەکەدا بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ژمارەیی پێوانەی تۆمارکردووە.
پێشمەرگەیەک لە سنووری دهۆک دەڵێت، بەهۆی ئەوەی دەستی شکاوە سەردانی نەخۆشخانەیەکی حکومی کردووە، بەڵام پێیان وتووە دەرمان و پێداویستی پزیشکیان نیە و بڕۆ لە دەرەوە بیکڕە، بەهۆی ئاشکراکردنی ئەو بابەتەشەوە لەبری چارەسەرکردن، سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە.
پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، ٢٠ تۆمەتبار لەسەر دروستکردنی شەڕ و ناکۆکی دەستگیرکران و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
سایلۆی سلێمانی دەڵێت، کۆتا رۆژ بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران سبەی یەکشەممەیە و پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کۆتایی پێدێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تایبەت بە دۆخی ئێستای مووچەخۆرانی هەرێم واژۆی پەرلەمانتارانمان کۆ کردووەتەوە تا بخرێتە بەرنامەی دانیشتنەکە بۆ ئەوەی دەستبەجێ چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە و واژۆی ٦١ پەرلەمانتارمان کۆ کردووەتەوە لە کاتێکدا پێویستی بە واژۆی ٥٠ پەرلەمانتارە.
چاوگێکی فەرمی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو هاوڵاتی بەهۆی لایڤی تیکتۆکەوە دەبێتە دەمەقاڵەیان و دواتر لە جووتسایدی عەدالە رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و یەکێک لەو هاوڵاتییانە دەکوژرێت.
ناوەندی ستراتیژیی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت، پێشبینی دەکرێت رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا لە ٥٠٪ تێپەڕێنێت.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگای بەندەری جەیهانی تورکیاوە، هەندێک خاڵی ورد ماون رێککەوتنیان لەبارەوە بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی وەڵامی هەرێمن و دەشڵێت، عێراق بههۆی ههرێمهوه رۆژانه ٣٠٠ ههزار بهرمیل نهوت له پشكهكانی ئۆپیك لهدهست دهدات.
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، لیژنەیەک لێکۆڵینەوە دەکات سەبارەت بە کاریگەری زیادکردنی باجەکانی ئەمریکا لەسەر عێراق.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لەسەر رێگای کەلار- ناحیەی باوەنور نزیک گوندی تازەدێ، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە سەرنشینێکەی گیانی لەدەستدا.
وەرزی نوێی ئێن ئاڕ تی بە شێوەیەکی جیاواز و کۆمەڵێک بەرنامە و شێوازێكی نوێوە ئەم ئێوارەیە کاتژمێر ٧ بە بەرنامەی تاوتوێ دەستپێدەکاتەوە.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی دۆلار بەهۆی دەستپێکی شەڕەکانی ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار و ١٠٠ دینار لە بازاڕەکانی هەرێمدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا دەڵێت، مەعقول نییە لە بەغدا بکشێیتەوە چونکە پارتی و یەکێتی نەوت و داهاتی ناوخۆ دەدزن و تەسلیمی ناکەن و دەشڵێت، ئەوان کاری لەو جۆرە ناکەن چونکە ئەوەندەی تر خەڵک زەرەر دەکەن.
بەپێی رۆژژمێری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رۆژی دووشەممە پشووی فەرمی دەبێت لە هەرێم، بەڵام پشووەکە بەغدا ناگرێتەوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی هەرێم دەگەنە نزیکەی ٥٠ پلەی سیلیزی.
سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی چەکدانانی یەکەم گروپی پەکەکە دەڵێت، لە دوێنێوە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدراوەتەوە لە مێژووی تورکیادا و ئێستا وڵاتەکە لە هەموو کاتێکی تر بەهێزتربووە. دەشڵێت، رێگریکردن لە ئاخاوتن بە زمانی کوردی دەبووە هۆی زیادکردنی تیرۆر.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە هەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆی نێوان تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی و تەکسییەک، شۆفێری تەکسییەکە گیانیلەدەستدا.
رابەری باڵای ئێران دەڵێت، تاران توانای گەیشتن بە شوێنە گرنگەکانی ئەمریکای لە ناوچەکەدا هەیە و لەم دواییانەدا هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی وڵاتەکە لە قەتەر.
بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەى نیشتیمانی ئەمنە سوورەکە لە سلێمانی دەڵێت، لە ئێستادا چەکە سووتێندراوەکانى پەکەکە لە ئەشکەوتى جاسەنە دەهێڵرێنەوە، دواتر بڕیار دەدرێت کە لە مۆزەخانەکە دەپارێزرێن یان نا.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بۆ هەڵبژاردنى ئەم خولەى پەرلەمانى عێراق، حەوت هەزار و ٩٢٦ کاندید رکابەرى یەکتری دەکەن.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٥ هەزار دینارە.