بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی: ئەوەی پارتی کردوویەتی دەستدرێژییە بۆسەر کاری رۆژنامەنووسی
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک، رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان دەڵێت، بە توندی ئیدانەی ئەو داخستنە دەکەین و پەرەسەندنی ئەم پێشێلکاریانە، کەلێنێکی قوڵ لە نێوان دەقە یاساییەکان و جێبەجێکردنیدا ئاشکرا دەکەن.
سلێمانی دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی داواکراوی راگەیاند و دەڵێت، بەمەبەستی خۆحەشاردان هاتوونەتە سنوورەکە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ لیژنەی باڵای چاکسازی باج کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیار بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی لە عێراق درا، كە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ دەڵێت، لە هیچ بڕگەیەکی یاسایی کاری رۆژنامەوانیدا بڕیاری داخستنی کەناڵ نەدراوە.
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک بۆردی داكۆكی لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسانى سەر بە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دەڵێت، ناڕەزایەتیی خۆمان لە داخستنی کەناڵی میدیایی بەبێ ئاگاداریی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەردەبڕین.
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، "ئەم کارەی پارتی نیشانەی ئەوەیە کە ئێن ئاڕ تی لەسەر رێگا راستەکەیە و بەدڵی ئەوان نییە، بەڵکو بە دڵی خەڵک و هاوڵاتیانە".
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک سروە عەبدولواحید دەڵێت، "پارتی بەردەوامە لەسەر رێبازە سەرکوتکەرەکەی بەرامبەر ئازادیی راگەیاندن و ئەو حزبە بەشێوەیەکی توند هەر بیروڕایەکی ئازاد یان دەنگێکی رەخنەگر رەتدەکاتەوە".
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک بهڕێوهبهری كهناڵی ئێن ئاڕ تی دەڵێت، ئهمهی بهرامبهرمان نوسینگەکانمان کراوە ئهوپهڕی نایاساییه و دەشڵێت، "ئێمه كاری پیشهیی خۆمان دهكهین و بهردهوامیش دهبین لهكاری خۆمان".
پەیمان عیزەدین پارێزەر و پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری داخستنی سەرجەم نوسینگەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، بەتەواوی لەدەرەوەی ئازادی رۆژنامەگەری و رادەربڕینە کە دەبێت بەپێی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان زەمانەت کراوبێت.
بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیگەرانی خۆیی بەرامبەر داخستنی نووسینگەكانی كەناڵی ئێن ئاڕ تی لەهەولێرو دهۆك دەردەبڕێت و دەڵێت، ئەم هەنگاوە جێگەی نیگەرانییە و كاریگەریی نەرێنێ لەسەر ناوبانگی هەرێم جێدەهێڵێت و دەبێتە هۆی زیاتر بەرتەسككردنی ئازادی رادەربڕین و میدیایی، بۆیە داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو سنوورە دەكەین دەرفەت بە نوسینگەکان بدەن جارێكی دیكە ئازادانە كارە میدیاییەكانیان لەو دوو پارێزگایە جێبەجێ بكەن.
دامەزراوەی میدیای نالیا دەڵێت، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێگای بەکارهێنانی هێزی ئەمنی و بە ناوی حکومەتەوە چوونەتە سەر نووسینگەی کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک و هەردوو نووسینگەکەیان داخستووە.
نووسینگەی کەناڵەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک لەلایەن هێزێکی پارتییەوە داخرا و رێبین هەردی، رۆژنامەنووس و نوسەری سیاسی دەڵێت، پێناچێت هیچ سوودی هەبێت، نە یەکریزی نە خەمی کوردستان، نە کەمێک بەرپرسیاری بەرامبەر بە گەلەکەت، هیچ شتێک نیە بیرکردنەوە و تێگەیشتنیان بۆ دنیا بگۆڕێت.
لەبارەی بڕیاری داخستنی نوسینگەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک لەلایەن پارتییەوە بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ دەڵێت، "ئیدانەی داخستنی نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر دەکەین و ئەوەی دەکرێت دژی هەموو یاسا بەرکارەکانە".
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک دەستیبەسەردا گیرا. هاوکات وەزارەتی رۆشنبیریش رایگەیاند، "ئاگامان لە بڕیاری داخستنی نوسینگەی ئێن ئار تی نیە".
له رۆژی جیهانی شێرپهنجهدا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بۆ تووشبوانی شێرپەنجە رایگەیاند، تەنها لەمانگی رابردوودا ٢٧٥ حاڵەتی نەخۆشی شێرپەنجەیی لە نەخۆشخانەكە تۆماركراون. دەشڵێت، راستە ئامارەكان لە سلێمانی بەرزە، بەڵام یەك مانگ پێوەرنیە و لەكۆتایی ساڵدا بەرزونزمی دیاری دەكرێت.
پارێزگاری بانکی ناوەندی رەتی دەکاتەوە لەلایەن ئەمریکاوە هۆشداری توندییان پێدرابێت، سەبارەت بەدەست بەسەرداگرتنی داهاتی نەوتی عێراق و دەڵێت، تەنها چەند پرسێکی تەکنیکیان تاوتوێ کردووە.
دواى ئەوەى لە چەند رۆژى رابردوودا نرحى ئۆنسەیەک زێڕ بە خێرایى دابەزى و زیاتر لە ٩٠٠ دۆلاری لێبووەوە، لە دوێنێوە نرخەکەی بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاو دەنێت و ئەمڕۆش ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سەروو پێنج هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە و لەبارەی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار و وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک لە پەرلەمانەوە، بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە دەدەن.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم دەڵێت، بارانبارنی تاوەکو کاتەکانی سبەی بەیانی بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامدەبێت و ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتیش هۆشداری دەدات.
کەمێک لەمەوبەر مامۆستا بەهزاد موحسین، چالاکوانی دیاری شاری هەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەشەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر گیانی لەدەستدا.
میدیاكانی لیبیا رایانگەیاند، سەیفولئیسلامی كوڕی موعەمەر قەزافیی سەرۆكی پێشووی لیبیا لە شەڕ و پێكدادانەكانی رۆژئاوای لیبیا كوژرا.
جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئاراستەیەک هەیە کە دوای پێکهێنانی حکومەتی عێراق، ئەگەر هەیە دادگای فیدراڵی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی هەرێم هەڵبووەشێنێتەوە.
لەسەر پردی رەحیماوای کەرکوک ئۆتۆمبێلێک کەوتەخوارەوە و تیایدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و یەكێكی دیكەش بە سەختی برینداربوو. .
سوپای ئەمریکا دەڵێت، درۆنێکی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە کاتێک لە کەشتی جەنگیی ئەبراهام لینکۆڵن نزیک بووەتەوە.
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئەو دوو کەسەی بەچەکەوە هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی، دەستگیرکران.
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە وەڵامی قسەکانی سەرۆکی ئەمریکدا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ لە دژی ئەو چەواشە کراوە، هاوکات ئامادەیی خۆی بۆ کشانەوە لە کاندیدبوون نیشاندەدات ئەگەر زۆرینەی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری لەسەربدەن.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم لە نێوان یەکێتی و پارتی قۆناغی باشیان بڕیبوو، پارتی ئاسانکاری زۆری کردبوو، بەڵام بەبێ هیچ بیانووێک یەکێتی نەهاتنە پێشەوە.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تیمەکانیان توانیان ئەو تۆمەتبارە دەستگیربکەن کە هەفتەی رابردوو سێ ئەندامی خێزانێکی لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر کوشت.
به بۆنهی زیارهتی شهعبانیهوه پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا بۆ سبهی چوارشهممه، دهوامی فهرمی لهسهرجهم دامودهزگاكانی حكومهت رابگرن.