وەزیری تەندروستی: دوو حاڵەتی ئایدز لە سلێمانی تۆماركراوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، باندێکی هەڵخەڵەتاندنیان دەستگیرکرد کە خەڵکیان فریوداوە بە فرۆشتنی گورچیلە.
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار لە رێگەی تیم مۆبایل، پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بە هاوڵاتییەکی نەخۆش لە شاری سلێمانی درا.
وەزیری تەندروستی حكومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، نەخۆشییەكانی دڵ هۆكاری یەكەمی مردنە و دوو حاڵەتی ئایدز لە سلێمانی تۆماركراوە.
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە رووباری سیروان، کەسێک لە کاتی راوەماسیدا بەهۆی بەرکەوتن بە کارەباوە گیانیلەدەستدا، وتیشی، دوو کەسی تر پێشوەختە کارەبایان لە ئاوەکە داوە.
بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، لەگەڵ نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی ئاگربەستی هەمیشەیی لەغەززە رێککەوتوە، دەشڵێت، ئەمە بڕیاری کۆتایی نییە و چاوەڕوانی هەڵوێستی ئیسرائیل دەکەن.
هاتووچۆی دەربەندیخان رێگەیەکی سەرەکی داخست و وتی، شەقامی سەرەکی کەلار بۆ دەربەندیخان نۆژەندەکرێتەوە.
كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق، وادەی دەستپێکردنی داواکاری بۆ دامهزراندنی كارمهندانی بنكهكانی دهنگدان دیاریكرد و دەڵێت، رۆژی سێشەممەی داهاتوو دوا وادەی پێشکەشکردن دەبێت.
تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ دەڵێت، نیگەرانە لە ئاستەنگەكانی بەردەم وەرگرتنی زانیاری لە هەندێك لە فەرمانگەكانی حكومەت لە پارێزگای هەڵەبجە و داوا دەكات بەربەستەكانی دەستگەیشتن بە زانیاری لاببرێت.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، له سنووری دهربهندیخان سێ تۆمهتبار دهستگیركران و دهستبهسهر كۆمهڵیك چهك و تهقهمهنیدا گیرا.
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی مانگی پێنج تەواوبووە و تەنها خەرجکردنی پارەکە ماوە.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەڵێت، پێویستە رێز لە پیشەی مامۆستا بگیرێت و شكۆیان بپارێزرێت، وتیشی، نابێت دەسەڵات بیر لە بڕینی مووچە و بژێوی مامۆستایان و فەرمانبەران بكاتەوە.
حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ و دانوستانە بەردەوامەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، لەگەڵ پارتی دیدگای هاوبەشی حکومڕانییان ئامادەکردووە و وتیشی، ئامانجیان خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە.
خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێم و ناوچەیەکی فراوانی عێراقی گرتووەتەوە و پرۆفیسۆرێکی سەرچاوە ئاوییەکانیش هۆكارهكهى بۆ وشکبوونى زۆنگاوەکانی عێراق دەگەرێنێتەوە.
یەکێتی بەفشار هەژماری من بە مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی پڕ دەکاتەوە، مووچەخۆرانیش دەڵێن، پێیان وتوون ئەگەر هەژماری من پڕنەکەنەوە مووچە وەرناگرن.
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، دەستیان کردووە بە ناو نوسین بۆ وەرگرتنی ئەو کەسانەی لە رۆژانی جەژندا قوربانی دەکەن، وتیشی، تا ئێستا زیاتر لە شەش رێکراو و دەزگای خێرخوازی ناویان نووسیوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، لە ئێستادا عێراق بەهێز و سەقامگیرە و لە هەوڵى گەشەسەندن و بەدەستهێنانى متمانەى هاوڵاتییاندایە.
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا نزیکەی ملیۆنێک و ٦٠٠ هەزار کەس تۆماری دەنگدەرانیان نوێکردووەتەوە و دەشڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست دەكەن بە وەرگرتنی كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان.
قائیمقامی سلێمانی دەڵێت، هەر کەسێک بیەوێت بۆ جەژن قوربانی بکات، وا باشترە سەربڕینی ئاژەڵەکە لە کوشتارگەکان بێت. دەشڵێت، هەر کەس بیەوێت لە ماڵەوە قوربانی بکات دەبێت پێشتر پشکنین بۆ ئاژەڵەکە کرابێت.
پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق دەڵێت، ئەركە لەسەر هەمووان، بۆ ئەوەی سپیكردنەوەی پارە لە ریشەوە بنبڕ بكەن و هەروەها عێراق لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان بەشێوەیەكی باش هەماهەنگی كردووە و كاریان بۆ رووبەڕووبوونەوەی سپیكردنەوەی پارە کردووە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی دەڵێت، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا سەدان دۆنم و ١٥٠٠ داربەڕوو لە سنووری عەربەت، سیتەک و دەربەندیخان سووتان.
پۆلیسی سوید دەڵێت، ٧٠٠ مافیای هەڵگری ناسنامەی سویدی لەدەرەوەی وڵاتەکە دەژین و لەلایەن پۆلیس و دادگاوە داواکراون، بۆ دەستگیرکردنیان وهفدێكیان پۆلیسیان سەردانی عێراقی کردووە.
دۆلار جارێکی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێمدا رووی لە بەرزبوونەوە کرد و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٠ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٥٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
کۆمسیۆن دەڵێت، تائێستا لە تەواوی عێراق نزیکەی ملیۆنێک و ٦١٥ هەزار کەس کارتی بایۆمێتریان نوێکردووەتەوە لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٣٥٠ هەزاریان لە کەرکوک و شارەکانی هەرێم بوون.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایی با زیاد دەکات و خۆڵبارین هەندێک ناوچە دەگرێتەوە و سبەینێش پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.
شەوی رابردوو ئاگر لە ناڵپارێزی سنووری پێنجوێن کەوتەوە و پوش و پاوان و دارستانێکی زۆری سوتاند، بەشێک لە هاوڵاتیانیش دەڵێن، ئەگەر لە ناوچەکەیان ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوە هەبووایە بە ئاسانی ئاگرەکە کۆنترۆڵدەکرا.
دوای ئەوە سەرۆکی ئەمریکا وتی، گەر ئەو نەبوایە شتانێکی خراپ بەسەر رووسیادا دەهات، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا دەڵێت، تاکە شتێک جێی نیگەرانیە روودانی جەنگی جیهانی سێیەمە.
کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، "دەمانەوێت لە هەناردەکردنی گەنمدا بۆ وڵاتانی عەرەبی ببینە بەدیلی ئەوروپا و لەمساڵیشدا ٣٥٠ هەزار تەن بەرهەمی کشتوکاڵیمان هەناردەکردووە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر ناردنی مووچەی مانگی پێنج بۆ هەرێم داوای روونکردنەوەی کردووە لە دادگای فیدڕاڵی.
دەستەی دەستپاکی عێراق دەڵێت، گەڕاندنەوەى سەروەت و سامانى عێراق بۆ هەمووان گرنگە و پێویستە بخرێنەوە سەر خەزێنەى گشتی حکومەت و سوودیان بۆ خەڵکی عێراق هەبێت.