خولی یەکەمی دانوستانی ئێران و ئەورپا لە جنێف کۆتایی هات
نوێنەرانی ئەوروپا دەڵێن، لەگەڵ ئێران گفتوگۆی باشیان کرد و لەسەر دۆسیەی ئەتۆم قسەی جدییان کردووە و هەروەها، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئامادەیی بەردەوامی بۆ گفتوگۆ دەربڕی.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت دەڵێت، ئیسرائیل رۆژانە سەدان ملیۆن دۆلار بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێران خەرج دەکات و تێچووی یەک مانگ شەڕ لە ئێران دەتوانێت بگاتە نزیکەی ١٢ ملیار دۆلار.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری کۆچ و پەنابەران دەڵێت، کۆچی نایاسایی و کۆچی گەنجان لە هەرێم بەردەوامە و دەشڵیت، هۆکاری کۆچکردن بۆ بوونی قەیرانە بەردەوامەکان و ناسەقامگیری بارودۆخی ئابووری هاوڵاتیان دەگەڕێتەوە.
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی کردبوو بە ژێر ئۆتۆمبێلەکەیەوە و دواتر هەڵاتبوو.
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەڵێت، لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە چاودێری دۆخی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەن و دەشڵێت، ئەگەر هێرش بكرێتە سەر دامەزراوەی ئەتۆمی بوشێهر دەرئەنجامی کارەساتباری لێدەكەوێتەوە.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق تەواوبوونی پڕۆسەی گەڕاندنەوەی حاجیانی عێراقی لە رێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە راگەیاند.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هەرسێ وڵاتی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە جنێف لە کۆبوونەوەدان.
میدیاکانی ئێران دەڵێن، هێرشی موشهكی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سهر ئیسرائیل دهستیپێكردهوه و له باكوری ئیسرائیل زهنگی ئاگاداركردنهوه لێدرا و سوپای ئیسرائیلیش وتی، لە ماوەی شەوێکدا دەیان ئامانجیان لە تاران بۆمباران کردووە، بەتایبەتی ئەو ئامانجەی کە بە ناوەندێکی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بۆ بەرنامەی چەکی ئەتۆمی ئێران دادەنرێن.
وتەبێژی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لە کەرکوک تاوەکو دوێنێ ژمارەی نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان لەبنکەکانی کۆمسیۆن نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس بووە و پێشبینی دەکەن ئەمڕۆ ئەو ژمارەیە تێپەڕ بکات.
وەزیرى بەرگری عێراق دەڵێت، گرێبەستیان کردووە بۆ کڕینى سیستمى بەرگریی ئاسمانى لە کۆریاى باشوور و لە چەند مانگی داهاتوو بەشى یەکەمى وەردەگرن و دەشڵێت، دڵنیایی دەدەنە هێزە چەکدارەکانیان کە سیستمى بەرگری ئاسمانى پێشکەوتوو دەگاتە عێراق.
تەندروستی سلێمانی دەڵێت، تیمە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەی شار ژیانی هاوڵاتییەکی تەمەن ٦٥ ساڵیان رزگاركرد، كە دڵی لە لێدان وەستابوو.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئهمڕۆ لهبهردهم پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییهك ئۆتۆمبێل لێیداوه و بههۆیهوه گیانی لهدهستداوه، بهڵام هیچ ناسنامهیهكی پێنیه و نازانرێت کێیە، داوا له كهسوكاری دهكهن سهردانی بنكهی پۆلیسی سەرچنار بكهن.
حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، زیاتر لە ١٣ هەزار هاوڵاتیانی هەرێم كە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردبوو، كێشەكانیان چارەسەركراوە و پرۆسەی گەڕاندنەوەیان بەردەوام دەبێت، باڵیۆزخانەی عێراقیش لە ئەنقەرە دەڵێت، سبەینێ ئەو گەشتیارە عێراقییانەی لە تورکیا گیریانخواردووە دەگەڕێندرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.
بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، ئاگر لە قوتابخانەیەکی گەڕەکی موفتی کەوتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
هێڵی ئاسمانی عێراق دەڵێت، گەشتی فڕوكە مەدەنییەكان لە عێراق بەشێوەیەكی سنووردار و تەنها لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە دەستپێدەكاتەوە.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی دۆلار بەهۆی دەسپێکی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٤٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
چاوگێک بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە نێوان دوو گوندی سەر بە ناحیەی سەنگاو لە سنووری چەمچەماڵ پاشماوەی مووشەکێک کەوتەخوارەوە و بووە هۆی سووتاندنی دۆنمێک پەرێز.
شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی نایە رۆژی هەشتەم و بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر یەکتری، ئیسرائیل دەڵێت، شەوی رابردوو چەندین پێگەی سەربازی و پەناگەی بەرپرسێکی باڵای ئێرانیان بۆردوومان کردووە. ئێرانیش دەڵێت، هێرشیان کردووەتە سەر ژێرخانی سەربازیی ئیسرائیل و چەندین ئامانجیان پێکاوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، تۆز و خۆڵێکی کەم دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
سایلۆی سلێمانی دەڵێت، پێویستە هەرچی جوتیارانی عەربەت و پیرەمەگروونە تا ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەنم رادەستی سایلۆ بکەن، چونکە ئەمڕۆ دوا وادەی وەرگرتنی گەنمەکانیانە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، لە دوای رزگاربوونی لە هەوڵی کوشتنی دەڵێت، ئەمریکا هاوبەشە لە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و تا هێرشەکان بەردەوامبن، ئێران هیچ دانوستانێک ئەنجامنادات.
وتەبێژی كۆشكی سهرۆكایهتی روسیا دەڵێت، قسهكردن لهسهر تیرۆرکردنی رێبەری باڵای ئێران قبوڵنەکراوه و سەرۆکی ئۆکرانیاش دەڵێت، روسیا هەوڵدەدات بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران رزگاربکات، جەختیشیکردەوە " نابێت رژێمە شەڕانگێزەکان ببنە هاوبەش".
ماوەی قەدەغەی راوەماسی لە هەرێم کۆتایی هات، وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت، راوکردن بە کارەبا و ماددە ژەهراوییەکان و تەقەمەنی قەدەغەیە.
كۆمپانیایهكی دەرمانی نێودەوڵەتی، ڤاكسینێك وهك چارهسهری بنهبڕ بۆ ڤایرۆسی ئایدز دهدۆزێتهوه کە كاریگهریهكهی ٩٩.٩٩٪یـە و نرخەکەی ٢٨ هەزار و ٢١٨ دۆلارە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢١ دۆلار نزمبووەتەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٧٤ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی لە دەستپێکی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوت ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و جام رەشەکان و ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکان ئاگاداردەکاتەوە، نابێت رۆژانی هەینی سەردانی سەیرانگەکانی دۆڵی شاورێ و دەربەند بکەن.
سهرۆكی پهرلهمانی ئێران دەڵێت، تا ئێستا دانیان بهخۆیاندا گرتووه و سەرۆکی ئەمریکا به سهپاندنی شهڕ و ههڕهشهكردن له ئێران، ناتوانێت ئاشتی بسهپێنێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هیچ شوێنێک نییە کە دوژمنەکانیان تێیدا سەلامەت بن.
بە پێی ئاماری دادگا مەدەنییەکانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، زیاتر لە ٣١ هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراون.