سروە عەبدوەلواحید بۆ بافڵ تاڵەبانی: باسی چی دیموکراسییەک دەکەیت کە نوقم بوویت لە دەستوەردان لەکاری دادوەری
لە وەڵامی بافڵ تاڵەبانی کە باسی بوونی ئۆپۆزسیۆن و بوونی دیموکراسی لە سلێمانی دەکات سروە عەبدولواحید وەڵامی توندی دەداتەوە و دەڵێت، "تۆ باسی چ دیموکراسییەک دەکەیت کاتێک نوقم بوویت لە دەستوەردان لە کاری دەسەڵاتی دادوەری؟"
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی فەڕەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و رێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوبەشی و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کران، هەروەها تاوتوێی سەردانە پلان بۆ داڕێژراوەکەی ماكرۆن بۆ بەغدا کرا.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان بە ئێن ئار تی وت، دوای دەستبەکاربوون لە پرۆژەی ئاوی باوەنور کە زیاتر لە ساڵێک و دوو مانگە، هێشتا تەواو نەکراوە و کارکردن تیایدا بەردەوامە هاوڵاتیانیش دەڵێن، چوار مانگە کارکردن لە پڕۆژەکەدا راگیراوە.
رۆژی جیهانی بێ سەروشوێنکراونە و پارتی و یەکێتی ئامادە نین چارەنوسی زیاتر لە ٤٠٠ بێ سەرووشوێنی شەڕی ناوخۆ ئاشکرابکەن.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، ئاگرەکەی پێنجوێن تا ئێستاش بەردەوامە و کەسێک بە تۆمەتی خستنەوەی دەستگیرکراوە.
پارێزگاری بانكی ناوەندی دەركردنی ڕێنمایی و كۆنتڕۆڵی بۆ ڕێكخستنی پارەدانی ئەلیكترۆنی راگەیاند، وێڕای ئاشكراكردنی میكانیزمی پەرەپێدانی پرۆسەی پارەدانی ئەلیكترۆنی، جەختی لەسەر پابەندبوونی هەمو دامەزراوەكانی دەوڵەت كردەوە كە پارەدانی ئەلیكترۆنی بەكاربهێنن نەك پارەی كاش.
باڵیۆزخانەی ئۆكرانیا لە عێراق ئەو راپۆرتانە رەت دەكاتەوە كە گوایە ئۆكرانیا بەشداربووە لە مەشقپێكردنی چەند كەسێك و دروستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە رووداوەکەی لالەزاردا، دەشڵێت، وڵاتەکە هەرگیز هیچ چالاكییەكی بەو جۆرە ئەنجام نادات.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما لە خوار ٤٤ پلەی سیلیزی دەمێننەوە و سبەینێش لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری بەرزبوونی تۆزیکی سووک هەیە.
تەندروستی هەرێم دەڵێت، حاڵەتێکی دیکە بە تووشبوونی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمارکراوە و تا ئێستا دۆخی تەندرووستی تووشبووەکە جێگیرە؛ داوا لە هاوڵاتییانیش دەکات کە پابەند بن بە رینماییەکانی وەزارەتەکەوە.
سەرەرای زۆریی نارەزایی هاوڵاتیان لە گرانی نرخەکەی، حکومەتى ماوەبەسەرچوو بەردەوامە لە فراوانکردنی پرۆژەى کارەبا گرانەکە و لە ئێستاشدا تەواوی پارێزگای هەڵەبجەی گرتووەتەوە.
شەوی رابردوو دوو منداڵی خێزانێک کەوتنە ناو زێی بچووکەوە و باپیریان لە هەوڵی رزگارکردنیاندا ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە و خنکا، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا دەڵێت، زۆربەی باجەکانی دۆناڵد ترەمپ کە سەپاندویەتی بەسەر وڵاتاندا نایاسایین، سەرۆکی ئەمریکاش لە وەڵامدا دەڵێت، بڕیارەکەی دادگا حزبییە و ئەو باجانە نەمێنن کارەسات روو لە ئەمریکا دەکات.
لیژنەی سەرپەرشتیکردنی سیستمی ئی – پەروەردەی هەرێم دەڵێت، سەرەتای مانگی ئەیلول دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوەندە حکومییەکانی خوێندن.
لەدوای دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئاگرەکەی پێنجوێن و سووتانی دوو کەس بەهۆیەوە، ئاگرەکە هێشتا بەردەوامە و هاوڵاتییانی سنوورەکەش دەڵێن، زیاتر تەشەنەی کردووە و تا ئێستا پۆلیسی دارستانی پێنجوێن نەهاتووە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
دوای رەتکردنەوەی دەنگۆی چۆڵکردنی بەغدا لەلایەن هێزەکانیانیەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە عێراق دژی داعش تاکو مانگی ئەیلولی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبن و لە ئایندهشدا ههماههنگیان لهگهڵ هێزهكانی عێراق بهردهوام دهبێت.
لەگەڵ زیاتر دواکەوتنی مووچەی مانگی شەش بەهۆی درەنگ رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە، چاوەڕوان دەکرێت سبەى لەگەڵ دەستپێکردنەوەى دەوامی فەرمی، حکومەتى عێراق مووچەى مانگی شەش رەوانەى هەرێم بکات؛ چاوگێکیش لە وەزارەتی دارایی عێراقیش بە ئێن ئاڕ تی وت، هەرکات پارەی مووچە گەیشت، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
٢٠ ساڵ لەمەوبەر، مەلا عەبدولکەریمی مودەریس؛ نووسەر، زانای ئایینی، شاعیر و موفتیی کوردی سەدەی بیستەم، لە تەمەنی ١٠٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی؛ ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٤٤٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٩٠ هەزار دینارە.
دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٤٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی جێگیرە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق، رۆژی دووشەممە ١ـی ئەیلولی وەک دوا وادەی دیاریکرد بۆ نوێکردنەوەی داتاکانی کارتی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتیان و لەدوای ئەم بەروارەوە نوێکردنەوە تەنها لەڕێگەی ناوەندەکانی بەشەخۆراکەوە ئەنجامدەدرێت و پارەش وەردەگیرێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن هێزەکانی ئەمریکا لە سبەینێوە بەتەواوی بەغدا چۆڵ بکەن و دهڵێت، ئهو دهنگۆیانه "نادروستن".
پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، خەڵکی هەڵەبجە بەدەست بێکارییەوە دەناڵێنن و هەلی کار لە پارێزگاکەدا نەماوە، دەشڵێت، پارتی و یەکێتی کاریان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و بەجینۆساید ناساندنی کیمیاباران نەکرد تا نەوەی نوێ کردی.
دوای ئەوەی دەنگۆی گیانلەدەستدانی کەسێک بڵاوبووەوە کە بەهۆی ناوک کەوتنەوە سەردانی مەلایەکی کردووە و مەلاکەش بە مەبەستی چارەسەر لەو کەسەی داوە و ئەمەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی، وەزیری تەندروستی لەم بارەیەوە دەڵێت،" شتێک نیە بەناوی ناوک کەوتن"
گرفتی بێ ئاوی چەمچەماڵ بەردەوامە و دانیشتوانەکەی بە دوو هەفتە جارێک ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە و دەڵێن، هەموو هەڵبژاردنێک بۆ بانگەشە دەستدەکەنەوە بە کارکردن لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە و دوای هەڵبژاردنیش وازیلێدەهێنن.
دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی عەین ئەسەد، كهناڵى حهدهس لە زاری چاوگێکەوە دەڵێت، سبەینێ هیزەکانی ئەمریکا ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغداش چۆڵ دەکەن.
هاتووچۆی دهۆک دەڵێت، لە سنووری سێخان بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش برینداربوو
دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لە شاخی ئەزمەڕ، لە میدیا ناوخۆییەکاندا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە، بەڵام هاتوچۆی سلێمانی تەواوی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.
سایلۆی سلێمانی دەڵێت، ئەو جوتیارانەی کە لە ساڵەکانی ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦، گەنمیان رادەستی سایلۆکەیان کردووە و تاوەکو ئێستا پارەیان وەرنەگرتووە، پێویستە سەردانیان بکەن و بەڵگەنامەی پێویستیان پێبێت.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، لە میانەی هەوڵی رزگارکردنی شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک کە بە رووداوێکی هەڵدێران کەوتبووە خوارەوە لە شاخی هەڕووتە، هەلیکۆپتەرێکی فریاگوزاری لەو کاتەدا تووشی هەڵەیەکی تەکنیکی بووە و کەوتووەتە خوارەوە.
بە گوێرەی راپۆرتی میدیا یەمەنی و ئیسرائیلییەکان، سەرۆک وەزیرانی حوسییەکانی یەمەن لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراوە.