وادەی شەپۆلێکی نوێی بەفر و بارانبارین و هەورە بروسکە راگەیەندرا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باسلەوەدەکەن، سنوور بە رووی ئاوارەکانی سوریا دەکاتەوە.
وەزارەتی بارزگانیی عێراق دەڵێت، ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی یەكی ئەمساڵ دەكرێت، دەشڵێت، پێداویستی یەك ساڵی ئارد بۆ تەواوی عێراق دابین كراوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمشەو بارانبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت، ئەگەری بەفربارینیش لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان هەیە.
لە شەوی بەراتدا و لە شارەزوور منداڵێک لەکاتی کۆکردنەوەی نوقڵ و چکلێت ئۆتۆمبێلێك لێیدا و شۆفێرەکەی هەڵات، بە وتەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن، بەهۆی رووداوەکەوە منداڵەکە قاچێکی شکاوە.
حەج و عومرەی هەرێم داوا لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە گەشتی حەج و عومرە دەکات، پابەندی چەند خاڵێک بن بۆ خزمەتی ئەو هاوڵاتییانەی لە هەرێمەوە گەشتی عومرە دەکەن.
بەشێکی کاسبکارانی هەڵەبجە گردبوونەوە و دەڵێن، حکومەتی ماوەبەسەرچوو پێی وتوون باجیان لەسەر زیاد دەکەن بەبیانووی ئەوەی شوێنی کارکردنیان گەشتوگوزارییە، دەشڵێن، پێیوان وتراوە نرخی خواردنەکانیان گرانبکەن بەڵام ئەوا رەتی دەکەنەوە.
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە، بەهۆی بوونی گرفتێک لە بانکی رافیدەین، پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی منداڵ لە سیستمی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کەمێک سست بووە.
شاندی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی کۆبوونەوە و گۆڕانکارییە سیاسیەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا.
سهرۆكی پارتی هەڵوێستی خۆی لهسهر ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماری عێراق به شاندێكی باڵای چوارچێوهی ههماههنگی راگهیاندوە و دەڵێت، "پێویستە میكانیزمێكی دیاریكراو بۆ ههڵبژاردنی سهرۆك كۆمار دیاری بكرێت".
شەوی بەرات گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لای بەشێک لە موسڵمانان، لە هەرێمی کوردستانیش ٧٠٠ ساڵە ئەم یادە دەکرێتەوە و منداڵان لەم شەوەدا دەگەڕێن بەناو ماڵەکاندا بۆ کۆکردنەوەی شیرینی و نوقڵ.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، بە نیازن بڕی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان زیاد بکەن، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی هەولێر دەڵێت، "ئاگاداری ئەو پێشنیازەی حکومەتی عێراق نین و هیچ زانیارییەکییان لەوبارەیەوە پێنەگەشتووە".
دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی، شاندە باڵاکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی سودانی گەیشتنە سلێمانی و بڕیارە لەبارەی پرسی سەرۆک کۆمار لەگەڵ یەکێتی کۆببنەوە.
وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەكەین بە خەرجكردنی پارەی كارمەندانی كۆمسیۆن، هاوكات دابەشكردنی پارەكەش لەڕێگەی ڤیزاكارتی بانكییەوە دەبێت و تا كۆتایی ئەم مانگە پارەی سەرجەم كارمەندەكانی كۆمسیۆن دابەشدەكرێت.
شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبوونەوە و تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کراوە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، حکومەتی کاربەڕێکەری ئێستای هەرێم ناتوانێت بەپێی پێویست خزمەتی هاوڵاتییان بکات و کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات.
لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی دیمەشق، هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی سوریا كەمێك پێش ئێستا لە ژێر پارێزگاری ئاسایشی رۆژاڤادا چوونە ناو شاری حەسەکەوە.
دوای چەند مانگێک لە بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ماوەی دوو رۆژە بەهای زێڕ دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە؛ بە جۆرێک بەراورد بە هەفتەی پێشتر، ئۆنسەیەک زێڕ ٩١٣ دۆلار دابەزیوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، دەستدەکات بە پڕۆسەی دادگاییکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەزار و ٣٨٧ ئەندامی پێشووی داعش، کە لە سوریاوە بۆ عێراق گوازراونەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم دەڵێت، لە چەند رۆژی ئایندەدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ئێران و ئەمریكا، دانووستان لەنێوان هەردوولا دەستپێدەكات.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، بهگوێرەی نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكاندا بۆ مانگی یەک، نرخی ههر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یهك ئهمپێر ٤٤ دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەو ناوچانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و مۆلیدەكانیان كاردەكەن.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت. پاشان لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت.
ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێكی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتنە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ رێککەوتنی نێوان هــەسەدە و سووریا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە یەکەم هەنگاودا، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتی سووریا دەچنە ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ بە بەڕێوەبردنی رێککەوتنەکە و دواتر دەکشێنەوە.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی مانگی یەکی رادەستی بەغدا نەکردووە.
ئەمڕۆ شاندێكی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی دەگاتە هەرێم بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٥٥٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٢٢ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمشەو شەوی بەراتە و گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لای موسڵمانان، بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان لە کوردستانیش ئەم یادە دەکرێتەوە بۆ ماوەی ٧٠٠ ساڵە دەکرێتەوە و منداڵان لەم شەوەدا دەگەڕێن بەناو ماڵەکاندا بۆ کۆکردنەوەی شیرینی و نوقڵ.
کەشناسیی سلێمانی دەڵێت، مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ بڕی بارانبارین لە سلێمانی ١٥٢.١ ملیم بووە، کە بەراورد بە تێکڕای بارینی ساڵانەی مانگی کانونی دووەم، ئەمساڵ ٣٠ ملیم زیاتر باریوە.
سبەی رێککەوتنەکەی هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش لە کانتۆنی جزیرێ، ماوەی ١٢ کاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆی لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ راگەیاند.