ئەمڕۆ 37 ساڵ تێپەڕی بەسەر شاڵاوەکانى ئەنفال دژى کورد
کۆمپانیای گشتی پڕکردنەوە و خزمەتگوزاری غاز لە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند،ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سیستمی غازی شلیان بۆ دانراوە گەیشتووەتە ٧٤ هەزار و ٥٠٠ ئۆتۆمبێل، هەروەها ٢٦ وەرشەی چاكردنەوە ئەو ئۆتۆمبێلانە لە سەرتاسەری عێراق هەن جگە لە هەرێمی كوردستان.
سەرۆکی یەکێتیی رایگەیاند، "دروود بۆ رۆحی گشت شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان و سڵاو لە کەسوکارە سەربەرزەکانیان و بە دڵێکی پڕ خەمەوە یادی ٣٧ ساڵەی کارەساتی ئەنفال دەکەینەوە".
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ رەوانە دەکرێت، ئۆپێک لە پشکی عێراقی دەیبڕێت.
سەرۆکی پارتی رایگەیاند، سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان، یادی شەهیدان و ئەنفالکراوان هەمیشە بەرز و شکۆدار بێت.
پێچەوانەى رێککەوتنەکانى لەگەڵ بەغدا، تا ئێستا حکومەتى کاربەڕێکەر دەرخستەى کۆتایی داهات و خەرجییەکان و داهاتى ناوخۆی مانگی سێی رادەستى بەغدا نەکردووە.
٣٧ ساڵ بەسەر شاڵاوەکانى ئەنفال دژى کورد لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە تێدەپەڕێت.
کاربەدەستانی جەزائیر دەرکردنی ١٢ دیبلۆماتکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسایان راگەیاند و داوایان کرد لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن لە بەرامبەردا پاریسیش هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات.
زێلێنسکی بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپی کرد بۆ ئۆکرانیا بۆ بینینی ئەو وێرانکارییەی کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی روسیا دروستی کردووە.
چاوەروان دەکرێت دووەمین کۆبوونەوەی شاندی ئەمریکا و ئێران لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ئیتاڵیا ئەنجام بدرێت و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، بەخێرایی بڕیارێک لەسەر ئێران دەدەن.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و لە یەکەم بڕگەی دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونى هەڵەبجە دەدات. پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵێت، کۆتایی بەو پرسە دەهێنن و هەڵەبجە دەکەن بە پارێزگا.
نرخی زێڕ چەند رۆژێکە لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمبووەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٢٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٤ دۆلار نزمبووەتەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزی.
نانی سپی رێژەیەکی بەرزی ئاردی سپی تێدایە کە دەوڵەمەندە بە نیشاستەی پاڵاوتە، کە بە خێرایی لە جەستەدا هەرس دەبێت و دەگۆڕێت بۆ شەکر، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەکر لە خوێندا.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل بە تەواوی کۆنترۆڵی ناوچەی مۆراگی کردووە کە خان یونس لە رەفح جیا دەکاتەوە و لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا بە درێژایی ١٢ کیلۆمەتر کەرتی غەززە دادەبڕێت.
جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، گەشبینن و هەموو هەوڵێكیش دەدەن لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا لەگەڵ بەغدا بگەنە رێككەوتنێك بۆ دەستپێكردنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، ٤١٥ هەزار هاوڵاتی لە کارەبای ٢٤ کاتژمێری سوودمەندبوون.
کەشناسى هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە و ماوەى دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. هاوکات پێشبینی زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ دەکرێت كە هەندێ كات لەگەڵ باران تێكەڵ دەبێت و ئەگەری بارینی بەفرێكی كەمیش هەیە لەسەر لووتكەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان.
ئاگرێک لە ناوبازاڕی چۆمان کەوتەوە و ژمارەیەک کۆگا و دوکان سوتان، چەند شایەتحاڵێک قسەیان بۆ ئێن ئاڕ تی کرد و وتیان بەهۆی ئاگرەکەوە زیان بەر ژمارەیەک لە ماڵی هاوڵاتیانیش کەوتووە.
چەند رۆژێکە بایەکی بەهێز ناوچەکانی باکووری چینی گرتووەتەوە، حکومەتی وڵاتەکەش ئاگادارییەکی بەپەلەی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی بڵاو کردووەتەوە کە کێشیان لە ٥٠ کیلۆ کەمترە و دەڵێت، لە ماڵەوە مەچنە دەرەوە نەوەک با بتانبات.
کۆبوونەوەی نێوان تورکیا و عێراق لە ئاستی باڵای ئەمنی دا لە ئەنتاڵیا بە مەبەستی تاوتوێکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوولا، لە بوارەکانی ئەمنی، سیاسی، ئابوری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی سەربازی ئەنجامدرا، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند حکومەتی عێراق پشتیوانی لە دەستپێشخەریی حکومەتی تورکیا و پەیامەکەی ئۆجەلان دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەکەکە.
هاندەرانی یانەی دهۆک لە بەردەم یاریگای یانەکە گردبوونەوە و نیگەرانن لە گرانی نرخی بلیتی یاری کۆتایی دهۆک و قادیسیەی کوەیتی و دەڵێن لەم بارودۆخی بێمووچەییەدا نرخی بلیتەکان گرانە.
بەرێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تى وت، هەفتەی داهاتوو پاداشتی مۆڵەتی کۆکراوەی خانەنشینان دابەشدەکرێت و زۆرینەی خانەنیشنانیش دەگرێتەوە.
پۆلیسی هەولێر چەند كەسێکی بە تۆمەتی تەقەكردن و هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت و هەڕەشەكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كرد.
بەمەبەستی جێبەجێکردنی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ـ ٢٠٢٥ خولی یەکەم و دووەم، ئەزموونەکانی هەرێم چەند رێکارێکی بڵاوکردەوە.
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ملیارێک و ٢٥٠ ملیۆن دیناری لە تۆمەتبارێک گەڕاندۆتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، بەهۆی ئەو سەرپێچی و زیانانەی کە لەکاتی بەشداریکردنی لە زیادکردنی ئاشکرای دراودا تووشی بووە.
لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گرنگترین بڕگەکانی رەشنوسی نوێی یاسای تووتنی راگەیاند، تێیدا باس لەوەکراوە، یاساکە هاوردە و کێشانی بەرهەمەکانی توتن رێکدەخات و غەرامەی دەستبەجێ بەسەر سەرپێچیکاراندا دەسەپێنێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کرد کۆبوونەوە ئەنجام بکەن بۆ یەکخستنی رێوشوێنەکانی تایبەت بە کەرتی پیشەسازی.
وتەبێژی کرملین رایگەیاند، زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکا لە سفرەوە کارێکی قورسە و پێویستی بە هەوڵی چڕ و دیپلۆماسی هەیە، دەشڵێت، کابینەی پێشووی واشنتۆن زیانی زۆری بە پەیوەندییەکانی نێوانیان گەیاندووە.
وهزیری نهوتی ئێران، له چهند رۆژی داهاتوودا سهردانی بهغدای پایتهختی عێراق دهكات و گفتووگۆ لهسهر فایلی وزهی نێوان ههردوو وڵات دهكات.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بانگهێشتی پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەمنی نێوان عێراق و تورکیای بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات راگەیاند.