دۆلار بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، شەوی رابردوو لە ناحیەی تەكیە لە گەڕەكی رزگاری هاوڵاتییەك كوژرا و ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تەكیەی سەر بەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ و بەهاوكاری مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی چەمچەماڵ تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
لەکاتێکدا موچەخۆران نزیکەی ٥٠ رۆژە چاوەڕوانی مووچەی مانگی پێنجن، حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لەسەر درێژکردنەوەی وادەی لێخۆشبوون لە سزاکانی هاتووچۆ کۆدەبنەوە و باسی مووچە ناکەن.
دوای ئەوەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و وەڵامدانەوەیان لەلایەن ئێرانەوە لە ١٣ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و گەیشتە ١٥٠ هەزار دینار، لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژنامەیەكی ئەمریكی دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكادا هیچ بڕیارێکی لەسەر ئێران نەداوە.
هەندێک هانا بۆ بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکانی تایبەت بە قژ دەبەن، بەتایبەت ئەوانەی بەدەست تەنکبوونەوەی قژ و هەڵوەرینی قژەوە دەناڵێنن، هۆکاری ئەو گرفتانەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمی هەندێک ڤیتامین و ماددەی خۆراکی لە جەستەدا.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى کەم لە هەوادا و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، جەنگەکە دەستیپێکرد و دەبێت بەهێزەوە رووبەڕووی ئیسرائیل ببینەوە،سوپای ئیسرائیلیش لە زنجیرەیەک هێرشدا، چەندین شوێنی لە تاران بۆردومان کرد و هۆشداریشی دا دانیشتوانی پایتەختی ئێران شارەکە چۆڵبکەن.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٨٣ هەزار دینارە.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت بۆ ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆش بە ٧٦ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلار بەرزبووەوە.
پێکهاتەیەکی زەبەلاح دەوری تەواوی کۆمەڵە گەلەئەستێرەکانی داوە کە ملیارەها ساڵی رووناکی لە زەوییەوە دوورە، ئەم دۆزینەوەیەش تێگەیشتنی زانایان لە ماددەکانی گەردوون فراوان دەکات.
بەهۆی ئەوەی کامێراکان رووخساری نابینایان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ناخوێننەوە، بەڕێوبەرایەتی و بنکەکانی خۆراک لە ئیدارەی گەرمیان، خۆیان فۆڕمی خۆراک بۆ ئەو کەسانە پڕدەکەنەوە.
سەرۆکی ئەمریکا بە میدیا جیهانییەکانی راگەیاند، ئەمریکا ئاگادارە کە رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوێ خۆی حەشارداوە، بەڵام نایەوێت بکرێتە ئامانج. دەشڵێت، ئێران پێویستە بە زووترین کات بەبێ مەرج خۆی بەدەستەوە بدات.
دوای ئەوەی چەند میدیایەکی ئیسرائیلی هەواڵی تیرۆرکردنی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێرانیان بڵاوکردبووەوە نوسینگەی تایبەتی مەحمود ئەحمەدی نەژاد، ئەو هەواڵەی رەتکردەوە.
قائیمقامی دەربەندیخان دەڵێت، لە هەردوو بەنداوی دێوانە و دەربەندیخان، جگە لە راوکردن بە قولاپ، هەموو جۆرەکانی دیکەی راوکردن قەدەغەیە.
حکومەتی ئێران داوا له هاوڵاتییانی دهكات ئەپڵیکەیشنەکانی واتسئاپ و ئینیستگرام لهسهر ئامێری مۆبایلهكانیان بسڕنهوه
وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت، هەواڵی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەک بەهۆی ژیری دەستکردەوە دوورە لە راستیەوە، پێویستە راگەیاندنەکان پێش بڵاوکردنەوەی لەم جۆرە هەواڵانە، لەگەڵ لایەنی فەرمی بەدواداچوون بکەن.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئێستا "کۆنترۆڵی تەواو"یان بەسەر ئاسمانی ئێرانیدا هەیە و ستایشی باڵادەستی پیشەسازییە سەربازییەکانی ئەمریکای کرد بەسەر سیستمە بەرگرییەکانی ئێراندا.
هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکێلێک لە نزیک خورماڵ، پێنج کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکران.
بە پێی دوایین زانیارییەکئی پەیامنێری ئێن ئار تی، دوو درۆن لە سنووری شەمامک سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتنەخوارەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی گەڕانەوەی سەرجەم حاجیانی ئەمساڵی بڵاوکردەوەوە دەڵێت، ژمارەیان پێنج هەزار و ١٣٥ حاجی بووە و تەنها یەك حاجی گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی دەرەوەی چین لە لێدوانێکی لەسەر تویتەکەی سەرۆکی ئەمریکادا، دوای ئەوەی داوای لە دانیشتوانی پایتەختی ئێران کرد دەستبەجێ شارەکە چۆڵبکەن، تۆمەتباریکرد بەوەی کە بووهته سوتەمەنی بۆ پەرەسەندنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران.
فهرماندهیی ئاسایشی ئهلیكترۆنی ئێران، فهرمانێكی دهركرد و بهكارهێنانی ئامێرهكانی پهیوهندی له بهرپرسان و تیمه ئهمنییهكانیی پاسهوانیان قهدهغهكرد.
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆی بەڕێوەدەچێت و هیچ پێشهاتەیەکی ئەمنیی و سەربازیی و ناوچەیی کاریگەری لەسەر نابێت.
بەڕێوەبەری سایلۆی گەرمیان بە ئێن ئاڕتی وت، ماوەی چوار رۆژە دەستیان کردووە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و لەو ماوەیەدا هەشت هەزار تەن گەنمیان لە جوتیاران وەرگرتووە.
بڕیارە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دادگای فیدڕاڵی لەسەر مووچەی هەرێم کۆببێتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت فەرمانێکی وەلائی بۆ خەرجکردنی مووچەی هەرێم دەربکات.
بۆ رۆژی پێنجەم هێرشەكانی ئێران و ئیسرائیل دژ بە یەكتر بەردەوامە و سوپای پاسدارانی ئێرانیش دەڵێت، بەشێكی تر لە بەهێزترین موشەكەكانیان ئاراستەی ئیسرائیل كردووە و سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا ناوەندی شاری تارانیان بۆردومانکرد.
دوا پێنج رۆژ لە داخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق یەکەم فڕۆکە لە وڵاتی لوبنانەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە کە ٢٣٤ هاوڵاتی عێراقی هەڵگرتبوو کە لەو وڵاتە گیریان خواردبوو.
وتەبێژی ئەوقافی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، کۆتا کاروانی حاجییانی هەرێم لە رێگای وشکانی گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا هیچ حاجییەک لە وڵاتی سعودیە نەماوە.
وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێت، پێویستە چیتر ڤیدیۆی ناخهەژێن و وێنە و ئازاری نەخۆش بڵاونەکرێتەوە و بە پێچەوانەوە ئەو بابەت و چیرۆکانە بڵاوبکەنەوە، کە نەخۆشەکان چۆن بەسەر شێرپەنجەدا سەرکەوتوون.
قائیمقامییەتی سلێمانی دەڵێت، لە وەرزی هاویندا بەشێک لە هاوڵاتییان بە ناچاری ئاوی تانکەر دەکڕن، پێویستە ئەو هاوڵاتییانە چاوکراوە بن و رێگەنەدەن نرخی زیادیان لێ بسەندرێت، یان ئاوی نا تەندروستیان پێ بفرۆشرێت، چونکە پەیوەندی بە تەندروستییانەوە هەیە.