نرخی گەشتی عومرە دادەبەزێت؛ نرخەکەی چەندە؟
وتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک لەمەوبەر تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لێبڕینی ٣٪ــی مووچەی مووچەخۆران دزییەکی ئاشکرای بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانییە.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی گەشتی عومرە دابەزیوە و بە رێگای وشکانی لە ٣٤٥ دۆلار و بە گەشتی ئاسمانیش ٦٥٠ بۆ ٧٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم دەڵێت، هەر هاوبەشێکی ئاو (تەوافە) ئاوگرەوە لەسەر تانکی ئاوەکەی نەبەستێت، دوای دوو جار ئاگادارکردنەوە، بە بڕی ٥٠ هەزار دینار سزای دارایی دەدرێت.
وەزیری دارایی عێراق نوسراوێکی دەستەی گشتی خانەنشینی عێراق ئاڕاستەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکات كە تایبەتە بە خانەنشینبونی دادوەران و داواکارانی گشتی.
شاندێکی دەم پارتی بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی زیندانیکراوی پەکەکە، گەیشتە دورگەی ئیمراڵی.
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی ئێران لەگەڵ نێردراوی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لە ئیستانبوڵ کۆببنەوە.
بە پێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە ٨٧ ملیار دینارە و نزیكەی ٨٠ ملیار دیناری زیاترە بەراورد بە داهاتی هەفتەی رابردوو.
دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتەکانی عومرە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگیرابوون، ئەمرۆ فڕۆکەخانەکە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی ڕاگەیاند.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبهینێ پلهكانی گهرما بهبهرزی دهمێننهوه و ئهگهری ههیه ٢ پله روو لهنزمبونهوه بكهن، پێشبینیشدەکات، بهرزترین پلهی گهرما لە گهرمیانە دهبێت كه ٥٠ پلهی سیلیزیه.
بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی ماوەبەسەرچووەوە بڵاوكراوەتەوە ئەمڕۆ هەینی خانەنشینانی شارستانی، خاوەنپێداویستیی تایبەت، زیندانییانی سیاسی و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچەی مانگی پێنج وەردەكرن.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٥ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.
دوای نزیکەی دوو مانگ لە کۆتا کۆبوونەوەیان، رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە و لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی ژمارەیەکی تر لە بارمتە و تەرمەکان رێککەوتن.
لە نەخۆشخانەی رزگاریی لە هەولێر کە یەکێکە لە نەخۆشخانە حکومییە گەورەکانی شارەکە و خەڵکێکی زۆر بۆ وەرگرتنی چارەسەر رووی تێدەکەن، پێنج نهۆمی نەخۆشخانەکە داخراوە و تەنها لە یەک نهۆمی پێشوازی لە نەخۆش دەکرێت.
کەمێک پێش ئێستا لە تەقتەق دەستڕێژی گوللە لە تاقیگەیەک دەکرێت و قائیمقامی تەقتەقیش بە ئێن ئاڕ تی وت، کەسێک کە وەک خۆبەش لە تاقیگەکە کاریکردووە لە ناو تاقیگەکە گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربووە و تەقەکەرەکش تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.
کەمێک پێش ئێستا لە سەنتەری شاری سۆران ئۆتۆمبێل کچێکی حەوت ساڵانی شێلاوە، بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
هەناردەی چین بۆ عێراق لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا گەشەیەکی بەرچاوی تۆمارکردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ بە رێژەی ٩.٣٪ گەشەی کردووە، بەتایبەت ئۆتۆمبێل ٣٠٪ زیادیکردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی ناحیەی سیروان لە کاتی کارکردندا بەر تەزووی کارەبا کەوت و گیانی لەدەستدا.
ئەستێرەی بەناوبانگی زۆرانبازی هۆڵک هۆگن کە ناوی راستەقینەی تێری جین بۆلیایە، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە شاری کلیرواتەر لە ویلایەتی فلۆریدا تووشی جەڵتەی دڵ بوو.
دهزگای ئاسایش ههرێم دەڵێت، هێزهكانی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، باندێكی ١١ كهسیان دهستگیركرد، كه ساختهكاری بهڵگهنامهیان ئهنجامداوه.
دوای نزیکەی سێ مانگ لە دواکەوتنی مووچە ئەمڕۆ بەشێک لەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی خاوەنی کارتی بانکین مووچەکەیان وەرگرت و بە ئێن ئاڕ تیان وت، بەرێژەی ٪٣ لە مووچەکەیان بڕدراوە.
کونسوڵی گشتی فەڕەنسا سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و مووچەخۆرانیان تاوتوێ کرد.
وهزیری نهوتی عێراق دەڵێت، وهزارهتهكهیان بهردهوامه له ههنگاوهكانی بۆ وهستاندنی تهواوهتی سووتانی غازی پهیوهندیدار له عێراق و تا ساڵی ٢٠٢٩ سووتاندن كۆتایی پێدههێنن.
بانكی ناوهندی عێراق ژمارهیهك بڕیارێكی سهبارهت به بانكهكان و دابینكهرانی خزمهتگوزاری پارهدانی ئهلیكترۆنی و كرێی كشاندنهوهی پارهی نهختینهیی دهركرد.
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، هەموو هەوڵەکانمان بەو ئاڕاستەیەن کە حکومەتی نوێ پێش هەڵبژاردنی عێراق پێکبهێنین.
کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی دەڵێت، بەرهەمهێنانی نەوتیان لە هەرێم بە رێژەی لە ١١٪ زیاد کردووە و داهاتیشیان تەنها لە کێڵگەی نەوتی تاوکێ لە مانگێکدا ٢٠ ملیۆن دۆلار بووە.
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم سەرجەم خاوەن پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی مریشک ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر هەر کۆمپانیایەک هێلکەی تروکاندن و عەلەفی خراپی پێ فرۆشتن، پارەیان پێ مەدەن. دەشڵێت، ئهگهر حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئەم كێشهیە چارەسەر نەکات، کەرتی بەرهەمهێنانی مریشک لە هەرێم دەکەوێتە قەیرانێكی قوڵترەوە.
لیژنهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی دهستیان بهسهر پێنج تۆن و ٧٠٠ كیلۆگرام پهتاتهی خراپبوودا گرتووه كه خاوهنهكانیان بهنیازبوون لهبازاڕهكاندا ساغی بكهنهوه.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، ئەو کەسانەی کە چەمی باسەڕەیان ژەهراوی کردبوو و بەهۆیەوە ماسییەکانی چەمەکە مرداربوونەوە، ئەمڕۆ دەستگیرکران.