نەوەی نوێ وەڵامی داواکاری لایەنە سیاسییەکانی دایەوە
گەنجێک لە کاتی کارکردن لە بالەخانەیەک لە شوێنی بەرزکەرەوە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە ئەمساڵ سەرجەم بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێم وەربگرێت.
سکرتێری گشتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت، جێی پرسیارە حکومەت و لایەنە سیاسییەکان بێدەنگن لە ئاست کێشەکان و دۆخی میللەت، بەڵام بۆ وڵاتانی دیکە خۆپیشاندان دەکەن.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەڵامی هێزە سیاسییەکانی دایەوە و دەڵێت، وەک نەوەی نوێ ئامادەی هەموو کارێکن بۆ سەرخستنی پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان. دەشڵێت، مەرجی قورس و ئەستەم بە مافی کەس نازانن.
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند، میكانیزمی سكاڵا و دادگاییكردنی رۆژنامەنووسان دیاریكرا.
ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژانی پێنجشهممه و یهكشهممهی داهاتوو بكاته پشووی فهرمی.
سەرۆکی ئۆکرانیا لهوهڵامی پێشنیارهكهی سەرۆکی روسیا رایگهیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە چاوی بە روسیا بکەوێت بۆ دانوستانەکانی ئاگربەست.
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر لەسەر پرسی مووچە دەڵێت، هەموو ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێ کردووە و هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بەردەوامن.
لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان، فەتوایەكی تایبەتی بۆ دەرۆزەکردن دەركرد و دەڵێت، كاری دەرۆزەکردن لە شەرعدا حەرامە و نادروستە، دەشڵێت، هاوكاریكردنیشیان بەپارەی زەكات، یان بە پارەی خێر لە غەیری زەكات نادروستە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم خاوەن کۆمپانیاکان ئاگاداردەکەنەوە، ریکلام بۆ گەشتی عومرە نەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە دروستکردنی پاسی گواستنەوەی گشتیی کارەبایی لە ناوخۆی بەغدا دەکەن.
بانکى ناوەندى عێراق دابینکردنى دۆلار بۆ بازرگانان بە نرخى فەرمى بە هۆکارى بەرزبوونەوەى بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار دادەنێت، کە بەهۆیەوە خواست لەسەر دراوى بیانى لە بازاڕى رەش کەمبووەتەوە.
بەهای دۆلار هاڕەی کرد و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٠٠ دینار لە بەهاکەی دابەزیووە.
كەشناسی عێراق، پێشبینی دەستپێكردنەوەی خۆڵبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما و بارانبارین دەكات لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری عیراق. کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، لە ئەنجامى دروست بوونى ناجێگیریەک لەسەر ناوچەکە ئەگەرى تاوەباران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێ کات هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.
پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای هەڵەبجە - سیروان هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە عومان بەڕێوەدەچێت بەرپرسێکی باڵای ئێران لەو بارەیەوە دەڵێت، ئەمریکا جدی نییە لە دانوستانەکانی لەگەڵ تاران سەبارەت بەرنامەی ئەتۆمیەكەی، ئاشكراشیكردووە، وڵاتەکەی بەكرداريی دەستیکردووە بە ئامادەکاری بۆ سیناریۆی شكستهێنانی دانوستانەكان.
سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریكراودا، وتیشی، هەڵبژاردنەکە بە یاسای ژمارە ١٢ـی ساڵی ٢٠١٨ـی هەموارکراوە بەڕێوەدەچێت.
دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٦ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٣ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی لە جێگیریدایە.
سەرۆکی روسیا لەبارەی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت فەڵەستین دەڵێت، چاودێریی دۆخەکە دەکەن و هەوڵدەدەن لە داهاتوودا هاوکارییان پێشکەش بکەن، وتیشی روسیا پشتگیری راگەیاندنی دوو دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیل دەکات و بەچارەسەری دەزانن.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، فەرمانی پێدانی زەوی بۆ ژمارەیەكی دیكە لە ئەفسەر و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە دەرچوو.
ستافی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک لەکاتی گەڕانەوەیان لە کارێکی تایبەتی رۆژنامەنووسی، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
قایمقامیەتی رانیە دەڵێت، کەسێکیان دەستگیر کردووە کە ویستوویەتی مانگایەکی تووشبووی نەخۆشی تەبەقە بە گۆشتفرۆشەکان بفرۆشێت.
سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان پاکستان و هیندستان، دەنگی تەقینەوە لەسەر سنوورەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بیستراوە.
ئهندامێكی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ڤهیپ و جگهرهی ئهلیكترۆنی وەک بۆمبی ژههراوین، هاوكات وتیشی، هاوڵاتییانی عێراق رۆژانە نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ جگەرەکێشان خەرج دەکەن.
سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عیراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ پاراستنی كارەكانی كۆنگرەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی كە ١٧ـی ئەم مانگە دەستپێدەكات.
ئامارەکانی کۆمپانیای "statista" ئاشکرایان کردووە کە ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە جیهاندا تا مانگی شوباتی ساڵی رابردوو گەیشتووەتە ٥.٥٦ ملیار کەس کە دەکاتە ٦٧.٩%ی دانیشتوانی جیهان.
وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە ١٧ـی ئەم مانگە لە بەغدا بەڕێوەبچێت، یەکێک دەبێت لە گرنگترین لوتکە عەرەبییەکان و وتیشی، هەموو ئامادەکارییەکی پێویست تەواوبووە.
بەگوێرەی میدیا جیهانیییەکان سویسرا، میوانداریی دانوستانی بازرگانی راستەوخۆی نێوان ئەمەریکا و چین دەکات.
٣٧ ساڵ بەسەر ئەنفالکردنی گوندی جەلەمۆر لە لایەن رژێمی بەعسەوە تێدەپەڕێت و کەسوکاری ئەنفالکراوان دەڵێن، حکومەتی کاربەڕێکەر هیچ کارێکی نەکردووە بۆ هێنانەوەی روفاتی کەسووکاریان.