شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە؛ تا کەی بەردەوام دەبێت؟
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین شارەکانی کەرکوک و هەولێر و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی گرتوووتەوە و کەشناسی هەرێمیش دەڵێت خۆڵبارین تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.
بوکەڵەیەک خستیە ریزبەندیی دەوڵەمەندەکانی جیهانەوە، وانگ نینگ خاوەنی ئەو کۆمپانیایەی بوکەڵەی لابووبووی دروست کرد و بوکەڵەکە کردی بە یەکێک لە دەوڵەمەندەکانی جیهان.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لەناو شاری کفری بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
بوومەلەرزەیەک لەسەر سنووری عێراق لەگەڵ توركیا و ئێران روویداوه، لهلایهن خهڵكی ئیدارهی سهربهخۆی سۆرانیشهوه لهسنووری ههولێر ههستی پێكراوه. کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمیش دەڵێت، چهقی بومهلهرزهكه لهسنووری ئیدارهی سهربهخۆی سۆران ٤.٣ پله بهپێوهری رێختهر و به قوڵایی پێنج كیلۆمهتر لهسهر ئاستی رووی دهریا بووه.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، گفتووگۆکانی نێوان عێراق و هەرێم بە شێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوە چووە. وتیشی، هەموو کارێک دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی کێبڕکێی بۆ وەرگرتن لە خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان راگەیاند و دەڵێت، ئەنجامەکان لە سەرەتای مانگی تەمموزدا رادەگەیەنرێن.
بەهۆی سیستمی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراكی هاوڵاتیانەوە، كە پێویستی بە كارتی نیشتمانییە، فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی قەرەباڵغییەكی زۆریان لەسەر و بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانی هەولێریش دەڵێت، پێویستە نۆرەی ئەلیكترۆنی بە ئۆنلاین بگرن.
فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، سبەینێ پشووی پەرلەمان دەستپێدەکات و وەرزی یاسادانان کۆتای دێت بەبێ ئەوەی پەرلەمان کاراکرابێت و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرابێت. دەشڵێت، لە هەموو شتێک گرنگتر بۆ هەرێم هەبوونی پەرلەمانە.
سەرۆکی حکوومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، گرنگە رێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگیرێت و شایستەکانی بۆ دابین بکرێت.
بەپێچەوانەی مووچەخۆرانی هەرێم، كە تا ئێستا مووچەی دوو مانگی رابردوویان وەرنەگرتووە، لەبەغدا دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینان دەستپێدەکات.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق مەرسومی دەستبەکاربوونی بۆ دادوەر مونزر ئیبراهیم، سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی عێراق دەرکرد.
کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا پلاتفۆڕمی بازرگانی یەکەمین کۆنفرانسی بازرگانی لە نێوان بازرگانانی کورد و بەریتانی بەئامادەبوونی حکومەتی بەریتانیا سازکرد (پەڕینەوە لە سنورەکان و خۆڵقاندنی دەرفەتەکان).
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە عێراق دەڵێت، گفتوگۆی شاندی نێوان عێراق و هەرێم لهچهند رۆژی رابردوودا لهسهر لەسەر پشکی کۆمپانیا نەوتییەکان و داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنەوەی نەوت بووە و ههنگاوی باشیشی بڕیوه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان دەڵێت، بەهۆی پشووی بانكی، سبەی دەرگای بانكەكان دادەخرێن و مامەڵەی هاوڵاتییان وەرناگیرێت.
وتهبێژی كۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە پێكهێنانی لیژنه ناوهندی و لاوهكییهكان بۆ چاودێریكردنی بانگهشهی ههڵبژاردن له فهرمانگهكانی پارێزگاكان. دەشڵێت، راگهیاندنی پێشوهخته پێشێلكارییهكی روونی یاساكانی بانگهشهی ههڵبژاردنهكانه، ههر كاندید و لیستێكیش پێشێلی بكات، رێكاری یاسایی بهرامبهر دهگیرێتهبهر.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە گەڕەکی کەلاری کۆن دوو ئۆتۆمبێل سوتاون، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، تا ئێستا هۆکاری سوتانی دوو ئۆتۆمبێلەکە نەزانراوە.
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم دەڵێت، "گفتوگۆمان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کردووە بۆ ئەوەی پرسی هەڕەشەی ماددەی هۆشبەر بکرێت بە بابەتێکی خوێندن لە ناوەندەکانی پەروەردەدا".
یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێم دەڵێت، ئەوانەی مامەڵەی ماستەرکارتی لیمیت بەرزیان کردووە، ئاگاداری مۆبایلەکانتان بن، چونکە بەشی یەکەمی کارتەکان تەواو بووە و پەیوەندیتان پێوەدەکرێت.
وتەبێژی سەرۆکایەتیی روسیا دەڵێت، بەمزوانە کاتێک بۆ گەڕی سێیەمی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئۆکرانیا دادەنێن و سەرۆکی ئۆکرانیاش وتی، گرنگە سزا جیهانییەکانی سەر روسیا بەردەوامبن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ٢٢ نەخۆشخانەی تەندروستی تایبەت بە منداڵان لە بەغدا و پارێزگاکان کردەوە و پێشتریش وەزیری تەندروستی عێراق وتی، ١٦ نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەی لە ناوچە جیاوازەکانی بەغدا و پارێزگاکان دروست دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، هاوڵاتییەك كە رەگەزی نێرە، لە شەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێی داوە، چەند رۆژێكە تەرمەكەی لە پەیمانگای پزیشكی دادی سلێمانییە و داوا لەكەسوكاری یان هەرهاوڵاتییەك دەكەن كە دەیناسێت یان زانیاری هەیە لەسەری پەیوەندی بكات بە بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی زیاتر لە ٣٣ ملیۆن هاوڵاتی فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە.
دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، ئاگرێک لە سنووری گوندی غەزینە لە سنووری ماوەت کەوتەوە و بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ٥٠ دۆنم پوش، پاوان و داری سروشتی سوتان.
حکومەتی عێراق بڕیاریدا، بەهۆی ئەو كێشانەی لە کاتی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک، رووبەڕووی هاوڵاتییان بوونەتەوە تا مانگێک ماوەکەی درێژبکەنەوە.
میدیاکانی تورکیا دەڵێن، هەفتەی داهاتوو شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆدەبنەوە و پڕۆسەی چارەسەری لە توركیا هەنگاوی بەرچاو دەنێت.
وەزیری تەندرستی عێراق دەڵێت، عێراق رێککەوتنی لەگەڵ چین کردووە بۆ پتەوکردن و وەبارهێنانی کەرتی تەندروستی، وتیشی گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کردووە بۆ دروستکردنی ١٦ نەخۆشخانە بە توانای ١٠٠ قەرەوێڵە.
شەوی رابردوو لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری هەڵەبجە ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە و بەرگری شارستانی هەڵەبجەش دەڵێت، سەدان دۆنم پوش و پاوان و دارستان سوتاوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، وا بڕیارە بۆ رۆژی دووەم کۆبونەوەی شاندی هەرێم بەردەوامبێت و لەگەڵ ئەنجومەنی ئابووری عێراق کۆدەبنەوە، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەمڕۆ یەکلایی کەرەوە دەبێت بۆ پرسی مووچە و نەوت، کۆبوونەوەکان ئەنجامی باشیان هەبێت سبەینێ بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت و لەم هەفتەیەدا مووچە دابەش دەکرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە هەوادا.