پۆلیسی گەرمیان: راهێنەرێک بە چەقۆ سێ یاریزانی بریندارکرد
مەزڵوم عەبدی سەردانی بەنداوی تشرین دەکات و چاوگەکانیش باس لە کۆبوونەوەیەک دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دامەزراندنی بنکەیەکی ئەمریکی.
وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق رایگەیاند، دەستیان بەسەر نزیكەی هەشت هەزار حەب و یەك كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
فشارە نێودەوڵەتى و هەرێمییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەى نەوتى هەرێم چڕتر بوونەتەوە و دواى ئەمریکا، تورکیاش لەسەر ئەو پرسە هاتە دەنگ.
زانایانی چینی پێکهاتەیەکی چیمەنتۆ-هایدرۆجیلیان پەرەپێداوە کە دەتوانێت وزە بەرهەم بهێنێت.
وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند،لەرێگەی بانکی ناوەندییەوە پارە تەرخانکراوە بۆ سەوزکردنی شارەکانی عێراق و هەرێم.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی و شاندی یاوەری.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە عێراق لە پلەی نۆیەمی جیهانیدایە لەنێو ئەو وڵاتانەی دەوڵەمەندن بە سامانی سروشتی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە دوو تیپی وەرزشی تۆپی پێی ناوچەی رزگاری بەمەبەستی یاری کردن هاتونەتە گەڕەکی سەرکەوت لە شاری کەلار لەکاتی یاریکردندا گرژی لەنێوان یاریزانان دروست بووە و راهێنەرەکەیان بەچەقۆ لە سێ یاریزانی بەرامبەری داوە و برینداری کردوون.
کریس کۆلۆمبۆس، دەرهێنەری ئیتاڵی-ئەمریکی باس لە فیلمە بەناوبانگەکەی "Home Alone 2: Lost in New York" دەکات، کە تێیدا دۆناڵد ترەمپ بە رۆڵێکی کورت دەردەکەوێت.
وەزیری دەرەوەی روسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ نێوەندگیری دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەموو هەوڵێکیش دەدەن بۆ نزیکبوونەوەی دوو وڵاتەکە.
رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە وەڵامی داواكارییەكەی سەرۆك كۆماری عێراقی دایەوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن و رایگەیاند، " بەشداری هەڵبژاردن ناكەم، بەشداری نەكردنم لە هەڵبژاردن بەواتای داواكردنی دواخستنی هەڵبژاردن یان هەڵوەشاندنەوەی نییە".
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە مۆسکۆ رایگەیاند، رۆما میوانداری دانوستانەکانی ئێرانی نەكردووە لەگەڵ واشنتۆن، بەڵکو شوێنی دانوستانەکانە، ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتی میوانداری دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا تائێستا سەڵتەنەی عومانە.
سەرۆک کۆماری عێراق داوا لە موقتەدا سەدر دەکات بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکات.
وهزیری دهرهوهی ئهمریكا رایگهیاند، ئهمریكا دهستبهرداری ههوڵهكانی نابێت بۆ گهیشتن به رێككهوتنی ئاشتی نێوان روسیا و ئۆكرانیا له ماوهی چهند رۆژێكدا.
بڕیارە سبەینێ کۆمپانیا نەوتییەکان و هەرێم و بەغدا کۆببنەوە. ئێن ئاڕ تیش زانیویەتی، کۆبوونەوەکە بە فشاری ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.
چین بۆ زیاتر لە ١٠ هەفتە هەموو هاوردەکردنی گازی سروشتی لە ئەمریکاوە رادەگرێت.
لە ئەمساڵدا نزیکەی ١١٢ بەرمیل هەناردەکردنی نەوت لە رۆژێکدا کەمیکردووە و هەروەها بەراورد بە ساڵی رابردوو بە نزیکەی لەسەدا ٣ کەمبووەتەوە سەرەڕای ئەوەش بەرهەمەکانی عێراق بەرەو کەمی دەچن.
شەوی رابردوو ئەمریکا هێرشی کردە سەر یەمەن و بەندەری نەوتی راس عیسای کردە ئامانج، کە ٥٨ کوژراو و نزیکەی ١٢٨ برینداری لێکەوتەوە.
کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە لە سەرتاسەری وڵات ئەگەری بارانبارینی پەرشوبڵاوی هەیە و هەندێکجار هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
نرخی زێڕ چەند رۆژێکە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٣٢٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەڵام بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٤ دۆلار نزمبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلارێک و ٣٣ سەنت زیادیکرد.
ڕەنگە هەندێک کەس تامێکی تاڵ یان کانزایی لە دەمیاندا هەست پێبکەن و بەدوای هۆکاری پشت ئەم هەستە ناخۆشەدا بگەڕێن.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رایگەیاند، ئەمریکا دەستیکردووە بە کشانەوەی هێزەکانی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا.
حەماس ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئازادکردنی هەموو بارمتە ئیسرائیلییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە.
چاوەروان دەکرێت سەرەتای هەفتەى داهاتوو حکومەتى عێراق دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگی چوار بکات، بەڵام هێشتا حکومەتى کاربەڕێکەر لیستى مووچە و داهاتى ناوخۆی رادەست نەکردووە هەرچەندە پێشتر رێککەوتنى لەسەر کراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەتیش نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، چوار قەسابخانە داخران.
بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەزیری بەرگری سعودیە سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ رابەری باڵای ئێران کۆبووەوە.
وەزارەتی داد عێراق ئازادکردنی نزیکەی دوو هەزار زیندانی لە دوای جێبەجێکردنی هەمواری نوێی یاسای لێبوردنی گشتی راگەیاند، وتیشی کە ئازادکردنەکان بە ئاسانی بەڕێوەدەچن، دوابەدوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارە پێویستەکان بەگوێرەی رێسا یاساییەکان.
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی راگوزەری سوریا لە قەتەر کۆبوونەوە.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بۆ پیرۆزباییکردن لە خەڵکی هەڵەبجە سەردانی پارێزگاکەیان کرد و دەشڵێن، نابێت بە پارێزگاکردنی تەنها مرەکەبی سەر کاغەز بێت.