شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات
حکومەتی میانمار دوایین ئاماری بومەلەرزەکەی ٢٨ــی مانگی رابردوویان بڵاوکردەوە و قوربانیان نزیکدەبنەوە لە حەوت هەزار کەس.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا ١٨ سەرکردەی گروپە چەکدارەکان لە یەک مانگرتندا کوژراون و هەروەها جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی تایبەت کە بووە هۆی نەهێشتنی زۆرێک لە ئەندامەکانیان کە دواهەمینیان بەناو "ئەبو خەدیجە" بوو، کە پۆستی پارێزگاری عێراق و سوریای بەدەستەوە بوو.
راوێژکارێکی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لەبارەی نامەکەی دۆناڵد ترەمپەوە بۆ ئێران دەڵێت، ناوەڕۆکی نامەکە و هەڕەشە توندەکانی ترەمپ لە میدیاکانەوە هیچ جیاوازییەکیان نییە و باسی لەوەشکردووە، ئەمریکا هەر جوڵەیەک بکات بەرامبەریان ئەوا وەڵامیان دەبێت.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، رەتیدەکاتەوە مووچەی بۆ ئەو کەسانە بڕیبێتەوە کە لە ناوچەی رەفحای نێوان عێراق و سعودییە لە دایک بوون.
بەرپرسێکی باڵای روسیا رایگەیاندووە، پێشنیارەکانی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی جەنگ لە ئۆکرانیا لەگەڵ خواستەکانی ئەوان یەکناگرێتەوە بۆیە گفتوگۆکانیان راگرتووە، یەکێتی ئەوروپاش دەڵێت، روسیا ئاگربەستی ناوێت و یاری دەکات.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، باران بارین تاوەکو چەند رۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتەوە ئاستێکی پێوانەیی، هاوکات ئەمڕۆ نرخی ئۆسنەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە نزیکەی سێ هەزار و ١١٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو ٥٣ سەنت نزمبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
پسپۆڕانی خۆراک ئاشکرایان کردووە کە خواردنی پێستی ماسی سەلەمون دەبێتە هۆی زیادکردنی سوودە خۆراکیەکانی، بەو پێیەی ترشە چەورییە پێویستەکانی تێدایە بۆ تەندروستی دڵ باشە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ دووەمین کۆبونەوەی نێوان شاندەكانی رووسیا و ئەمریکا دەکرێت و خواستی هاوبەشە ئەمریکییەکان بۆ لابردنی بەربەستەكان دەبینرێت.
ئەنجوومەنی زێڕی جیهانیرایگەیاند، بەهۆی مەترسییە ئابوریەکانەوە نزیکەی یەک لەسەر سێی بانکە ناوەندییەکانی جیهان پلانیان هەیە لەمساڵدا یەدەگی زێڕیان زیاد بکەن.
وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا رایگەیاند، بۆ رێككەوتن لەسەر رەشنوسی كانزاكان و سامانە سروشتییەكان، كیێڤ و واشنتۆن كار بۆ رێككەوتنێك دەكەن كە رەزامەندی هەردوولای لەسەر بێت.
کەشناسی عێراق رایگەیاند، بە ئامانجی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی پڕۆژەیەکیان پێشکەشی حکومەت کردووە بۆ بەرهەمهێنانی بارانی دەستکرد،
کۆمپانیایەکی کەنەدی بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێم رایگەیاند، بەردەوامن لە کارکردن و ساڵی رابردوو ئاستى بەرهەمێنانیان ٪٤٦ زیادی کردووە.
وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و رووسیا، ئامادەیە رۆڵێکی بنیاتنەر بگێڕێت.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ سەرۆکی میسر کردووە و گفتوگۆیەكی باشیان لەبارەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر حوسیەكان، غەززە و چارەسەرە ئەگەرییەكان ئەنجامداوە.
هاوکاتی جەژنی رەمەزانی مسوڵمانان ئەمڕۆ جەژنی ئەکیتۆی سەری ساڵی ئاشوری و بابلییەکان لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو کە ١٢ رۆژ بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزەكانیان لەسەر سنوری نێوان عێراق و سوریا دەستیان بەسەر ٣٠ هەزار حەبی هۆشبەر لە جۆری كاپتاگۆندا گرتوە كە بازرگانەكان بەنیازبون بەرێگەی قاچاغ بۆ بەغدادی بنێرن.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هەسەدە و حکومەتی نوێی سووریا، رێککەوتوون دیلەکانی شەڕ ئازاد بکەن و ئاسایشی دوو گەڕەکە کوردنشینەکەی حەلەبیش بە ئاسایشی گشتیی سەر بە حکومەتی سووریا بسپێردرێت.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کۆمەڵێک ئاماری لەبارەی رێژەی کۆچکردن و گیانلەدەستدانی کۆچبەرانەوە بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردووە، رێژەی مردنی کۆچبەران زیادیکردووە، و لە جیهانیشدا زیاتر لە ١٢٢ ملیۆن کەس ئاوارە و پەنابەرن.
ئەندامێکى چوارچێوەى هەماهەنگى، دەنگۆکانى دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق رەتدەکاتەوە.
حکومەتی بەریتانیا بە بەشداری ٤٠ وڵات لەژێر ناونیشانی "یەکجار و بۆ هەمیشە" لوتکەیەکی بەناوی لووتکەی ئاسایشی سنوور بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی دەستیپێکرد.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سودانی و سەرۆکی سوریا بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و جەختیان لە پاراستنی ئارامی سوریا و پاڵپشتییەکانی عێراق کردووەتەوە بۆ ئەو وڵاتە.
وەزیری نەوتی عێراق پلانێکی هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کارەبا بۆ بەرهەمهێنانی ١٢ هەزار مێگاوات وزەی پاک ئاشکرا دەکات.
بەشێوەیەکی گشتی خواردنە ناتەندروستەکان دۆپامین دابین دەکەن کە وامان لێدەکات هەست بە چێژ بکەین، بەڵام زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە رەنگە کەسانی قەڵەو کەمتر چێژ لە خواردنی ئەو خۆراکانە وەربگرن.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندووە، بەروبوومی گەنم زۆر زیادیکردووە و لەپاڵ ئەوەیشدا ١٣ جۆر بەروبوومی کشتوکاڵی هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا دوای نۆ ساڵ بە فەرمی نوسینگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر داخست.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى شەپۆلێکى نمە باران و بوونی هەورە تریشقە، سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک دەست پێدەکات پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانرا موشەکێکی غەززە پوچەڵبکەنەوە کە ئاڕاستەیان کرابوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆرییەکی غازەوە لە مالیزیا چەندین کەس برینداربوون و بەشێکیشیان ماڵەکانیان چۆڵکرد.