پارێزگاری هەولێر: هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ پێشوازی لە گەشتییاران
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بە بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران. دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت ژمارەی گەشتیاران لە ئەمساڵدا زیاتر بێت لە ساڵانی رابردوو.
سەرۆکی روسیا بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە جەژنە پیرۆزەی لە موسڵمانانی وڵاتەکەی کرد و دەڵێت، موسوڵمانانی روسیا هەڵگری میراتی رۆحی و مێژوویی باوباپیرانیانن و رێز لە دابونەریتی دێرینیان دەگرن.
موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا ئاهەنگ و خۆشی بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان دەگێڕن، بەتایبەتی دوای مانگێک بەڕۆژوو بوون لە بەیانی جەژندا دەست بە نانخواردن و شیرینی خواردن دەکەن، ئەمەش هەندێک جار دەبێتە هۆی چەند کێشەیەکی تەندروستی بۆیە دەبێت بە وریاییەوە سیستمی خواردنت لە رۆژانی جەژندا بگۆڕیت.
روانگەی نێودەوڵەتی فەلەکناسی یەکەمین وێنەی هیلالی شەوالی بڵاوکردەوە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامیدا گیراوە، دوای شەوێکی سەخت پڕ لە مشتومڕی فیقهی سەبارەت بە رۆژی جەژن و ئەگەری بینینی مانگ.
محەمەد حاجی مەحمود رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسوڵمانانی جیهان و گەلەکەمان دەکەم، بەتایبەت بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پارێزەرانی خاکی پیرۆزی کوردستان.
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز دەکات بۆ لکاندنی گرینلاند، ئەوەش بۆ یەکەمجارە لەوکاتەوەی دەستیکرد بە قسەکردن لەسەر گرنگی ستراتیژی ناوچەکە و خواستی خۆی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی.
لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، هاوڵاتیانیش بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی یەکتریان کرد و نوقڵ و شیرینییان بەخشییەوە.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، لەدوای جەژن لەگەڵ یەکێتی دەست بە گفتوگۆکانی دابەشکردنی پۆستەکان دەکەن.
نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، هاوکات ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، ئۆسنەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە نزیکەی سێ هەزار و ٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو کەمێک لە جێگیریدایە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار ٦٣ و سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رێوڕەسمی راگهیاندنی پێكهێنانی حكومەتی راگوزهری سوریا به ئامادهبوونی ئهحمهد شهرع، سهرۆكی قۆناغی راگوزهری ئهو وڵاته له دیمهشق دهستی پێكرد شهرع رایگهیاند، هاوڵاتییانی سوریا لهدایكبوونی قۆناغێكی نوێ دهبینن. هاوكات ناوی وهزیرهكانی كابینهكهش ئاشكرا كرا.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانەی پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان رایگەیاند، پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری لوبنان دەكەن و بەشداری لە ئاوەدانكردنەوەی لوبنان دەكەن. دەشڵێت، "رەزامەندی داوە بۆ دابینكردنی سوتەمەنی بۆ لوبنان بۆ ماوەی شەش مانگ".
سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی لەبارەی هاتنی جەژنەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت،پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی عێراق و تەواوی موسڵمانانی وڵاتانی ئیسلامی دەکات و هیوادارە جەژن ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ گەلی عێراق.
بەهۆی دوو بڕیاری جیاوە هاوڵاتیانی کەرکوک بوون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان بڕیاریان داوە سبەینێ بکەن بە جەژن و بەشێکی دیکەشیان دەڵێن سبەینێ بەڕۆژوو دەبن و دووشەممە دەکەن بە جەژن.
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر، بەبۆنەی جەژنی رەمەزان، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و هیوا دەخوازێت، "بنەماکانی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلەکەمان و گەلانی جیهاندا بەهێزتر ببێت و زیاتر گەشە بکات".
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، "جەژنی رەمەزان لە هەموو هاوڵاتییان پیرۆز دەکەم".
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان دەکات و رایگەیاند، لە خوای پەروەردگار دەپاڕێمەوە لەم جەژنەدا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بەخێر بگێڕێت بۆ میللەتی كوردی مەزڵووم.
ئەمینداری یەکگرتوو رایگەیاند، "هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان لەخۆمان و گەلی كوردستان و عێراق و سەرجەم موسڵمانانی جیهان پیرۆز دەكەم، لەخوای میهرەبان داواكارم تاعەتمان لێ قوبڵ بكات.
سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت، جەژن دەرفەتێکە بۆ ئەوەی"به پهيوهندييهكانماندا بچينهوه و لهسهر بنهماى رێز و خۆشهويستى، دۆستايهتى و هاريكارى، دايانبڕێژينهوه."
سەرۆکی یەکێتی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەم".
کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات و رایگەیاند، هیوادارە ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و خۆشگوزارەنی و بەختەوەری بۆ هەموومان.
سەرۆکی پارتی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی جیهان، عێراق و کوردستان دەکات و هیوای خۆشی و ئارامی بۆ خەڵكی كوردستان دەخوازێت.
دادوەری شەرعی لە دیمەشق رایگەیاند، سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزانە و دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنە.
بەمەبەستی رێگریكردن لە بازرگانی بەماددە هۆشبەرەكان، دەستەی مەرزەكانی عێراق بڕیاری داوە كە هاوردەكردنی گۆشتی سور، مریشك، بەرهەمە شیرەمەنییەكان و خورما لە ئێرانەوە قەدەغەبكات.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان مانگ بینراوە و سبەینێ یەکشەممە ٣٠ـی ئازار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا رێگا بە هاتنەناوەوەی بارهەڵگر بۆ سەیرانگای دووکان قەدەغەیە.
دیوانی وەقفی سوننەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ مانگ نەبینراوە و سبەینێ دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
لیژنەی بینینی مانگی سعودییە رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە ٣٠ـی ئازار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
سەرۆکایەتی کاروباری ئاینی لە تورکیا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی مانگی شەوال و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
وڵاتی ئیندۆنیزیا وەک یەکەم وڵاتی ئیسلامی رایگەیاند، سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە. هاوکات، ههریهكه له وڵاتانی مالیزیا، برۆناى، ئوسترالیا و بەنگلادیش، سبهینێیان بەتەواوکارى مانگى رەمەزان داناوە و بەفەرمی راشیانگەیاندووە كە رۆژی دووشەممە كردووە بە جەژن.