کەشوهەوا چۆن دەبێت لە رۆژانی داهاتوودا؟
بەشێوەیەکی گشتی خواردنە ناتەندروستەکان دۆپامین دابین دەکەن کە وامان لێدەکات هەست بە چێژ بکەین، بەڵام زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە رەنگە کەسانی قەڵەو کەمتر چێژ لە خواردنی ئەو خۆراکانە وەربگرن.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندووە، بەروبوومی گەنم زۆر زیادیکردووە و لەپاڵ ئەوەیشدا ١٣ جۆر بەروبوومی کشتوکاڵی هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا دوای نۆ ساڵ بە فەرمی نوسینگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر داخست.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى شەپۆلێکى نمە باران و بوونی هەورە تریشقە، سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک دەست پێدەکات پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانرا موشەکێکی غەززە پوچەڵبکەنەوە کە ئاڕاستەیان کرابوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆرییەکی غازەوە لە مالیزیا چەندین کەس برینداربوون و بەشێکیشیان ماڵەکانیان چۆڵکرد.
نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتەوە ئاستێکی پێوانەیی، هاوکات ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ زیاتر بەرزبووەوە، ئۆسنەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە نزیکەی سێ هەزار و ١٣٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو دۆلارێک و ٥٣ سەنت بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەشێوەیەکی گشتی لە رۆژانی جەژندا بەشێکی زۆر لە خەڵکی شیرینی زیاتر دەخۆن لە کاتی ئاسایی، ئەوەش هەندێک جار رووبەڕووی کێشەی تەندروستییان دەکاتەوە ئەگەر زیاد لە پێویست بخورێت.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، حوسیەکان کە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەهۆی هێرشە بێوچانەکانی دوو هەفتەی رابردوەوە لەناوچون زۆرێک لە چەكدار و سەرکردەکانیان نەماون ئێمە هەمو رۆژێک لێیان دەدەین، بەشێوەیەكی قورستر و قورستر.
لە رۆژانی جەژندا بەهۆی نانی جەژن و سەردانیکردنەوە، خواردنی بڕێکی زۆر له خۆراک و بهتایبهت نانی بهیانی یهکهم ڕۆژ دەکرێت کاریگهری نەرێنی ههبێت بۆ سهر تهندروستی مرۆڤ.
له مانگی رهمهزانی ئهم ساڵدا ١٢٢ ملیۆن و ٢٨٦ ههزار و ٧١٢ عومرهكار و نوێژكهر سهردانی ههردوو مزگهوتی مەککە و مەدینە كردووه بۆ بهجێهێنانی فهریزهی نوێژ و سوننهتی عومره.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، کاریان لەسەر پەرەپێدانی شەش جۆری نوێی گەنم کردووە کە بەرگەی وشکەساڵی دەگرن، وەک جۆرەکانی دوڕە، غەززە، سەجاد، رەحاف، زێڕ و سەبا.
هەندێک کەس ئارەزووی ئەوە دەکەن خواردنەوە گازییەکان لەگەڵ شیرینیدا بخۆن، پێیان وایە یارمەتی باشترکردنی هەرسکردن دەدات، ئایا ئەمە ڕاستە؟
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، باس لە دەستوەردانی سەرۆک وەزیران لە دیاریکردنی بینینی مانگی هیلال و بەرواری جەژن بێ بنەمایە و هیچ بنەمایەکی لە راستیدا نییە.
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی بەستنەوەی ئەلیکترۆنی بۆ سەرجەم دەروازە سنوورییە وشکانی و دەریاییەکان و ئاسمانییەکان تەواوبووە و لە ماوەی دوو مانگدا زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دینار داهاتیان هەبووە.
توێژینەوەیەکی زانستی هۆشداری داوە کە زیادەڕۆیی لە خواردنی خوێ ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی ورگ زیاد دەکات، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین جۆرەکانی قەڵەوی پەیوەستە بە کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە.
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، توڕەیی خۆی بەرامبەر پوتن دەربڕی، کرێملن رایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکا کاردەکەن بۆ رێکەوتن و گەیشتن بە پڕۆسەی ئاشتی لە ئۆکرانیا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا رێککەوتووە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان لە چەند بوارێکی ئەمنیدا لەوانەش بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و قاچاخچێتی کۆچبەران.
وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، بۆ بەرەنگاربونەوەی دەستدرێژییەكانی چین، ژاپۆن رۆڵی ئەرێنی دەگێڕێت بەتایبەتی لە گەروی تایوان، ئەوەش هاوبەشی رۆحی نێوان هێزەكانی هەردوو وڵاتە.
جەستن ستیبینگ، پسپۆری پێشەنگی نەخۆشی شێرپەنجە، داوای لە خەڵک کردووە، بەشێک لە ماست زیاد بکەن بۆ خۆراکی رۆژانەیان، بۆ ئەوەی ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی قۆڵۆن کەم بکاتەوە.
ئەکسیۆس رایگەیاند، ترەمپ پلانی سەردانیکردنی سعودیەی هەیە لە یەکەم گەشتی دەرەکی لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاویکردەوە و دەشڵێت، کۆی گشتی بڕی بارانبارین لە شاری سلێمانی ٣.٤ ملم بووە.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، داوا لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا دەکات، هاوکارییان بکەن و پێکەوە بە یەکجاریی کۆتایی بە پرسی قاچاخچییەتی کۆچبەران بهێنن.
بەهۆى هاوکارینەکردنى حکومەتى کاربەرێکەرەوە تا دێت رێژەی ئاژەڵ لە هەرێم کەم دەکات و بەپێى تازەترین ئامار بەراورد بە ١٠ ساڵى رابردوو لەسەدا ٣٥ کەمی کردووە.
فیلمی دۆكیومێنتاری "980" یەكەمین فیلمی دۆكیۆمێنتارییە لەسەر چوونی كەسوكاری ئەنفال بۆ شوێنی زیندەبەچاڵكردنی گەلی كورد.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر سەرۆکی روسیا لە دانوستانەکانی ئاگربەستی ئۆکرانیا بکشێتەوە، ئەوا باجی زیاتر بەسەر وڵاتەکەیدا دەسەپێنێت.
وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، پێویستە هەرێم خۆی لەگەڵ رێنماییەکانی حکومەتی عێراق بگونجێنێت بۆ ئەوەی چیتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوانەکەوێت.
٣٤ ساڵ بەسەر کۆڕەوى گەلى کورد لە باشوورى کوردستان تێپەڕی، ئەو کۆڕەوەی، تیایدا ملیۆنان هاوڵاتى لە ترسى هێرشى رژێمى پێشووی عێراق ئاوارەى ئێران و تورکیا بوون. کۆڕەو پشتیوانیی وڵاتانى بەدوای خۆیدا هێنا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ناچاربوون پشتگیریی لە کورد بکەن.
میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، حکومەتی وڵاتەکە پێشنیازی ئاگربەستیان بۆ ماوەی ٥٠ رۆژ لە غەززە کردووە بەرامبەر ئازادکردنی نیوەی بارمتەکان.