شاسوار عەبدولواحید: پارتی و یهكێتی ئامادهنین ١٢٠ ملیار دینار كه داهاتی خهڵكه رادەستی بەغدای بکەن
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، "پارتی و یهكێتی ئامادهنین ١٢٠ ملیار دینار كه داهاتی خهڵكه و دزیویانه رادەستی بهغدای بكهن تا ترلیۆنێك دینارمان بۆ مووچهی خهڵك بۆ بێت".
گرفتی کەمئاوی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامی هەیە و نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا و ئەمڕۆش لەلایەن تیمی نەوەی نوێوە، ئاو بەسەر دانیشتوانی چەند گەڕەکێکی سلێمانیدا دابەش کرا.
عێراق دەستکەوتێکی گەورە بەدەستدەهێنێت بەهۆی بردنەوەی سێ خەڵاتی بەهادار لەلایەن "ئاسیاسێڵ"ـەوە لە خەڵاتە جیهانییەکانی®STEVIE بۆ ئەدای نایابی تەکنەلۆژی.
بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە دەڵێت، حکومەت رەتیکردەوە ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلەیان بۆ دابین بکات، بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی هەڵەبجە دەکەن ئاو زۆر بخۆنەوە بۆ ئەوەی گورچیلەیان بەرد دروست نەکات.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی مانگی شەش دراوەتە عێراق. دەشڵێت، "ئەو بڕە نەوتەی بۆ هەناردەكردن ئامادەیە رادەستی سۆمۆی دەکەین".
بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی عێراق دەکرێن بە هەمیشەیی.
لە کاتێکدا وڵاتەکە رووبەڕووی کێشەی جددی کەمبوونەوەی رێژەی لەدایکبوون بووەتەوە، حکومەتی چین بۆ یەکەمجار یارمەتی دارایی بە دایکان دەبەخشێت بەمەبەستی هاندانیان بۆ منداڵبوونی زیاتر.
ئەو پارێزەرەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشی کرایەسەر و هەڕەشەی کوشتنی لێکرا؛ لە پەڕەی فەرمی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پاش دوو ههفته له بێدهنگی دهستهڵات؛ كاتی ئهوهیه ههنگاوی دووهم دهست پێ بكهم"، دەشڵێت، "واز له دژایهتی گهندهڵی و بێ دادی و تاوانهكانی دهسەڵات ناهێنم".
دوای ئەوەی بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبووەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٣٩ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بهڕێوهبهرایەتی پسووڵهی خۆراكی سلێمانی وتی، تەنها دوو رۆژ ماوه بۆ ئهو كهسانهی كه تاوەکو ئێستا فۆڕمی ئهلیكترۆنی خۆراكیان پڕنهكردووهتهوه.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما نزمدەبێتەوە و لە گەرمیان دەگاتە ٤٦ پلەی سیلیزی، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزیکى کەم لە ناوچەکانی هەرێمدا.
وەزیری پلاندانانی عێراق دەڵێت، رێژەی هەژاری لە عێراق بۆ ١٠.٨٪ دابەزیوە و بەردەوام کاردەکەن بۆ زیاتر کەمکردنەوەی هەژاری لە وڵاتدا.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وردەکارى دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و بڕوانامە باڵاکانی دانیشتوی دەرەوەی هەرێم لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، بڕیارەکە تەنها دەرچوانی ساڵی (٢٠٠٣) تاکو ئەمڕۆ دەگرێتەوە کە دانەمەزراون، پرۆسەکە تاوەکو ١٥ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.
بەپێی رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا دەبوو لە ماوەی دوو هەفتەدا حکومەتی ماوەبەسەرچوو داهاتی ناوخۆ و نەوتیش رادەستی بەغدا بکات، بەڵام تا ئێستا داهاتی ناوخۆی مانگی شەش و نەوتیشی رادەستی بەغدا نەکردووە تا مووچەی مانگی شەش خەرجبکرێت.
لە ترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تەبەق کە تورکیای گرتووەتەوە، کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا هاوردەکردنی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی لە تورکیاوە قەدەغە بکات.
ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا کردەوە و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وتی، پێویستە چارەسەری کێشەکانی بەغدا و هەرێم لە چوارچێوەی دەستور و یاسادا بێت.
دژە تیرۆری کوردستان (پارتی) دەڵێت، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندێکی سنووری مەخموور سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و نەتەقیەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو سەبارەت بە پرسی مووچەی مانگی شەش و حەوت، هەروەها دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کۆببێتەوە.
دژی نەبوونی خزمەتگوزاری جارێکی تر دانیشتوانی خەباتی لە سنووری هەولێر گردبوونەوە و دەڵێن، حکومەتی ماوەبەسەرچوو سنوورەکەیانی پشتگوێ خستووە.
وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم دەڵێت، لە ئەمڕۆوە سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی دەرەوەی هەرێم دەتوانن سەردانی تۆماری زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەنجومەنی راژەی عێراقی.
بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٨.٨ پلەی رێختەر نیمچەدوورگەی کامچاتکای رووسیای هەژاند و چەندین وڵاتیش کە سنووریان بە زەریای هێمنەوەیە هۆشداریاندا لە ئەگەری روودانی تسۆنامی.
ئەمڕۆ ٤٢ ساڵ بەسەر ئەنفالکرانی بارزاندا تێدەپەڕێت، کاتێک لەلایەن رژێمی بەعسەوە زیاتر لە هەشت هەزار کەس لە زێدی خۆیانەوە بەرەو خوارووی عێراق و دواجاریش بۆ کۆمەڵگە زۆرەملێیەکان راگوێزران، لە ٣١ی تەمموزی ١٩٨٣دا بەبیانووی بردنیان بۆ کۆبوونەوەیەک لە شاری کەرکوک، لە بیابانەکانی نوگرە سەلمان و عەرعەر زیندەبەچاڵ کران.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٢ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلار بەرزبووەوە.
حكومەتی بەریتانیا بەنیازە لە دوو مانگی داهاتوودا بە فەرمی دان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستیندا بنێت، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش دەڵێت، ئەگەر ئیسرائیل هەنگاوی پێویست بۆ كۆتایی هێنان بە نەهامەتییەكانی خەڵكی غەززە نەهێنێت، ناچارین دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێین.
وهزارهتی دارایی عێراق دەڵێت، داهاتی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ زیاتر لە ٤٦ تریلیۆن دینار بووە و زیاتر لە دوو تریلیۆنی زیاتر بووە لە خەرجییەکان.
پرسی مووچەی هەرێم گەیشتە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ دەڵێت، لە ١٠ ساڵی رابردوودا ٦٠ مووچەى مووچەخۆرانی هەرێم بە تەواوی دابەشنەکراوە.
وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانى تورکیا دەڵێت، پێویستە لە رێککەوتنی نوێی عێراق و تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوت مەرجی بەکارهێنانی تەواوی بۆریە نەوتییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی تێدا بێت.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، پێویستە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور و لە رێگەی گفتوگۆ و دانووستانی بەردەوامەوە چارەسەربکرێت.
دەستەی دەستپاکیی عێراق بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی راگەیاند.