لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و خوێندنگاکان بڕیار درا
وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، رۆژی یەکشەممە دەوامی فەڕمی لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان دەستپێدەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، بە كرداری دەتوانن بڵێن گۆڕانی رژێمی ئێران دەبینن، چونکە هەموویان مردوون و ئەمریکا جەنگەکەی بەتەواوەتی بردووەتەوە دژی ئێران.
لێپرسراوی بەشی پشکنین و بەدواداچوونی هەولێر رایگەیاند، سبەینێ لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست بە دابەشكردنی ٣٠ هەزار بتڵ غازی ماڵان دەکرێت بە سیستەمی کارتی ئەلکترۆنی.
هاتووچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و رایگەیاند، پردی گوندی قەڵا تەپزان ئاراستەی رۆیشتن بۆ سلێمانی بەشێکی کەمی زیانی بەرکەوتووە و بەوهۆیەوە پردەکە بووەتە یەک ئاڕاستە، لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی کارکردنن تێیدا.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت و هەندێک کات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بە شێوەی لێزمە باران دەبێت، پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە نزمتر دەبنەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، ٢٠٠ پەرلەمانتار واژۆی کۆکردووتەوە بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار جگە لە پارتی کە واژۆیان نەکردووە و نایانەوێت دانیشتن بکرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقدەڵێت، هەوڵی هەندێک لە گرووپە چەکدارەکان بۆ بڕیاردانی تاکلایەنە لە پرسی جەنگ و ئاشتی دا، هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر سەروەریی دەوڵەت و دەشڵێت، ئەنجامدانی چالاکیی جەنگی لەلایەن ئەم گرووپانەوە پێشێلکردنی دەستوورە.
لە چەند رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی باران بارینی چڕ سەرجەم پارێزگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەوهۆیەوە کەشناسی هەرێم بڕی باران بارینی لە ٢٤ کاتژمێردا بڵاوکردەوە و زۆرترین بڕ لە دهۆک باریوە کە ٤٨.٥ ملمە.
وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت، ماوەى مانەوەى خوێندکاران و قوتابیانى هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران دەخوێنن بۆ ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، درێژکرایەوە.
جارێکی دیکە بە درۆن هێرشکرایەوە سەر هەرێم و لە هەولێر درۆنێک لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کەوتە خوارەوە و لە سلێمانیش لەدوای کاتژمێر دوو ٣٠ خولەکی بەرەبەیانەوە دوو درۆن ئاڕاستەی شارەکە کراون و تێکشکێندراون.
ناوەندى هەماهەنگیى قەیرانەکانى هەرێم دەڵێت، بەهۆی لافاوەوە چەندین پڕۆژە زیانیان بەرکەوتووە و لە سۆران منداڵێک گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق پلانی ستراتیژی بۆ هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی سوریا و تورکیاوە رایگەیاند، ئامادەکارییان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی نوێی گواستنەوەی نەوت بەرەو بەندەری بانیاسی سووری دەستپێکرد و هەوڵدەدەنهەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بۆ نزیکەی ٦٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادبکەن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هێرشکرایە سەر فەوجی دووی، لیوای ٦١ـی حەشدی شەعبی لە ناو شاری دوبز و زیانی گیانی نەبووە.
بەرگری شارستانی هەولێر کۆمەڵێک رێنمایی بڵاوکردەوە بۆ هاوڵاتییان لە کاتی درووستبوونی لافاودا.
قائیمقامیەتی کەلار هۆشداری دەداتە هاولاتیان و رایگەیاند، پێشبینی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەکرێت و داوا لە هاولاتییان دەکەن بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.
وتەبێژی دەم پارتی دەڵێت، سبەی شاندی ئیمراڵی دەمپارتی سەردانی زیدانی ئیمڕاڵیدەکات و چاوی بە عەبدوڵا ئۆجالان دەکەوێت، دەشڵێت، هەمووارکردنی یاساکانی تورکیا دواخراوە بۆ مانگەکانی حوزەیران و تەموز.
هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەرێگای هامڵتۆن نزیک گوندی بەرزێوە روویداوە و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان گیانی لەدەستداوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم رایگەیاند، ئێران شەوی رابردوو بە فەرمی وەڵامی خۆی بۆ پێشنیاری ١٥ خاڵیی ئەمریکا لە رێگەی نێوەندگرانەوە نارد، ئیران ئێستا چاوەڕوانی وەڵامی لایەنی بەرامبەرە بۆ هەڵوێستی خۆی لەسەر پێشنیاری ئەمریکا.
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە گوندی فاخرەی سەر بە كەركوك درۆنێكیان خستەخوارەوە کە بە ئاستێکی نزم دەفڕی و زیانی گیانی نەبوو.
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، داوا دەکەن لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵسەنگاندنی تەواو بکەن بۆ بارودۆخەکە و ئەوکاتە بڕیار بدەن بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەڕمی یان درێژکردنەوەی پشووەکان، لەو بارەیەوە راپرسییەکیان دەستپێکردووە و سبەینێ ئەنجامەکەی بە فەڕمی رادەگەیەنن.
دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، ئێران دەیەوێت رێککەوتن بکات بەڵام نایانەوێت بیڵێن. سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش دەڵێت، هەر وڵاتێکی ناوچەکە هاوکاریی ئەمریکا و ئیسرائیل بکات بۆ داگیرکردنی دوورگەی خارگ دەیکەنە ئامانج.
کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە سنووری کەلار زۆرترین بڕی باران باریوە لەسەر ئاستی هەرێم.
شەوی رابردوو کوژاندنەوەی گشتی کارەبا لە هەرێمی کوردستان روویدا و وەزارەتی کارەباش وتی، کێشەکە تەکنیکی بووە و دوای چەند کاتژمێرێک چارەسەریان کردووە.
بەپێێ زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، کەسێک لە گوندی تەرجیلی سەر بە ناحیەی لەیلان، ئاو بردی و تا ئێستاش بێسەروشوێنە.
چاوگێک لە دارایی هەرێم دەڵێت، رێکارە داراییەکان بۆ رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە دەستیپێکردووە و لیستی مووچەش ئامادەکراوە تا رادەستی بەغدا بکرێت.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند کە هەندێک جار تەزرە و هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بەفرێکی کەم لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ مەبەست سەردار، رۆژنامەنووس و میدیاکار بە رووداوێکی سەختی هاتوچۆ، لە شارى سلێمانى گیانی لەدەستدا.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی جەنگی دژی ئێران و داخستنی گەروی هورمز، عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی لە كێڵگەكانی باشوور بە رێژەی ٨٠٪ كەمكردووەتەوە.