هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی دوو دابەش دەکرێت
داهاتی ناوخۆ زیادیکردووە و حکومەتی ماوبەسەرچوو بەردەوامە لە درووستکردنی کێشە بۆ ناردنی مووچە و بەردەوام ناردنی ١٢٠ ملیارەکە دوادەخات تاوەکو کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم درووستببێت و هەموو ساڵێک چەند مووچەیەکیان دەفەوتێت.
چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری هاوپەیمانانی مانگی دوو خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە کە هاوکێشەی مانگی پێشوو بڕەکەی ٧٥ هەزارە.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، بۆ ماوەیەکی کاتی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت بە مەبەستی چاککردن و سیانەکردنی شەقامی تونێلی پێشڕەو.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی بە بانکی ناوەندی کردووە کە سەرجەم بانکە حکومی و ئەهلییەکان ئاگاداربکەنەوە بە راگرتنی بڕینی قیستی قەرزی فەرمانبەران و خانەنشینان (سلفە) بۆ ئەم مانگە.
قائیمقامی سلێمانی دەڵێت، هاوڵاتیان دڵنیادەكەنەوە مریشكی خۆماڵی هیچ كێشەیەكی نیە و دەزگای ئاسایش پێشوەختە رێگری لە پرۆسەكە كردووە.
لیژنەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی باج دەڵێت، داهاتی باج بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٥ گەیشتووەتە چوار ترلیۆن و ٢٠٠ ملیار دینار کە بەرزترین ئاستە لە مێژووی عێراقدا.
هاوردەکردنی زێڕ و مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم قەدەغەکرا و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراقیش دەڵێت، هۆکاری قەدەغەکردنەکە نەبوونی بنکەی پشکنین و کۆنتڕۆڵی جۆرییە.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سەرەتا نمە باران لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەست پێدەکات پاشان کاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوەو نمە باران و بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران دەبارێت . لە کاتەکانی شەو رێژەی دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران بارین دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان کەمێک بەفر بارین دەبێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.
فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی سودانی لە پەرلەمانی عێراق دەلێت، دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئەو وادە دەستووریەیە کە بۆی دیاریکراوە، وتیشی، داوا دەکەن هەفتەی داهاتوو دانیشتنێکی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بکرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ ئێران و ئەمریکا سێیەمین گەڕی دانوستانەکانیان لە جنێف ئەنجامبدەن.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ١٩٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٣٨ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەسەدە دەڵێت، هەڵاتنی خێزانی چەکدارەکانی داعش لە کەمپی هۆڵ، بەرپرسیارێتیەکەی لەسەر حکومەتی دیمەشقە نەوەک ئەوان، وتیشیان، وەزارەتی ناوخۆ دەیەوێت شکستەکەی خۆی بشارێتەوە.
کەمخوێنی یەکێکە لەو حاڵەتە تەندروستییانەی کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندوێتی، سەرئێشە، تەنگەنەفەسی و زەردوویی، بەپێی رێنمایی پزیشکان ئەم کەسانە ناتوانن بەڕۆژووبن.
هاتووچۆی هەولێر شۆفێران لە دانانی چەند کامێرایەکی گەڕۆکی تۆمارکردنی خێرایی لەسەر رێگەی نێوان کەسنەزان بۆ گۆمەسپان ئاگادار دەکاتەوە.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەمشەو لە ناحیەی رزگاری لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک تەقەی کردووە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون. دەشڵێت، هەردوو تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەیان دەستگیرکردووە.
قائیمقامیەتی دەربەندیخان دەڵێت، ئەمشەو لە کاتژمێر ١١ـی شەو بۆ دووی بەرەبەیان تونێلی دەربەندیخان بەمەبەستی پاککردنەوە دادەخرێت.
لە رووداوێکی دڵتەزێندا ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی رزگاری (تۆپزاوا) لە دوای نوێژی تەراویح لەبەردەم مزگەوتێکدا شەڕ و دەمەقاڵێ دروستبووە و بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە مامۆستایەکی ئایینی و کەسێکی دیکە کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لە دوو هەفتەیە جۆرە پەتایەکی ڤایرۆسی لە هەولێر بڵاوبووەتەوە کە زیاتر منداڵان تووشی دەبن و تاوەکو ئێستاش نزیکەی هەشت هەزار کەس بەهۆی پەتاکەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، قوتابیانی دەرەوەی وڵات دەتوانن لە رۆژی ١٠ـی ئازارەوە تا ٢٨ـی مانگ بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و ئەو ١٨ رۆژە بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.
سەرۆکی فراكسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە ناردنی ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا زۆر کەمتەرخەمە. دەشڵێت، رێککەوتنی نەوەی نوێ و یەکێتی واقعی نییە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق هۆکاری کەمبوونەوەی رێژەی دانیشتوانی هەرێم لە ١٤.١٤ـەوە بۆ ١٢.٧٨٪ی کۆی دانیشتوانی عێراق ئاشکرادەکات و دەڵێت، دیاریکردنی دانیشتوانی هەرێم بە رێژەی ١٢.٦٨٪ لەسەر داوای حکومەتی ماوەبەسەرچوو بووە.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو داوا له حكومهتی فیدراڵ دهكات نهك تهنیا مووچه و شایسته داراییهكانی مووچهخۆرانی ههرێم، بهڵكو بهشه بودجهی ههرێمی كوردستان بهپێی رێژهی ١٤.١ـی سهرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بنێرێت.
وهزارهتى ناوخۆ دهڵێت، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سهرپێچییهكانی هاتووچۆ بهڕێژهی ٢٠٪ تا رۆژی ٣٠ـی حوزەیران درێژكراوهتهوه.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، کۆی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 107 ملیۆن بەرمیل بووە و داهاتەکەشی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە.
وردبینی لیستی مووچە لە بەغدا دەستیپێکرد و وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم وتی، بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی گومرگییەوە، داهاتی ناوخۆی هەرێم ٦٠٪ دابەزیوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ دروستکردنی کێشە لەبەردەم مووچە لێکدەدرێتەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت، پرۆسەی ئاشتی بەردەوام دەبێت و داوایشی لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کرد، بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە پشتیوانی لە ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی کۆمیسیۆن بکەن بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە.
دژی نەبوونی کار، بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگری سنووری راپەرین گردبوونەوە و دەڵێن، چوار بۆ پێنج دەفتەر دۆلاریان بە بارهەڵگر داوە و ئێستا کاریان دەستناکەوێت.
وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، هێشتا کۆبانێ پێویستییەکی زۆری بە هاوکاری مرۆی هەیە وتیشی، بەهۆی کەمی خۆراکەوە نرخی خۆراک بەرزبووەتەوە.
گەشتە ئاسمانییەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا راگیران، وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش دەڵێت، هۆکارەکەی کێشەی هونەرییە و پەیوەندیی بە مەترسیی ئاساییشەوە نییە.