کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی شاسوار عەبدولواحید لەسەر مووچە و کێشەکانی خەڵک
مینی پاسێکی خوێندکارانی پەیمانگەی دوکان لەسەر رێگای دوکان - خەلەکان تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە لەگەڵ بارهەڵگرێک و بەپێی زانیارییەکان بەهۆی رووداوەکەوە حەوت خوێندکار برینداربوون.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، تائێستا بڕی گەنمی وەرگیراو لە جووتیاران، گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیۆن تەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک پردی جوندیان سێ کەس برینداربوون.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەخت لەسەر گرنگی رێگریکردن لە بەكارهێنانی سەرچاوەکانی دەوڵەت دەکاتەوە لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکاندا.
لە رێوەرەسمێکی پرۆژەی رێگەوباندا، ئێران یەکەم تەکسی فڕۆکەی خستە کار.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم بەراورد بە ساڵانی رابردوو ئەمساڵ رێژەی باران بارین تێیاندا دوو هەزار و ٨٣٨.٩ ملم کەمی کردووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێشخەرییەکی ناوچەیی بۆ پاراستنی رووبارەکانی دیجلە و فورات راگەیاند و جەختی لەوەکردەوە کە چارەسەرە تەکنەلۆژییەکان دەتوانن قەرەبووی کەمبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەکان بکەنەوە.
لە سنووری پێنجوێن ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
نزیکەى هەفتەیەکە لە سلێمانی بێ ئاوی هاوڵاتیانی هەراسان کردووە و ناچارن بە تانکەر ئاو بکڕن.
لە کفری ئۆتۆمبێلی مامۆستایەک لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا گڕی گرت و هۆکاری ئاگرەکەش نەزانراوە.
ئاسیاسێڵ لە کۆبوونەوەی ساڵانەی دەستەی گشتیدا دابەشکردنی قازانجی نەختینەیی بە رێژەی لە ١٥٠٪ پەسەندکرد.
وەزارەتی پەروەردە، ئەنجامی كۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ ـ ٢٠٢٥ـی بازنەی یەكەمی خوێندن لە ئەپلیكەیشنی ئی هەڵسەنگاندن e-halsangandn بڵاودەكاتەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع و چەن کەسایەتییو قەوارەیەکی سیاسی دیکەی سەر سوریای هەڵگرت.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم هەڵمەتێکی هۆشداری لەسەر نەخۆشی کەمی بەرگری لەش و ئایدز و ئاوەڵەی مەیموون راگەیاند.
لە بازاڕەکانی هەرێمدا، ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی جێگیرە.
دوای دەستپێکردنی پڕۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەم هەفتەیە سیستەمەکە لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، دهۆک، سلێمانی کارا دەکرێت.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممە ٢٥ی ئایاردا، دەست بە وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان و حزب و لایەنەکان دەکرێت بۆ بەشداریی کردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق و ماوەی یەک مانگ دەخایەنێت.
شەوی رابردوو لەو گەرەکانەى هەولێر و دهۆک کە کارەباکەیان کراوە بە ٢٤ کاتژمێری، کارەباکەیان کوژایەوە و حکومەتى کاربەرێکەریش دەڵێت، بەهۆی رەشەباوە بووە.
وەزارەتی ئەوقافی پارتی و یەکێتی رێنمایی ناردووە بۆ مامۆستایانی ئاینی، کە لە وتاری هەینیدا دژی هەڵبژاردن قسە بکەن و هانی خەڵکبدەن نەچنە دەنگدان، لە کاتێکدا هەردوو حیزبەکە هەرەشە لە ئەندامانی خۆیان دەکەن بچنە دەنگدان و وێنەی دەنگدانەکەشیان بگرن.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم باران دەبارێت هاوکات بایەکی بەهێزیش بەشێک لە ناوچەکانى هەرێمى گرتووەتەوە و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
چا یەکێکە لە خواردنەوە تایبەتەکان کە زۆر کەس ئارەزووی دەکات هەروەها چەندین سوودی تەندروستی هەیە، لەوانە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر کە رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشییەکان دەکات.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٧٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئاڵۆزە و هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناغی رێککەوتن و پێشنیازەكان ئاڵوگۆڕ دەكەن بەڵام ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتوودا هەیە.
ئاگرێکی گەورە لە رووبەرێکی فراوانی ناحیەی شەمامک لە پارێزگای هەولێر کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و بە وتەی شایەتحاڵەکانیش، نزیکەی چوار هەزار دۆنم گەنمی جوتیاران سووتاوە.
روسیا و ئۆکرانیا نزیکەی ٤٠٠ سەرباز و هاوڵاتیی مەدەنییان ئاڵوگۆڕ کرد کە لە جەنگی نێوان هەردوو وڵاتدا وەک بارمتە گیرابوون.
کەمێک پێش ئێستا لە گوندێکی سنووری باتیفا شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، بەهۆی هێرشێکەوە كە لە رێگەی چەقۆوە و لە وێستگەی سەرەکی شەمەندەفەر لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە، ١٢ کەس برینداربوون.
کۆميسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، زياتر لە ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار کەس داتاكانیان نوێكردووەتەوە و ماوەی مانگێکیان درێژکردەوە، کە لە ١٤ـی حوزەیران کۆتایی دێت، کە درێژترین ماوەیە تا ئێستا کۆميسیۆن ئەنجامیدابێت.