راگەیەندراوی لیژنە باڵاکەی عێراق لەبارەی مووچە و هەناردەی نەوت
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، کۆبوونەوەی وزاری بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمم بەڕێوەچوو لەبارەی مووچەی هەرێم و تەوتین کردنی مووچە. دەشڵێت، جەختی لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکان دەکەینەوە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرکردنی خێرای ئەو بابەتانە.
سەرۆکی پارتی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بیروڕایان لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق و چارەکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەردوولا ئاڵۆگۆڕ کرد.
رێکخراوی پاراستنی رۆژنامەنووسان داوای ئازادکردنی تیمەکانی ئێن ئاڕ تی دەکات کە لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە دەستگیرکراون.
سەرەڕای ناڕەزایەتی هاوڵاتییان لەسەر گرانی نرخەکەی، کارەبا گرانەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە سلێمانی ١٤١ هەزار هاوبەش کارەبای ٢٤ کاتژمێریان پێگەیشتووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە سنووری ئاکرێ لەلایەن ژینگەپارێزانەوە تەرمی منداڵێکی تەمەن پێنج بۆ شەش مانگ لەناو پووش و پەڵاشدا دۆزرایەوە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی تەندروستی ئاکرێ کرا.
ژمارەیەک فەرمانبەر کە ناویان لە لیستی دامەزراندنی ٥٠٠ کەسەکەی هەڵەبجە بوون گەڕاوەتەوە و فەرمانی دامەزراندنیان لە شارەوانی بۆ دەرکراوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا دوای پەیامە ڤیدۆییەکەی رێبەری باڵای پەکەکە دەڵێت، "دەیان ساڵە میللەتی ئێمە چاوەڕێی ئاشتییە و دەبێ پرۆسەکە زوو بەرەوپێش بچێت" و وتەبێژی دەم پارتیش وتی، پەکەکە ههنگاوی مێژوویی ناوه و پێویسته ههموان گوێ له ئۆجهلان بگرن و پێویسته ههموو حزبهكانی توركیا بهرپرسیارێتی خۆیان جێبهجێ بكهن.
وەزارەتی دادی عێراق ئاماری ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە مانگی حوزەیراندا ئازادکراون و دەڵێت، ژمارەیان زیاتر لە دوو هەزار کەسە.
پۆلیسی دارستانی شارەزوور دوو کەسی بە تۆمەتی ئازاردانی ئاژەڵە کێوییەکان دەستگیرکرد.
دوای دەستگیرکردنی تیمەکانی ئێن ئاڕ تی لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە، سەنتەری میترۆ ئیدانەی دەستگیركردنیان دەكات و داوا دەكات دەستبەجێ ئازاد بكرێن، دەشڵێت، هێزە ئەمنییەكان ئاستەنگ بۆ تیمەكانی راگەیاندن دروستدەكەن تا رووماڵەكانیان ئەنجامنەدەن.
لە سنوری پشدەر ئاگر لە کارگەیەکی غاز کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو لە کرێکارەکانی کارگەکە سووتان.
هاتووچۆی دهۆک دەڵێت، لە سنووری گوندی بەندا لە پارێزگای دهۆک بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا، کەسێکیش برینداربوو.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، شەڕی بەشێک لە عەشیرەتی هەرکی و پارتی لە رێگەی هەولێر ـ گوێر دەستی پێکردووەتەوە و لە ئێستادا عەشیرەتی هەرکی رێگاکەیان لە بەردەم پاڵاوگەی لاناز گرتووە و رێگە نادەن هیچ ئۆتۆمبێلێک لەو رێگایەوە تێپەڕببێت.
قوتابیانی قوتابخانە پیشەییەکانی پۆلی ١٢ گردبوونەوە و دەڵێن، کێشە لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیاندا هەیە و لە کۆی هەزار قوتابی ٩٠٠ خوێندکاریان تەنها لە وانەی فیزیادا کەوتوون، لە وانەکانی دیکەشدا کێشەیان هەیە و قوتابی تاقیکردنەوەکەی ئەنجامداوە و بە نەهاتوو ناوی نوسراوە.
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەبەر ئەو بارودۆخە ئابوورییە سەختەی کە رووبەڕووی فەرمانبەران دەبێتەوە داوای هەموارکردنەوەی پێوەرەکانی مووچە دەکات بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ فەرمانبەران.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
نرخی ١٠٠ دۆلار له بازاڕهكانی ههرێمدا بە ١٤٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی نرخەکەی بە جێگیری مایەوە.
میدیاکانی سوریا دەڵێن، بەم نزیکانە نێردەی تایبەتی ئەمریکا و سەرۆکی سوریا و فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆدەبنەوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتن بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی سوریا.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ژمارەی بەشداربووان لە پڕۆژەی رووناکی گەیشتوەتە زیاتر لە دوو ملیۆن هاوبەش و دەشڵێت، لە ئێستادا پڕۆژەی رووناکی سەنتەری شاری هەولێر و سلێمانی گرتووەتەوە.
دوای ٢٧ ساڵ رێبەری باڵای پەکەکە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و دەڵێت، باوەڕم بە هێزی سیاسەت و ئاشتی کۆمەڵایەتییە نەک چەک، وتیشی لێرەبەدوا كۆتایی بە پەکەکە و خەباتی چەکداری دەهێنین چونکە دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراوە.
شەوی رابردوو لە سنووری خەبات، بەشێک لە عەشیرەتی هەرکی دژی پارتی وەستانەوە و شەڕ لە نێوانیاندا دروستبوو، چەندین ئۆتۆمبێل و هەمەری پارتیان تێکشکاند، بەهۆی شەڕەکەشەوە دوو کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون و تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە، هاوکات ستافێکی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تیش لەلایەن هێزێکی پارتییەوە لە سنووری بەردەڕەش بۆ شوێنێکی نادیار رفێندران.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٣ هەزار دینارە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.
پەروەردەی هەرێم، پەڕەی سۆمای هەموو بابەتەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە كە واژۆ و پەنجەمۆری خوێندكارانی لەسەرە.
كــارتی نیشتیمانی بــۆ ئەو سزادراوانەی نـاو چاكسازیەكـانی هەرێم دەردەهێنرێت كە تاكو ئێستا خــاوەنی ناسنامەی باری شارستانی یاخــود كــارتی نیشتیمانی نین.
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، سێ لە چواری کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس چارەسەرکراون و ئاگربەستی غەززە نزیکە.
بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان دەڵێت، مامەڵەی گۆڕینی بریکار لە خاوەن بریکارەوە بۆ کەسێک لە ئەندامانی خێزان کراوەتەوە.
بەشێک لە ناوەڕۆکی رەشنووسەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و بەغدا بە ئێن ئاڕ تی گەیشتووە و چەندین داواکاری و پێشنیار لەبارەی رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ خراونەتەڕوو.
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە رەشنووسی رێکەوتنی نێوان هەرێم و عێراق، بڕیاریدا لێژنەیەکی باڵا لە پێنج وەزارەتی حکومەتی عێراق پێکبهێنرێت، کە دواتر لیژنەکان راپۆرتی خۆیان رادەستی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەرکییەکان دژی پارتی وەستاونەتەوە و کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی پارتیان تێکشکاندووە.