ترەمپ: بەمزووانە جەنگ کۆتایی دێت
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، حكومهتی عێراق بایهخ به ئاسایش و سهروهری ئێران دهدات و رێگه به هیچ لایهنێك یان كهسێك نادات خاكی عێراق وهك شوێنێك بۆ هێرشكردنه سهر ئێران بهكاربهێنێت.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، شەڕی ئێران بەم زووانە کۆتایی دێت، چونکە هیچ شتێک لە ئێران نەماوەتەوە تا بکرێتە ئامانج. دەشڵێت، هەندێک وردە شت لێرە و لەوێ ماون، هەر کاتێک بمەوێت کۆتایی پێ بهێنم، کۆتایی دێت.
بڕیارە ئەمشەو پەرلەمانی عێراق، بۆ دەنگدان بە ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان و گفتوگۆی گشتی کۆببێتەوە.
وەزارەتی وەرزشی ئێران رایگەیاند، لەم بارودۆخەی ئێستادا هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەیان ناتوانن بەشداری لە مۆندیالی ئەمساڵ بکەن. ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئەگەری بەشدارینەکردنی ئێران، پێشبینی دەکرێت، یەکێک لە هەڵبژاردەکانی عێراق یان ئیمارات لە شوێنی ئێران سەربکەون بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦.
وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان دەڵێت، بەهۆی دۆخی نالەباری ناوچەکەوە، رێنمایی هاوڵاتییان دەکەین کە گەشتی عومرە ئەنجامنەدەن.
٥٦ ساڵ بەسەر راگەیاندنی رێککەوتننامەی ١١ـی ئازاری ١٩٧٠ تێپەڕی و مەسعود بارزانیش دەڵیت، ئەو رێککەوتنە بەرهەمی قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چین وتوێژەکانی كوردستان بووە.
وتەبێژی فەرماندەیی خاتەم ئەلئەنبیا دەڵێت، رێگە نادەن یەک لیتر نەوت بە گەرووی هورمزدا، بۆ بەرژەوەندی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی و هاوبەشەکانیان تێبپەڕێت .
لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، پریشکی ئاگری شەڕ هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە و ماوەی ١١ رۆژە شارەکانی هەرێم رۆژانە رووبەڕووی هێرشی مووشەکی و درۆن دەبنەوە.
نێچیرڤان بارزانی، لە ساڵیادی رێککەوتنامەی ١١ـی ئازار پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم رێککەوتنە تەنها دەستکەوتێکی نەتەوەیی نەبوو، بەڵکو نەخشەڕێگەیەکی دروست و نموونەیی بوو بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پێکەوەژیان لە عێراقدا، دەشڵێت، با پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی کوردستان و عێراق لە مەترسییەکانی شەڕ دوور بخەنەوە
سەعدی پیرە دەڵێت، گفتوگۆکانی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت بەردەوامن.
مەسرور بارزانی و سەڵاحەدین بەهادین کۆبوونەوە و دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شەوی رابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی گوندی حەسیرەی سنووری ئیدارەی گەرمیان لە کاتی هەوڵدان بۆ تێکشکاندنی درۆنێک، لە کاتی تەقەکردندا بە هەڵە فیشەک بەر کارمەندێکی پۆلیس کەوتووە و بریندار بووە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، حکومەتی عێراق داوای کردووە هەرێم رێگەی بدات لە رێگەی بۆریی نەوتی جەیهانەوە نەوت هەناردە بکات.
سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، "بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی هەڵکشانی نرخی غازی شلی ماڵان، وەکو هەنگاوی یەکەم لە پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە رێگەی بریکارەکانی گەڕۆکەوە، بەکارتی ئەلکترۆنی دەست بە دابەشکردنی غاز بۆ ماڵان دەکەن و دەتوانن دوو بوتڵی غاز وەربگرن بە نرخی فەڕمی هەشت هەزار و ٥٠٠ دینار".
شەوی رابردوو تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئێران چەند هێرشێکی مووشەکی قورسی کردە سەر ئیسرائیل و بەوتەی سوپای پاسداران، بەهێزترین هێرشی مووشەکییان بووە لە سەرەتایی جەنگیان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، هاوکات سوپای ئیسرائیلیش تاران و کەرەج و چەند ناوچەیەکی دیکەی بۆردوومان کرد.
شەوی رابردوو جارێکی دیکە، بۆردوومانی بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی کرا لە کەرکوک و موسڵ بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکدار کوژران و بریندار بوون، بەپێی زانیارییەکانیش ئەو گروپەی بۆردومانکران بەرپرسن لە هێرشەکانی سەر هەرێم.
وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرقاڵی ئەوەن کە پێش جەژنی رەمەزان مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەش بکەن.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەوردەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بارینی کەمێک پروشکە باران هەیە لە ناوچە جیا جیاکان و لە ناوچەکانی کەرکووک و باشووری هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە.
سەرەڕای ئەوەی موجتەبا خامنەیی بە سێیەمین رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژێردراوە بەڵام تاوەکو ئێستا دەرنەکەوتووە و میدیای ئەمریکیش رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەکەوە بریندارە.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ٢٠١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١١٨ هەزار دینارە.
شەوی رابردوو بە ژمارەیەک درۆن سنووری هەولێر کرایە ئامانج و پارێزگاری شارەکەش دەڵێت، تاوەکو ئێستا بە ٢٠٠ درۆن هێرشکراوەتە سەر شاری هەولێر و دەوروبەری.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، جارێکی دیکە بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر بارەگای حزبی کۆمەڵە لە زرگوێزەڵە و کەسێک کوژراوە و سێ کەس برینداربوون.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە؛ ئەمڕۆ نرخی نەوت کەمێک دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٧ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات ئەمەش دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوو بۆ یەکەمجار لە مێژوو نرخی بەرمیلێک نەوت سەروو ١١٨ دۆلاری تێپەڕاند.
دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران لەبارەی چاندنی مین لە گەرووی هورمزەوە و دەڵێت، هەر هەوڵێک بدرێت بۆ تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز لەرێگەی چاندنی مینەوە، ئێران رووبەڕووی دەرئەنجامی سەخت و بێوێنە دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، "بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتووچۆوە لەسەر رێگەی کەلار – گوندی سەید خەلیل، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێک بریندارە".
سەرۆکی رووسیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، جەختی لە پێویستیی بە پەلە هێورکردنەوەی دۆخەکە کردەوە.
ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی و پەیمانگای نەتەوەیی توێژینەوەی فەلەکناسی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاریکرد و رایگەیاند، رۆژی هەینی، ٢٠ـی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.
نێچیرڤان بارزانى، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە موجتەبا عەلی خامنەیی دەکات، بەبۆنەى هەڵبژاردنى بە رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران.
سیپان حهمۆ فهرماندهی یهكینهكانی پاراستنی گهل (یهپهگه) وهك بریكاری وهزیری بهرگری سوریا بۆ كاروباری ناوچهكانی خۆرههڵات دهستنیشانكرا.
سەرۆکی پارتی لەگەڵ ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە پیرمام کۆبوونەوە و بارەگای بارزانی دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا مەسعود بارزانی رایگەیاند، "هەموو پارتە سیاسیەكان بەشدار بن لە ئەنجومەنی سیاسیدا، بەڵام نەبێتە ئەلتەرناتیڤی دامەزراوەكانی هەرێم".