وەزارەتی نەوتی عێراق: ئەو گرێبەستی غازەی هەرێم کردوویەتی نایاساییە
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، ئەو رێکەوتنەی هەرێم کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئیدعای دەکات پێچەوانەی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیە. دەشڵێت، هەموو ئەو گرێبەستانەی لە بواری وەبەرهێنانی نەوت و غاز دەکرێت دەبێت لە ژێر سەرپەرشتی بەغدا بێت.
وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەرین رایگەیاند، لە سنووری ئیدارەی راپەرین وەرزی دروێنەی گەنم و جۆ دەستیپێکرد.
پەیامنێری ئێن ئارتی رایگەیاند، لەژێر فشاردا لە سلێمانی فۆڕمی هەژماری من بە هێزە ئەمنییەکان و بەشێکی دیکەی وەزارەتەکان پڕدەکرێتەوە، دەشڵێت، لەترسی دورخستنەوەیان لەکارکردن نەیانتوانی راستیەکان لەڕێگەی میدیاکانەوە باس بکەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو مافی ئەوەی نییە بە بەهای ملیاران دۆلار گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکاندا ئەنجام بدات، چونکە دەسەڵاتەکەی بەسەرچووە.
کەشناسیی عێراق رایگەیاندووە، لە چەند رۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیەدا، پێشبینیی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکەن.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، نزیکەی ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمێتریان نوێکردووەتەوە. دەشڵێت، ماوەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى بایۆمێتری تاکو ١٥ـی مانگی داهاتوو درێژکراوەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ نوێکردنەوەی دەرهێنانی کارتەکانیان.
دەزگای شەهیدانی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە تا ئێستا روفاتی هەزار و ٧٠٠ کەس کە سەرجەمیان کوردن لە گۆرە بەکۆمەڵەکان دەرهێنراون.
بەهۆی لابردنی مێز و عەرەبانەکانییانەوە، بەشێکی کاسبکارانی ناوبازاڕی کەرکووک گردبونەوە و دەڵشێن لەدۆخێکی سەختی ژیانداین و پارێزگار و قائیمقامییەتی شارەکە وەڵامی داواکارییەکانمان نادەنەوە.
چەکدارێکی پارتی لە هەولێر بەناوی مەسرور بارزانییەوە هەڕەشە لە چەند کەسێک دەکات و تەقەیان لێدەکات.
بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکانی هەرێم بە جێگیری مایەوە و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
هاتووچۆی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو برای تەمەن ١٠ بۆ ١٢ ساڵ، لە کاتی رۆیشتنیان بۆ قوتابخانە، لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا، هاوکات لە رێگای دەربەندیخان - زەڕایەنیش دوو بارهەڵگر پێکیاندادا و برینداری لێکەوتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەستیپێکرد و پێش جەژن مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق دابەش دەکرێت و ٪١ی مووچەی فەرمانبەرانیش دەبڕدرێت.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە هاوڵاتیەکی سنووری شارەزوور لەلایەن پێنج کەسەوە هێرشی دەکرێتە سەر، هاوڵاتیەکە وردەکاری رووداوەکەی بۆ ئێن ئاڕ تی باسکرد و دەڵێت، تۆمەتبارەکان دەناسێت و هەر ئەو شەوە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکردوون و ئێستاش هەڕەشەی لێدەکەن کە لە سکاڵاکەی بکشێتەوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشوهەوای ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک کە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم کاریگەری زیاتر دەبێت، پلەکان گەرماش بە بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٥ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢١٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٢ دۆلار بەرزبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
توێژینەوەیەکی ئەم دواییە ئاشکرایکردووە کە خواردنەوە وزەبەخشەکان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن زیاد دەکات.
بازرگانی بەناوبانگی ئەمریکی ئیلۆن مەسک ڕایگەیاندووە، ڕۆبۆتەکان گۆڕانکارییەکی گەورەی ئابووری دروست دەکەن.
بەرپرسی هەڵبژاردنی یەکێتی لە کەرکوک وتی، بۆ کورد وا باشترە لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان بە سێ لیست بەشداری هەڵبژاردن بکات. وتیشی، هەوڵی یەک لیستییان لەگەڵ پارتی لەسەر بنەمای عاتیفەی نەتەوەیی لە جێی خۆی نەبووە.
بەڕێوەبەری ناحیەیی رۆڤیا رایگەیاند، لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەی جووتسایدی رۆڤیا گۆڕێک کە ئێسک و پروسکی تێدایە دۆزراوتەوە و کارکردن لەو پارەچەیە وەستاوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بۆری ئاوی ئیفرازی سێ لەنزیك گوندی دارەبەن شکاوە و چەندین گەڕەک بەهۆی ئەوەوە بێ ئاو دەبن.
دوای ئەوەی سەرۆکی روسیا پەیوەندییەکی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا رایگەیاند، ئەگەری هەیە لەگەڵ ئۆکرانیا رێکبکەون و ئاگربەست ئەنجامبدەن و وتیشی، نەهێشتنی رەگ و ریشەی ململانێی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بۆ بەدیهێنانی ئەم کارە زۆر گرنگە.
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، داوایان لە بەغدا کردووە لە وەرگرتنی گەنم جیاوازی لەگەڵ جوتیارانی هەرێم و بەغدا نەکرێت و بڕیاریان داوە بنەتۆو بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ جوتیاران دابین بکەن
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای ئێرنست ئەند یۆنگ کردووە بۆ هەڵسەنگاندنی کاری کۆمپانیاکانی بیمەی حکومی.
بەهۆی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی ناوەندییەوە، سبەینێ دوو كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت لە تەواوی عێراق رادەگیرێن.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، نرخی کارەبا لەو ماڵانەی کە کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان هەبووە لەنێوان ٢٥ بۆ ٥٠ هەزار دینار بووە، ئەمەش لەم وەرزی بەهارەدا و بە داشکاندنی لەسەدا ٥٠ـشەوە.
لە گوندێکی سنووری شارەزوور تەرمی کەسێک دۆزرایەوە و چاوگێکیش لە نەخۆشخانەی شەهید رەوف بەگ بە ئێن ئاڕ تی وت، شوێنەواری فیشەک بە سەرییەوە بووە.
بۆری ئاوی ئیفرازی سێ لە هەولێر شكا و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش دەڵیت، هەموو ئەو گەرەکانەی سوود لە ئاوی ئیفراز وەردەگرن بێ ئاو دەبن تاکو بۆریەکە چاکدەکرێتەوە.
شاندێکی یۆنامی سەردانی ئۆفیسی نەوەی نوێی لە هەولێر کرد، نەوەی نوێش دەڵێت، باسیان لە دۆخی سیاسیی هەرێم کردووە و خراپیی دۆخی هاوڵاتیانیشیان گەیاندووەتە شاندەکەی یۆنامی.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێم رایگەیاند، ماتۆڕسواران بەپێی جۆری سەرپێچییەکەیان سزا دەدرێن و هەر ماتۆڕسوارێک لە ترافیکلایتەکان نەوەستێت سزای ماددی دەدرێت.