قائیمقامیەتی سلێمانی چەند رێنمایی و بڕیارێکی بۆ مانگی رەمەزان دەرکرد
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەینێ سێشەممە، لیژنەی بینینی مانگ چاودێری بینینی مانگ دەکەن.
قائیمقامییەتی سلێمانی دەڵێت، لەمانگی رەمەزاندا خواردنگە و چێشتخانەکانی شار كراوە دەبن، بەو مەرجەی رەچاوی دۆخی رۆژووەوانان بكرێت و خواردن و خواردنەوە لەو شوێنانە بە ئاشكرا نەبێت.
هەرچەندە مووچەی کارمەندانی پۆلیسی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمە و پەیوەندی بە بەغداوە نیە، بەڵام تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و پێیان وتوون بە هیچ شێوەیەک پارە نیە و چاوەروانی مووچە مەکەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێش هاتنی بودجە بۆ ناو پەرلەمان، هاوکات داواشیکرد، دۆسیەی نەوت و غاز لەنێوان هەرێم و بەغدا یەکلابکرێتەوە بە دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز و هەروەها بەپێی مادەی ١١٢ی دەستوری عێراقی.
نرخی زێڕ ناجێگیرە و ئەمڕۆ ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ملیۆنێک و ٧٨ هەزار دینارە.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، لە مانگی پیرۆزی رەمەزان ماوەی هەر بەشە وانەیەک لە ٤٠ خولەکەوە بۆ ٣٥ خولەک کەم دەکرێتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ عومرەکارێکی کورد لە شاری مەدینەی وڵاتی سعودیە کۆچی دوایی کرد و بڕیارە هەر لەو شارە بەخاک بسپێردرێت.
بانکی ناوەندیی عێراق، لهبارهی چاپی كۆن و نوێی دۆلاری ئهمریكی رێنمایی ئاڕاستهی بانکەکان و دامەزراوە داراییەکان دەکات كه جیاكاری له نرخهكانیاندا نهكهن، هۆشداری دهدات لهوهی ههر كارێكی لهوجۆره له دهرهوهی رێسا و یاساكاندایه.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، حکومەت رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی زیندانیانی داعش بۆ بۆ عێراق بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان بەرامبەریان و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەرپرسیارێتییەکانیان لە ئەستۆ بگرن و هاوڵاتییانی خۆیان بگوازنەوە.
پێشبینی دهكرێت له سبهینێ دووشهممهوه پلهكانی گهرما كهمێك بهرز ببنهوه و بههۆیهوه كهشێكی بههاری له ههرێمی كوردستان دروست ببێت.
جێگری سهرۆكی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئهو پارهیهی له قهرهبووكردنهوهی زیانلێكهوتوانی لافاوهكهی چهمچهماڵ ماوهتهوه، بۆ جێبهجێكردنی پڕۆژهی خزمهتگوزاری خهرجدهكرێت و دهشڵێت، "لهم قۆناغهدا لە پێشینەی کارەکانیان تهواوكردنی پڕۆژهی ستراتیژیی ئاوی گۆپتهپهیه.
بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق، لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا، سەرجەم دووکان و کۆگاو یانەکانی خواردنەوە کحولییەکان دادەخرێن.
سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێنج ملیار دۆلار و هەزاران سەربازی بۆ ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیریی غەززە تەرخان كردووە.
بەرگری شارستانی هەولێر، ئاماری رووداوەکانی خستە روو و رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤ رووداوەکان بە رێژەی ٦٧٪ کەمبوونەتەوە.
میدیاکانی نزیک لە دەمپارتی رایانگەیاند، سبەی شاندێکی دەم پارتی بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان سەردانی دورگەی ئیمڕالی دەکەن.
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، ٨٠٪ـی ماڵان لەسەر دوایین پسوولەی کارەبا کەمتر لە ١٦٠ هەزار دینارییان بۆ هاتووەتەوە و دەشڵێت، بە هیچ شێوەیەک نرخەکانی کارەبا نەگۆڕاون هەر گۆڕانکارییەک کە دەکرێت پێویستە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێت.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە گەنجانی حزبەکەی وت، چاویان لە ئەوەیە ببنە پردی پەیوەندیی نێوان نەوەی رابردوو و ئێستای حزبەكەیان و زۆر كێشە و تەحەدی هەیە، كە دەبێت چارەسەری بكەن.
دادگای باڵای سعوودیە داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە ئێوارەی سێ شەممەوە چاودێری بینینی مانگی یەکەم شەوی مانگی رەمەزان بکەن، ئەگەر مانگ بینرا، یەکەم رۆژی رەمەزان دەبێتە چوار شەممە، ١٨ـی شوبات.
کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کارەبای چەند شوێنێکیان بڕیوە کە هەندێکیان بە هۆی قەرزەوە کارەباکانیان بڕدراوە.
لەبارەی قەدەغەكردنی بردنی مادەی خۆراكی لەگەڵ عومرەكاران بۆ سعوودیە، دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق دەڵێت، بڕیارەكە پابەندبوونە بە رێنماییە فەڕمییەكانی سعودیە و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی عومرەكارانە.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، کۆبوونەوەکەی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی زۆر باش بوو، بەڵام تا ئێستا لەسەر هیچ خاڵێک لەگەڵ یەکێتی رێکنەکەوتوون.
١٥ـی شوباتی ئەمساڵ، ٢٧ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، کە لە ئۆپەراسیۆنێکی نێودەوڵەتیی ئاڵۆزدا، لەلایەن کۆمەڵێک دەزگای هەواڵگری جیهانییەوە لە نایرۆبیی پایتەختی کینیا دەستگیرکرا و رادەستی تورکیا کرا، دوای چەند دادگاییەک سزای لەسێدارەدان بەسەر ئۆجەلاندا سەپێنرا بەڵام دوای دروستبوونی ناڕەزایەتییەکی گەورە بە تایبەت لە ئەوروپا، سزاکە گۆڕدرا بۆ زیندانیکردنی هەتاهەتایی و دواتر ئۆجەلان گوازرایەوە زیندانی تاکە کەسی لە دوورگەی ئیمراڵ.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەبەغدا داواکاری کردنەوەی لقی سەرجەم بانکە فیدراڵییەکان لە هەرێم، دەگەیەنێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و واژۆی پێویستیان بۆ کۆکردووەتەوە.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردووە، پێویستە بە زووترین کات دەست بە خۆتۆمارکردن بکەن و لە رۆژی ٢٠ـی ١ـی ٢٠٢٦ بەدواوە ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە دادگای فیدراڵی عێراق دەکات هەڵوێستیان هەبێت لە بارەی هەڵنەبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە و دەڵیت، هەڵنەبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار بەهۆی بوونی سێ یەکی پەکخەر لە دانیشتنەکاندا بووە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نووری مالیکی بەشێوەی سەرەتایی ئامادەیی دەربڕیوە لە کاندیدی سەرۆک وەزیران بکشێتەوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی باڵای حکومەتی ماوەبەسەرچوو سەردانی بەغدا بکات، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کە پەیوەستە بە بودجە، گومرگ و خاڵە سنوورییەکان.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێرە کە ٢٠ پلەی سیلیزییە.
وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئارتی راگەیاند، دواکەوتنی مووچە رەتدەکەنەوە و ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکەنەوە کە باس لەوە دەکەن مووچە دەبێت بە ٤٥ رۆژ جارێک و پابەندن بە خەرجکردنی مووچەی مانگانە لە وادەی خۆیدا.