وەزارەتی بەرگریی عێراق: بنکەی ئاسمانی کەرکوک بە مووشەک کرایە ئامانج
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، بنکەی ئاسمانی کەرکوک بە مووشەک کرایە ئامانج و ئاگر لە بنکەکە کەوتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، دەستكراوە بە واژۆکردنی گرێبەست بۆ هەناردەکردنی نەوتی رەش و نەفتا لەرێگەی دەروازەكانی تورکیا و ئوردن و سوریاوە. دەشڵێت، هەناردەكردنی نەوت بە توانای سەرەتایی ١٧٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دەستیپێكردووە و زیادیش دەكرێت بۆ ٢٥٠ هەزار بەرمیل.
دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، بارەگاکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و فەوجێکی لیوای ٤٥ لە قائیم کراونەتە ئامانجی بۆردوومانێکی چڕ، بەهۆیەوە زیانی گیانیی لێ کەوتووەتەوە.
هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر شارەکانی هەرێم بەردەوامن و ئەمشەو لە هەولێر سێ درۆن و لە سلێمانیش درۆنێک لە ئاسماندا تێکشکێندران.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئوردن، دۆخی گشتیی ناوچەكە و هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان و عێراق و ئوردنیان تاوتوێ کرد.
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ کوژرانی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی و کوڕەکەی و ژمارەیەک لە هاوکارانی رایگەیاند، ههر دڵۆپێكی خوێن باجی خۆی ههیه، بكوژانی تاوانكاری شههیدانیش بهمنزیكانه ئهو باجه دهدهن
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا، جەختی لە گرنگیی دەسپێشخەرییەکەی عێراق کردەوە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی دیپلۆماسی بە مەبەستی راگرتنی جەنگ و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە دەبێتە تەواوکەری مانگی رەمەزان و رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
هەر یەکە لە سعودیە، قەتەر، ئیمارات و بەحرەین رۆژی هەیانییان وەک یەکەم رۆژی جەنگی مانگی رەمەزان دیاریی کرد.
نرخی نەوت ریکۆردێکی نوێی شکاند و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١٠٩ دۆلار؛ بازاڕەکانی جیهان لە ترسی تۆڵەی ئێران شڵەژاون.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە ١٩ـی ئازار تا رۆژی یەکشەممە ٢٩ـی ئازار پشووی فەڕمی دەبێت.
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان بڕیارێکی نوێی لەبارەی کارەبای مۆلیدە بۆ رۆژانی جەژن و ١٥ رۆژی داهاتووی دەرکرد و بەپێی خشتەی کارکردنەکە، لە رۆژانی جەژندا لە کاتژمێر پێنجی بەیانییەوە تاکو کاتژمێر یەکی شەو کارەبا دەدرێت. هاوکات بڕی حەوت هەزار دیناریش بۆ هەر ئەمپێڕێک دیاریکراوە.
وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، ئەم ئێوارەیە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەڕێوەدەچێت لەبارەی بینینی مانگ و دیاریکردنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.
سروە عەبدولواحید دەڵێت، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە و وتی، دوای جەژن مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم پێکەوە دابەشدەكرێت و دۆخی ئێستا کاریگەری لەسەر مووچە نابێت.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دوو بارەگای یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی کرانە ئامانجی هێرشی درۆنی، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سێ پێشمەرگە برینداربوون.
شەوی رابردوو لە هەرێم و عێراقیش چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکی کرایە سەر هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، کۆیە و خەلیفان، لە بەغداش هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا و چەندین ناوچەی تریش لە ناوەڕاست و باشووری عێراق کرانە ئامانج.
سەنتەری میترۆ لەبارەی روماڵكردنی هەوڵی هێرشەكان بۆ سەر هەرێم پەیامێك ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم دەكات و دەڵێت، پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەكان جیاوازی نەكەن لەنێوان هیچ دەزگایەك.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، شەوی رابردوو ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئێرانیان بە ئامانج گرتووە و کوژراوە.
روانگەی ئیکۆ عێراق ، هەناردەی نەوتی رۆژانەی عێراق لە رێگای بۆری نەوتی هەرێمەوە داهاتی رۆژانەی زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دۆلارە و ئەم بڕە تەنیا ٪٦ـی کۆی هەناردەی نەوتی عێراق پێکدەهێنێت.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە سبەینێش، بارانی بەلێزمە دەبارێت و هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە چوار هەزار و ٩٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٧٨ هەزار دینارە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایگەیاند، دەستکرا بە هەناردەكردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەمڕۆ جارێکی تر هێرشی درۆنیی کرایەوە سەر هەولێر و لەلایەن سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندرا.
جەنگی ئێران و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران نزیک دەبێتەوە لە سێ هەفتە و شەوی رابردوو ئێران شەپۆلی ٦١ـی مووشەکی بەرەو ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هەڵدا و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاش وتی، ١٥ پێگەی هێزەکانی بەسیجیان لە ئێران پێکاوە و میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، چەندین ناوچەی باکووریتاران کرانە ئامانج.
لە ماوەی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٠ دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەیانیی ئەمڕۆ دوای گفتوگۆکانی شەوی رابردووی بەرپرسانی هەرێم و بەغدا هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی بۆریی کوردستان - جەیهانەوە دەستیپێکرد.
کەمێک پێش ئێستا بە چەند درۆنێک هێرش کرایە سەر سلێمانی و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تێکشکێندران و خرانەخوارەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەفەرمی کوژرانی عەلی لاریجانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران، گەیشتە کاروانی شەهیدان.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا گفتوگۆیان لەبارەی باردۆخی گشتیی عێراق و هەرێم و ناوچەکە کرد.
شاندی دانووستانکاری هەرێم وردەکاری رێککەوتنەیەکەیان لەگەڵ عێراق ئاشکرا کرد و رایگەیاند، هەردوولا رێککەوتن لەسەر گرتنەبەری رێکارییە ئاسایشییە پێویستەکان بۆ پاراستنی سەلامەتی کێڵگە نەوتییەکان و دڵنیابوون لە بەردەوامی هەناردەکردنی نەوت.