کەشوهەوا چۆن دەبێت؛ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە؟
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، شەڕی بەشێک لە عەشیرەتی هەرکی و پارتی لە رێگەی هەولێر ـ گوێر دەستی پێکردووەتەوە و لە ئێستادا رێگاکەیان لە بەردەم پاڵاگەی لاناز گرتووە و رێگە نادەن هیچ ئۆتۆمبێلێک لەوێوە تێپەڕ ببێت.
قوتابیانی قوتابخانە پیشەییەکانی پۆلی ١٢ گردبوونەوە و دەڵێن، کێشە لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیاندا هەیە و لەکۆی هەزار قوتابی ٩٠٠ خوێندکاریان تەنها لە وانەی فیزیادا کەوتوون، لە وانەکانی دیکەشدا کێشەیان هەیە و قوتابی تاقیکردنەوەکەی ئەنجامداوە و بە نەهاتوو ناوی نوسراوە.
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەبەر ئەو بارودۆخە ئابوورییە سەختەی کە رووبەڕووی فەرمانبەران دەبێتەوە داوای هەموارکردنەوەی پێوەرەکانی مووچە دەکات بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ فەرمانبەران.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
نرخی ١٠٠ دۆلار له بازاڕهكانی ههرێمدا بە ١٤٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی نرخەکەی بە جێگیری مایەوە.
میدیاکانی سوریا دەڵێن، بەم نزیکانە نێردەی تایبەتی ئەمریکا و سەرۆکی سوریا و فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆدەبنەوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتن بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی سوریا.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ژمارەی بەشداربووان لە پڕۆژەی رووناکی گەیشتوەتە زیاتر لە دوو ملیۆن هاوبەش و دەشڵێت، لە ئێستادا پڕۆژەی رووناکی سەنتەری شاری هەولێر و سلێمانی گرتووەتەوە.
دوای ٢٧ ساڵ رێبەری باڵای پەکەکە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و دەڵێت، باوەڕم بە هێزی سیاسەت و ئاشتی کۆمەڵایەتییە نەک چەک، وتیشی لێرەبەدوا كۆتایی بە پەکەکە و خەباتی چەکداری دەهێنین چونکە دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراوە.
شەوی رابردوو لە سنووری خەبات، بەشێک لە عەشیرەتی هەرکی دژی پارتی وەستانەوە و شەڕ لە نێوانیاندا دروستبوو، چەندین ئۆتۆمبێل و هەمەری پارتیان تێکشکاند، بەهۆی شەڕەکەشەوە دوو کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون و تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە، هاوکات ستافێکی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تیش لەلایەن هێزێکی پارتییەوە لە سنووری بەردەڕەش بۆ شوێنێکی نادیار رفێندران.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٣ هەزار دینارە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.
پەروەردەی هەرێم، پەڕەی سۆمای هەموو بابەتەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە كە واژۆ و پەنجەمۆری خوێندكارانی لەسەرە.
كــارتی نیشتیمانی بــۆ ئەو سزادراوانەی نـاو چاكسازیەكـانی هەرێم دەردەهێنرێت كە تاكو ئێستا خــاوەنی ناسنامەی باری شارستانی یاخــود كــارتی نیشتیمانی نین.
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، سێ لە چواری کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس چارەسەرکراون و ئاگربەستی غەززە نزیکە.
بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان دەڵێت، مامەڵەی گۆڕینی بریکار لە خاوەن بریکارەوە بۆ کەسێک لە ئەندامانی خێزان کراوەتەوە.
بەشێک لە ناوەڕۆکی رەشنووسەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و بەغدا بە ئێن ئاڕ تی گەیشتووە و چەندین داواکاری و پێشنیار لەبارەی رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ خراونەتەڕوو.
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە رەشنووسی رێکەوتنی نێوان هەرێم و عێراق، بڕیاریدا لێژنەیەکی باڵا لە پێنج وەزارەتی حکومەتی عێراق پێکبهێنرێت، کە دواتر لیژنەکان راپۆرتی خۆیان رادەستی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەرکییەکان دژی پارتی وەستاونەتەوە و کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی پارتیان تێکشکاندووە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، "بە داهاتی ناوخۆ، نەوتی و نانەوتیش ناتوانین مانگانە لە کاتی خۆیدا موچەی فەرمانبەران دابەشبکەین".
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو، لینکێک دادەنرێت بۆ سەیرکردنەوەی پەڕەی سۆما (وەڵامەکان)، کە قوتابی دەتوانێت بە شێوازی دیجیتاڵی وەڵامەکانی خۆی وەربگرێتەوە.
کشتوکاڵی سلێمانی بڕی چوار هەزار تەن بنەتۆوی گەنمی لە جوتیاران کڕیوەتەوە و ئێستا لە قۆناغی پاککردنەوە و ئامادەکردنیدایە تاکو بۆ وەرزی داهاتووی چاندن بە نرخێکی پاڵپشتیکراو بەسەر جوتیاراندا دابەشی بکاتەوە، هەروەها، تەنها بەرهەمی ئەو جوتیارانە وەرگیراوە کە کێڵگەکانیان لە پشکنینی کێڵگەییدا پەسەند کراون.
سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، بەمەبەستی سیانەکردن و پاککردنەوەی تونێلەکە، ئەمشەو رێڕەوی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هات و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە دروستکردنی لیژنەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی مووچەی هەرێم و بابەتی نەوت و کێشەکانی دیکە. دەشڵێت، لیژنەکە لە پێنج کەس پێکهاتوون و دوو ئەندامیان کوردن و وەزیری پلاندانانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات.
بانکی رافیدەین دەڵێت، قەرزی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان دەستپێدەکات، بەو مەرجەی مووچەكەی لە بانكەكەیان تەوتین كرابێت.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەهۆی پێویست بوونی زیاتر بە كارمەندی چاودێری سەر سندوقی هەڵبژاردنەكان، وادەی پێشكەش كردنی داواكاری دامەزراندنی درێژكردەوە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دەڵێت، دوای ئەوەی لەلایەن جوتیارانی کەرکوکەوە ئاگادارکرانەوە لە بارەی کێشەیەک کە لە سایلۆی کەرکوک کە بەروبوومەکانیان لێ وەرنەگیراوە بەزوویی پەیوەندییان بە وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە کرد، بەڵێنیان دا چەند رۆژێک وادەکەی درێژبکرێتەوە.
شارهوانی كهركوك سێ بڕیاری دهركرد بۆ سزادانی ئهو سهرپێچیكارانهی پاشماوهی بیناسازی له شوێنه گشتیهكان فڕێدهدهن، لهگهڵ ئهو كهسانهی شتومهك لهجامی ئۆتۆمبێلهوه فڕێدهدهنه سهر شهقامهكان و ئهوانهشی كه ئۆتۆمبێل لهبهردهرگا دهشۆن.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق، هۆشداریدا لەوەی رێکارەکانی رێگریکردن ساختەکاری و چەواشەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زیاتر دەکەن و وتیشی، پێویستە سەرجەم کاندیدەکان سەرچاوە دارییەکانیان ئاشکرا بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، ئەنجامى تاقیکـردنەوەى کۆتایی ئاستەکـانى زمانى ئینگلیزى راگەیەندرا، لە رێگەی لینکێکەوە دەتوانن ئەنجامەکان وەربگرنەوە.
هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆبوونەوە لەبارەی دۆخی ناوچەکە و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پاراستنی عێراق لە مەترسییەکان و دوورخستنەوەی لە ململانێکان کراوەتەوە.