ئیسرائیل: رێگا بە هیچ هاوکارییەکی مرۆیی نادەین بچێتە غەززە
وزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، هیزەکانیان لە غەززە و لوبنان و سوریا دەمێننەوە و نایانکشێننەوە، وەک فشارێکیش بۆسەر حەماس رێگە بە هیچ هاوکارییەکی مرۆی نادەن بچێتە غەززەوە.
دوای ئەوەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاندبوو, ئەگەر لە دوو هەفتەی داهاتوو پەرلەمان کۆنەبێتەوە هەڵیدەوەشێننەوە، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، كەس ناتوانێت پەرلەمانی كوردستان هەڵبووەشێنێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، لە هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمەریکا پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم گفتوگۆ ناکەن. دەشڵێت، لەگەڵ واقع مامەڵە دەکەن نەک لێدوانی میدیایی.
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەرگای دانوستانیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کراوەیە و رۆژى شەممەش لە بەغدا بۆ ئەو بابەتە کۆدەبنەوە.
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە دیداری سلێمانی دەڵێت، هیوادارە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە حکومەتی نوێ پێکبهێندرێت. سەبارەت بە مووچەش دەڵێت، زۆر ناخۆشە بابەتی مووچە ببێت بە هەواڵی مانگانە، لە وڵاتێکی وەکو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، نەدەبوو ئەمە بابەت بێت.
راوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ـی بۆ پەرلەمانی عێراق تا ئێستا ئاشکراکرد.
سەرۆکی یەکێتی بە میدیاکانی پارتی راگەیاند، لەگەڵ پارتی لەسەر پرەنسیپی حكومڕانی رێككەوتوون لەمەودوا گفتوگۆکان دەچێتە نێو وردەکارییەکان.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەر، بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر دەدەن بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان.
سەرۆکی رەوتی حیکمە لە نۆیەمین دیداری سلێمانی لە بارەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردەکانی داهاتووی عێراق قسەیکرد.
وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەیە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستەکە بنێردرێت بۆ بەغداد.
وەزیری پەروەردە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە مانگی شەش تاقیکردنەەی وەزاری پۆلی ١٢ ئەنجامدەدرێت و دخول عام لە کوردستان نییە و خوێندکار دخول عام نابێت.
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە دیدارەکەی سلێمانیدا وتی، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماندووبون بەدەست ململانێکانەوە.
سەرۆکی هەرێم لە دیدارەکەی سلێمنایدا وتی، بەردەوامن لە گفتوگۆ بۆ چارەسەرى هەمیشەى لەگەڵ بەغدا و پێویستە پەرلەمانى کوردستان کارا بێت.
بەرپرسێکی یەکێتی کە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمارە پشتگیری ئەو لایەنە دەکات کە دەیانەوێت بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە هەڵبوەشێننەوە.
لە نۆیەمین دیداری سلێمانی سەرۆک وەزیرانـی عێراق دەڵێت، خۆی کاندید دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانـی عێراق، ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانـی عێراق و بەشداریی کارایی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردن خاڵی سەرەکی گۆڕانکارییە.
نۆیەمین دیدار لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی دەستیپێکرد و لە دیدارەکەدا چەندین بەرپرسی هەرێم و عێراق و بیرمەندان و نوێنەر و سەرکردەی وڵاتان بەشداردەبن.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، سوپای ئەمەریکا لە سوریا ناکشێتەوە، بەڵام ژمارەی سەربازەکانی لەو وڵاتە کەمدەکاتەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت وە ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژئاوا.
ئەمڕۆ نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت، سەرۆک وەزیراـی عێراق، گەشتە سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن لە لەسەر دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پرسی هەڵبژاردن و ئاڵەنگارییەکانی عێراق.
حکومەتى ئوردن ١٦ کەسى دەستگیرکرد و دەڵێت، ئەو کەسانە هەوڵى کودەتایی سەربازییانداوە و لە لوبنان مەشقیان کردووە و ویستویانە ئاژاوە لە وڵاتەکەدا بنێنەوە.
ئەمڕۆ نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت، لە دیدارەکەدا بەرپرسانی هەرێم و عێراق و بیرمەندان و نوێنەر و سەرکردەی وڵاتان بەشداردەبن و گفتوگۆ لەسەر دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پرسی هەڵبژاردن و ئاڵەنگارییەکانی عێراق دەکرێت.
دهم پارتی رایگهیاند، درهنگانی شهوی رابردودا له شاری ئیستەنبوڵ نەشتەرگەری دڵ بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئهندامی شاندی ئیمڕاڵی ئهنجامدراوه و دواتر دڵی دەستی بە لێدان کردوە، هەرچەندە لە ئاستی خوازراودا نەبووە.
بەرێوەبەرى کۆمپانیاى نەوتى بەسرە دەڵێت مانگى داهاتوو دەستدەکرێت بە پرۆژەى هێڵى سێهەمى بۆرى ژێر دەریای بۆ گواستنەوەى نەوتى عێراق و وتیشی، پرۆژەکە لەسەرەتاى ٢٠٢٨ دا دەست دەکات بە گواستنەوەى نەوتى عێراق و رۆژانە دەتوانێت نزیکەى دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەبکات.
حکومەتى عێراق پلانێکى نوێى بۆ رووبەڕووبونەوەى هەژارى دەستپێکرد و بڕیارە لە ٢٠٢٥ ەوە تا ٢٠٢٩ بخایەنێت.
میدیاکانی حووسییەکان رایانگەیاند، درەنگانی شەوی سێشەممە،ئەمەریکا ٣٠ هێرشی ئاسمانی کردە سەر پارێزگاکانی سەعدە، عەمران، حودەیدە، بەیزا، زەمار.
نرخی زێڕ چەند رۆژێکە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٦٢ دۆلار بەرزبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ ٤٥ سەنت دابەزی.
تیمێکی توێژەرانی ئابووری لە زانکۆی کێنت لە بەریتانیا توێژینەوەیەکیان لەسەر کاریگەری سەگ و پشیلە لەسەر خۆشگوزەرانی ژیانی مرۆڤ ئەنجامداوە و گەیشتوونەتە ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر.
لە چەند مانگی داهاتوودا مووچەی خانەنشینانی عێراق زیاددەکرێت و بڕەکەی ئاشکراکرا.