فازل نەبی زانیاری نوێ لە بارەی ناردنی مووچەوە ئاشکرا دەکات
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، ئەگەر هەرێم وەفدێکی باڵا بنێرێتە بەغداد، کێشەی مووچە چارەسەردەبێت و بە وەستانی شەڕی ئێران و ئیسرائیل فشاری سەر هەرێم و عێراق کەمدەبێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت، کۆگایەکی شاراوەی دەرمانی قاچاخ لە ناو دەرمانخانەیەک دەستی بەسەرداگیرا.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
تەلەڤزیۆنی ئێران دەڵێت، لە هێرشەكانی ئیسرائیلی ئەم بەرەبەیانە بۆ سەر تاران و كەرەج زانایەكی دیکەی ئەتۆمیی ئێران كوژرا.
فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی دەڵێت، لهلایهن دهسهڵاتی فڕۆكهوانی شارستانی عێراقیهوه، ئاگاداركراونهتهوه كه ئاسمانی عێراقی بهڕووی گهشته ئاسمانییهكاندا كراوهیه.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، باوەڕی تەواوی بەوەیە کە تاکە رێگە بۆ سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەنەکانە.
دوای راگەیاندنی ئاگربەست بۆ راگرتنی شەڕی ١٢ رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رازیبوونی بەو ئاگربەستە راگەیاند.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچوک ژمارەیەک بنکەی سەربازییان لە عێراق کردە ئامانج و لیژنەیەکی پەیوەندیدار بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشەکانەوە پێکهێنراوە، ئەنجامدەرانی بێسزا دەربازنابن.
دوای ١٢ رۆژ لە داخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، ئەمڕۆ دوای ئاگربەستی کاتی ئیسرائیل و ئێران فڕۆکەخانەی هەولێر دەستی بە گەشتەکانی کردەوە.
وهزارهتی گواستنهوهی عێراق دەڵێت، ئاسمانی عێراقیان لهناوچهكانی باشور بهڕووی گهشته ئاسمانییهكان كردۆتهوه و بهمزوانهش گهشتهكان لهفڕۆكهخانهكانهوه دهستپێدهكهنهوه.
زۆربەی کەس دەیانەوێت کێشی جەستەیان کەم بکەنەوە، بەڵام بەرامبەر خۆراکەکان لاوازن و ناتوانن کێشیان داببەزێنن و نازانن لە راسیتیدا کۆمەڵێک خواردن هەن یارمەتییان دەدات بۆ دابەزینی کێش.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل دەڵێت، ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستی پێ کرد و وهزیری دهرهوهی ئێرانیش دەڵێت، ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانی رابگرێت، ئێرانیش هێرشەکانی رادەگرێت و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، ئێستا ئاگربەستەکە کارا بووە، تکایە پێشێلی مەکەن.
دوێنێ ئێوارە ٢٣ـی حوزەیران، لە وەڵامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ئێران، سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە هێرشێکی موشەکی بەهێزی کردە سەر بنکەی ئاسمانی عودەید لە قەتەر کە گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکایە لە رۆژئاوای ئاسیا.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٤٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٠ دۆلار دابەزی، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٧١ هەزار دینارە.
دوای هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە قەتەر نرخی نەوت دابەزی و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە پێش هێرشەکان نزیکەی شەش دۆلار لە نرخەکەی دابەزیەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئاگربەستێکی ١٢ کاتژمێری لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ئەنجامدەدرێت و ئاگربەستەکە لە شەش کاتژمێری داهاتووەوە دەست پێدەکات.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە گوندێکی سنووری کەرکوک، تەنێک کە گوومان دەکرێت پاشماوەی مووشەک بێت کەوتووەتە خوارەوە.
بەرێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای دیالە دەڵێت، زیاتر لە هەزار و ١٥٠ کەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون.
رێبەری ئێران پاش هێرشی مووشەکیی وڵاتەکەی بۆسەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە قەتەڕ رایگەیاند، دەستدرێژییان نەکردووەتەسەر هیچ کەسێک و دەستدرێژیش لە کەس قبوڵناکەن.
سەرۆکی ئەمەریکا دەلێت، "دەمەوێت سوپاسی ئێران بکەم، کە پێشوەختە ئێمەیان لە هێرشەکان ئاگادار کردبووەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هیچ قوربانییەک نەبێت".
بە پێچەوانەی پێشبینییەكان و دوای هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە قەتەر نرخی نەوت دابەزی و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە پێش هێرشەکان نزیکەی پێنج دۆلار لە نرخەکەی دابەزیەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئەو پەرەسەندنە مەترسیدار و خێرایە دەکات کە لە ناوچەکەدا روودەدات، ئەوەش دوای هێرشی ئێران بۆ سەر بنكهی ئاسمانی عودەید لە قەتەر، دەشڵێت، ئەو هەڵکشانە ئاماژەیە بۆ گرژیی زیاتر و خاڵێكی وەرچەرخانێکی مەترسیدار و بێ وێنەیە.
دوای هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە قەتەڕ هەر یەکە لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و میسڕ و عوممان ئیدانەی هێرشەکان دەکەن و دەڵێن،" ئەم هێرشانە پێشلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".
دوای هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە قەتەڕ هەر یەکە لە وڵاتانی عێراق و تورکیا و کوەیت و بەحرەین و قەتەڕ و ئوردن و عوممان بڕیاریاندا بە راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەدان و چاودێری بارودۆخی قەتەر دەکەن.
دوای نزیکەی دوو رۆژ لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، سوپای پاسدارانی ئێران وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و بە مووشەک هێرشیکردە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە قەتەڕ و زەنگی ئاگادارکردنەوەش لە بنکەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق و کوەیت و بەحرەین لێدرا.
هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لە گەلی عەلی بەگ، ئۆتۆمبێلێک تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و کەوتووەتە ناو رووبارەکەوە.
بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان دەڵێت، هاوڵاتییان نابێت بەو مۆبایلانە خۆیان تۆماربکەن کە یاری پەبجی تێدایە چونکە دەچێتە سەر لۆکەیشنی وڵاتانی ئەوروپا و بەمەش پڕۆسەی (بە ئەلکترۆنی فۆڕمی خۆراکیان) شکست دەهێنێت.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە گوندی سەید بەیخانی سنووری گەرمیان بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە دوو برا کوژراون و وتیشی، دوای رووداوەکە بکوژەکەش خۆی کوشتووە.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامی تاقیكردنەوەی وەزاری بۆ پۆلی ٣ـی ناوەندی بڵاوکردەوە.