لەم ناوچەیە غازی ماڵان دابەش دەکرێت
کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی دەرەوەی شار و سیتییەکانی بۆ مانگی سێ دیاریکرد، نرخی ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە ٤٩ دینارە.
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکەکانی ناوەندی قەزاکە دەکاتەوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بە چاودێری هێزە ئەمنییەکان بوتڵی غازی ماڵان دابەش دەکرێت.
سەرۆکی ئەمریکا داوای لە سەرکردایەتیی ئێران دەکات، دەرفەتی رێککەوتن سوود لێببینن بۆ پاراستنی ئەوەی کە لە وڵاتەکەیان ماوەتەوە، هاوکات جەختی کردەوە کە کات خەریکە بۆ تاران تەواو دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پابەندنەبوون بە یاسا لەلایەن چەند كەس و لایەنێكەوە كێشەی بۆ حكومەت دروست كردووە و دەشڵێت "هەوڵەكانمان چڕ دەكەینەوە بۆ رێگریكردن لەهەر گرژییەك".
بەرێوبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشکرای کرد، ئەوەی بوتڵێک غازی وەرگرتبێت ناتوانێت بوتڵی دووەم وەربگرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی تەقەکردن لە گوندێکی سنووری سەیدسادق روویداوە و بە وتەی چاوگێکی ئەمنی، شهڕهكه بههۆی كێشهیهكی كۆمهڵایهتییهوه بووه و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، شوێنی دەستبەسەرکردنی زیندانیانی داعش بە چەندین پشتێنەی ئەمنی پارێزراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەزار داعش تەواو بووە و هەوڵەکان دەستیان پێکردووە بۆ ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت هاووڵاتییانی خۆیان وەربگرنەوە.
ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی سێ کەسیان راگەیاند کە بەڕێگای نایاسای هەڵساون بە لە بار بردنی منداڵ. دەشڵێت، ئەو تۆمەتبارانە بەبێ رەزامەندی پزیشک و رێنماییە تەندروستی و یاساییەکان، بە بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت، هەڵساون بە لەباربردن و کوشتنی دوو کۆرپەلەی دوانە.
بۆ ئەوانەی بە نیازن سبەی بچنە گەیشت و سەیران، شارەزایەكی كەشناسی زانیاری دەدات و دەڵێت، سبەی هەینی ئاسمان بە زۆری نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ دەستپێدەکات و لە هەندێک ناوچە هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا ١٨ ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە و داهاتەکەشی گەیشتووەتە دوو ملیار دۆلار.
بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادار کرانەوە لە بوونی تەرمی ژنێک لەناو ئاوی زێی گەورە لە سنووری خەبات.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو زیاتر لە ٢٥ هێرشی درۆنی بۆ سنووری هەولێر هەبوون، کە زۆربەیان بە ئاڕاستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا بوون و سەرجەم هێرشەکانیش نەگەشتوونەتە ئامانجەکانیان.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، پێشمەرگەیەک لە کاتی دەوامی فەڕمیدا لە سنووری قەرەهەنجیر بە هەڵە فیشەکێکی بەردەکەوێت و گیانی لەدەستدا.
مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و قەتەر و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینى دەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ شەپۆلى باران بارین دەستپێبکاتەوە و تا کاتەکانی بەیانی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرماش یەک تا سێ پلە نزمدەبێتەوە.
مانگی چوار هات و مووچەخۆرانی هەرێم هێشتا لە چاوەڕوانی هاتنی مووچەی مانگی رابردوودان، حکومەتی ماوەبەسەرچووش تا ئێستا ١٢٠ ملیار دینارەکەی مانگی سێی رادەستی بەغدا نەکردووە، بە بیانووی ئەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم کەمی کردووە، بە پێی زانیارییەکانیش دەسەڵاتدارانی هەرێم داوایان لە بەغدا کردووە کەمتر لە ١٢٠ ملیار دینارەکە رادەستی بەغدا بکەن بە بێ ئەوەی وردەکاری بدەن کە بۆ چەندێک کەمبکرێتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستیانکردووە بە هەناردەکردنی نەوتی رەش بە تانکەر لەڕێگەی سوریاوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل قۆناغێکی نوێی توندیان بەخۆیەوە بینی و بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، ئێران زنجیرەیەکی فراوانی هێرشی موشەکی بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامداوە، لە بەرامبەردا چەند شارێکی ئێرانیش بە چڕی لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە بۆردومان کران.
سێ هێرشى دیکە کرایە سەر بارەگاکانى حەشدى شەعبى لە نەینەوا و ئەنبار و ژمارەى کوژراوانى هێرشەکەى شەوى رابردووش بەرزبووەوە.
قەیرانى کەمى و گرانى غاز لە هەرێمى کوردستان بەردەوامە و بەهۆی پێنەدانی غازەوە، بەشێک لە هاوڵاتیانى سۆران ناڕەزاییان دەربڕى رێگایەکیان داخست.
باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا دەڵێت، گروپە چەکدارەکانى ئێران لەماوەى ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێرى داهاتوودا بەنیازى ئەنجامدانى هێرشى زیاترن لە بەغدا و پێویستە هاوڵاتییانى ئەمریکى بەزویی عێراق جێبهێڵن.
دوا بەدوای قسەکانی ترەمپ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر لە ١٦٣ دۆلار دابەزی و یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە چوار هەزار و ٦٢١ دۆلارە، مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە یەک ملیۆن و سێ هەزار دینارە.
هێرشەکان بۆ سەر هەرێم بەردەوامن و شەوی رابردووش چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، شەوی رابردوو زیاتر لە ٣٠ هێرش کراوەتە سەر هەرێم ونزیکەی ١٥ هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر و دهۆک و بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، چاوگێکیش وتی، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر رۆژئاوای سلێمانی.
ترەمپ لە وتارێکدا سەرکەوتنی سەربازیی وڵاتەکەی بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا راگەیاند و وتی، ئەو مەترسییە ئەتۆمییەی بۆ ماوەی چەندین دەیەیە جیهانی هەراسان کردبوو، بەتەواوی کۆتایی پێهات.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٧ دۆلار سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوای ئەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی، بڕیاریان داوە بە دانیشتنی پەرلەمان لە ١١ـی نیسان بۆ هەڵبژاردنی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت رایگەیاند، پێویستە ئەو پرسە بە زوویی یەکلاییبکرێتەوە.
پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە هەولێر تەنیا لە چەند کاتژمێرێکی دیاریکراودا کارا دەبێت رایدەگەیەنێت، “سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەینەوە”.
شاندێکی پارتی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیان کرد لە بەغدا و تاوتوێی پێکهێنانی حکومەت و دۆخی ئەمنی و هێرشە درۆنییەکانی سەر ناوچەکەیان کرد.
حکومەتی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری خانەنشینان خۆی و چاوەروانیش دەکرێت هەفتەی داهاتوو مووچەی هەرێمیش بێت، بەغدا داوای هەرێم کردووە وردەکاریی بانگەشەی کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆییی بە راپۆرت پێبدەن.
سەرۆکی دیوانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، حکومەتی هەرێم رێگە نادات هیچ کەسێک سوکایەتی بە ئاڵای عێراق بکات، چونکە سیمبولی سەروەرییە. ئاشکراشی کرد، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە گیراوەتە بەر کە ئەو کارەیان کردووە.