وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی خەرجکردنی مووچە بۆ خەڵکی سوریا روونکردنەوە دەداتەوە
وهزارهتی دارایی عێراق ئەو زانیاری و دەنگۆیارانە رەتدەکاتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبونەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە وەزیری دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی خەڵکی سوریا داوە.
بەهای دۆلار لە بەرامبەر دینار بە نزمی ماوەتەوە و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەراورد بە چەند دوێنێ هەزار دینار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.
دژى دەستبەسەرداگرتنى زەویە کشتوکاڵیەکانیان لەلایەن حکومەتى کاربەڕێکەرەوە دانیشتووانی هەشت گوندی سنووری سلێمانی گردبوونەوە و رایانگەیاند، حکومەت بەناوی دابەشکردنى بەسەر فەرمانبەراندا زەوییە کشتوکاڵیەکانیان داگیردەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سبەینێ سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێک دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەراست و سەردانى سێ وڵاتى کەنداو دەکات، مەبەستى سەردانەکەش ئابووری و ئاگربەستى غەززە و ژمارەیەک دۆسیەى سیاسی دیکە دەبێت.
نیچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "پێشوازی لە بریاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە دەکەین، دەشڵێت، ئامادەیی تەواو دەردەبڕین بۆ هەر هاوکارییەک لە پێناو سەرکەوتنی پرۆسەکە".
وتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە بە هەنگاوێکی گرنگە و دەرگا بە رووی قۆناغێکی نوێدا دەکاتەوە، دەشڵێت، پێویستە بە تەواوەتی و لەسەرجەم رەهەندەکانەوە بەشێوەی کردەیی جێبەجێبکرێت.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ تاوەباران و بروسکە و تۆز و خۆڵ زۆرێک لە ناوچەکان دەگرێتەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەردەوام دەبێت.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆکارێکى نادیار لە سنووری ناحیەی عەربەت سێ دۆنم پووش و پاوان سووتا.
نوێنەری بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند، لەبارەی ڕاگرتنی باجی گومرگی سەر کاڵا چینییەکان گەیشتونەتە رێککەوتن، هاوکات، جێگری سەرۆكوەزیرانی (چین)یش دەڵێت، لێكتێگەیشتنی باش لەبارەی بازرگانیی لە نێوانیاندا هەبووە.
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دوای نزیکەی ٤٨ ساڵ لە خەبات، بە شێوەیەکی فەرمی هەڵوەشاندنەوەی خۆی و چەکدانانی راگەیاند و کۆتایی بە شەڕی چەکداریی لەگەڵ تورکیا هێنا.
وەزارەتی دارایی عێراق، ژمارهیهك بڕیاری لهبارهی دامهزراندنی فهرمانبهران و بهههمیشهییکردنى گرێبهستهكانهوه دهركرد و دەڵێت، ئەو پلە وەزیفییانەی لە بودجەی سێ ساڵەدا جێیان کراوەتەوە، ٩٢١ ههزار و ٦٦٥ پلهی وەزیفییە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە شەقامی ١٠٠ مەتری لە هەولێر روویدا و چەند شایەتحاڵێک لە نزیک شوێنی رووداوەکە بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٧٨ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نزیکەی ٥٠ دۆلار دابەزیوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٦٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.
وهزارهتی تهندروستی عێراق رایگەیاند، ئەو فهرمانبهرانەی كه یاسای بیمهی تهندروستی دهیانگرێتهوه تەنها ١٪ی مووچەکەی دەبڕدرێت و هەر فەرمانبەرێک بیمەی تەندروستی بکات سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە سودمەند دەبن.
سەرۆکی جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان و گەنجان دەکەن کارتى بایۆمێتری دەنگدان دەربهێنن و بەشداری لە دەنگدان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی مین دانیشتووانی چۆمان و گەڵالە و سمیلان ئاگادار دەکاتەوە، سبەی چالاکییەکی لەناوبردنی مین لە بەرزاییەکانی چیای بەردەبوک بەڕێوەدەچێت و نابێت هاوڵاتیان لەو ناوچەیە نزیک ببنەوە.
میدیا جیهانیەکان رایانگەیاند، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە سەرۆکی ئۆکرانیا و سەرۆکی روسیا کۆببنەوە بۆ دانووستان و تاوتوێکردنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی.
ئهنجومهنی وهزیران رهزامهندی دهربڕی لهسهر درێژكردنهوهی ماوهی بهكارهێنانی بینای قوتابخانهكان لهلایهن كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانهوه و کۆمەڵێک بڕیاری دیکەی دەرکرد.
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە دڵناییەوە لەم هەفتەیە بەغدا مووچە دەنێرێت، بەڵام دیار نییە کە بە تەواوی دەینێرێت یان نا.
ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق رایگەیاند، بۆ سێ مانگى هاوین بێ بەرامبەر گاز دەدرێتە موەلیدە ئەهلییەکان تاکو رۆژانە ٢٠ کاتژمێر کارەبا بۆ هاوڵاتییان دابین بکرێت و وەزارەتى دارایی سەرپشککرد قەرز بکات بۆ جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى کەرتى کارەبا.
دەستەی داکۆکی سروشتى سلێمانی رایگەیاند، زۆرینەى پاڵاوگە نایاساییەکان بەردەوامن لە کارکردن و حیزبی دەسەڵاتدار لە سلێمانی چەندین سەرپێچی دژی موڵکی گشتی ئەنجامداوە.
گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان هەردو شاندی ئەمریکا و ئێران لە پایتەختی عومان کۆتایی هات، هەردوو شاند لە بارەی پرسی ئەتۆمی تاران و هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران گفتوگۆیان كرد.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە، خواست لەسەر گۆشت کەم بووەتەوە و سەربڕینی ئاژەڵ ٢٥٪ کەمی کردووە، هەروەها نرخی ئاژەڵ دابەزیووە
بەڕێوەبەری ڤێرتێرنەری کفری رایگەیاند، تا ئێستا هیچ رێکخراوێک داوای دروستکردنی شێڵتەری نەکردووە بۆ سەگە بێلانەکان.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنی پلانە ستراتیژیەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی دراو، یەکێک لەو پلانانەش دامەزراندنی سیستەمی چاودێری ئەلکترۆنی بووە.
گەنجێک لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەیەک لە شوێنی بەرزکەرەوە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە ئەمساڵ سەرجەم بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێم وەربگرێت.
سکرتێری گشتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت، جێی پرسیارە حکومەت و لایەنە سیاسییەکان بێدەنگن لە ئاست کێشەکان و دۆخی میللەت، بەڵام بۆ وڵاتانی دیکە خۆپیشاندان دەکەن.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەڵامی هێزە سیاسییەکانی دایەوە و دەڵێت، وەک نەوەی نوێ ئامادەی هەموو کارێکن بۆ سەرخستنی پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان. دەشڵێت، ئەگەر لایەنەکان پێیان وایە دەبینە کێشە ئەوا بەشدارنابین و لە دەرەوە پشتگیریان دەکەین.