لە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی هندستان تەنها یەك كەس رزگاری بوو
سهرۆكی ئهمریكا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڵاویکردەوە، ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێرشبکاتە سەر ئێران و دەیەوێت ململانێی لەگەڵ ئەو وڵاتە کۆتایی پێبێت.
هێڵی ئاسمانی عێراق دەستپێکردنەوەی گەشتی فڕۆکەی راگەیاند و حکومەتی سعودیەش دەڵێت، پێدانی ڤیزەی عومرە دەستیپێکردووەتەوە.
سایلۆی چەمچەماڵ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سبەی هەینی دەستدەکرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنوورەکە.
لە دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە هندستان و گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٢٠٠ سەرنشین، پۆلیسی وڵاتەکە دەڵێت، تەنها یەک کەس رزگاریبووە.
سهرۆك كۆماری ئێران لەبارەی پرسی ئەتۆمەوە دەڵێت، ئهگهر دامهزراوه ئهتۆمیهكانیان لهناوببرێن، درووستیان دهكهنهوه.
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆکاری كشاندنەوەی بەشێک لەکارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ئاشکرادەکات و دەڵێت، بڕیارەکە پەیوەندی بە دۆخی ئەمنی عێراقەوە نییە.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە، دەستیکرد بە خەرجکردنی بەشی دووەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٥، کە بڕی ٥٠٠ ملیار دینارە.
لە گوندی قەرەگۆڵی سەر بە ناحیەی زەڕایەن، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ کەوتە ناو ئاوی خواردنەوەی مەڕوماڵات و گیانیلەدەستدا.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، داواکارین حکومەتی هەرێم داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستبکات تا مووچە بنێردرێت، جەخت لە تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکاتەوە و دەشڵێت، بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی هەرێم تەوتین بکرێت.
حکوومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا نەدانی مووچە و دواکەوتنی دەخاتە ئەستۆی حکومەتی عێراق و دەڵێت، حکومەتی عێراق هیچ ساڵێک هەر ١٢ مووچەکەی هەرێمی نەناردووە و سەرەڕای بیانوەکانی، حکومەتی ماوەبەسەرچوو توانیویەتی کێشەی مووچە چارەسەربکات.
وتەبێژی یەکێتی لەبارەی کۆبوونەوەکانی حزبەکەی لەگەڵ پارتی دەڵێت، بەنیازن پێش هەڵبژاردن دەستبکەنەوە بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت.
سەرۆکی پارتی و سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم، گفتوگۆیان لەبارەی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی عێراق کرد، هاوکات هەردوولا جەختیان لە پێویستی پابەندبوون بە دەستوور، هاوبەشی و هاوسەنگی کردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٢٣ حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و ١٩ حاڵەتیان گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆکی لێژنەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەڵێت، بەپێی ئەو خشتەیەی دانراوە، لە ئەمڕۆوە جووتیارانی قوشتەپە، شەمامک، خەبات بەدوای یەکدا، دەتوانن گەنمەکانیان رادەستی سایلۆکان بکەن بەو نرخەی بۆیان دیارییکراوە.
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی دەڵێت، ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی کێشەیان بۆ دروستدهبێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تاکو ٢٠ـی ئەم مانگە درێژبکاتەوە.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو دانیشتنی دادگای فیدڕاڵیی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجامبدرێت و بەپێی زانیارییەکانیش تا ئیستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو هیچ هەوڵێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە نەداوە.
وەزارەتى بازرگانى عێراق گەیشتنى زیاتر لە ٤٢ هەزار تەن برنجى تایلەندى راگەیاند و دەڵێت، لە بەشەخۆراکى مانگانەدا دابەش دەکرێت.
وتەبێژێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی وت، 'بڕیاری کشانەوە' هەردوو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی گشتیی لە هەولێر دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، ناوی پێنج هەزار و ٥٠١ کەس بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە.
یەکەم منداڵی کورد لە وڵاتی سعودیە لە دایکبوو، بەرپرسی نوسینگەی حەج و عومرەی سۆرانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، ژنەکە خەڵکی ناوچەی خەلیفانە و لە نەخۆشخانەیەکی شاری مەدینە منداڵەکەی لە دایک بووە و منداڵەکەشیان ناوناوە (محەمەد).
نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم لە سعودیەوە بەڕێدەکەون بۆ هەرێم.
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە عێراق دەڵێت، نووسراوەكەی وەزیری دارایی عێراق هەڵەی زۆری تێدایە. دەشڵێت، چاوەڕواندەكرێت دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر ئەو بابەتە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوە بکات.
بەڕێوەبەری سایلۆی کەرکوک دەڵێت، بڕی ئەو گەنمەی دەخرێتە بازاڕەوە گەیشتووەتە نزیکەی ١٧٠ هەزار تەن و پێشبینیش دەکرێت لە ماوەی وەرزی ئێستادا بگاتە ٥٠٠ هەزار تەن.
دوای ئەوەی پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو ئێران و ئەمریکا بە گرژییەکى تونددا تێپەڕى، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو دانوستانەکانى نێوان هەردوو وڵات لە عوممان دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی خشتەی رۆژە فەرمییەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی کارکردنە بە منداڵان.
کەشناسی عێراق دەڵێت، سبەینێ شەپۆلێکی گەرمای بەتین روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات. کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەری کەمیک تاوە باران و بروسکە هەیە.
بەپێی راگەیەنراوێك كە وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هاوكاریی هاوپەیمانان بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت.
بەشێکی فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان کرد و دەڵێن تا مووچەکانیان پێنەدرێت بایکۆت ناشکێنن.