نوێترین زانیاری لەسەر وادەی ناردنی مووچە لە بەغداوە
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بەكارهێنانی هەر جۆرە تەكنەلۆژیایەكی ژیریی دەستكرد (AI) لەكاری ئامێرەكانی هەڵبژاردن لە رۆژی دەنگدان رەتدەكەنەوە. ئەوەش دوای ئەوەی ئەندامی تیمی میدیایی کۆمسیۆن رایگەیاند، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بهكارهێنانی زیرەکی دەستکرد پەسەند دەکات.
یەکێک لە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکانی پاپا فرانسیس دەکرێتە ئۆتۆمبێلێکی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ منداڵانی غەززە
رێکارەکانى خەرجکردنى مووچەى مانگی چواری هەرێم لە بەغدا تەواوبووە و تەنها واژۆی وەزیری دارایی عێراقی ماوە، بەرپرسێکى دارایی عێراقیش بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لەم یەک دوو رۆژەدا پارەکە بنێردرێت.
كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە شەقڵاوە و حاجی ئۆمەران باریوە.
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، کورتهێنانی بودجە کەمە و مەترسی لەسەر قەرزە گشتییەکانی عێراق دروستناکات.
یاسای به پارێزگابوونی ههڵهبجه له رۆژنامهی وهقائیقی عێراق بڵاوكرایهوه و به فهرمی بوو به ١٩ـەمین پارێزگای عێراق.
بەشێک لە ژنانی دووگیان پێش کاتی ئاسایی لەدایکبوون نەشتەرگەری بۆ منداڵەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی لە بەروارێکی جوان، منداڵەکەیان لە دایک بێت، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەبارەی ئەو دیاردەیە هۆشداری دەداتە ژنانی دووگیان.
قوباد تاڵەبانی و عەلی قەرەداغی دەڵێن، پێویستە لایەنە کوردستانییەکان بۆ دەستکەوتی کورد یەکدەنگ بن.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
حکومەتی عێراق بریاریدا دەستبکاتەوە بە دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە دامودەزگاکاندا بۆ سەرجەم بوارەکان.
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەهاکەی زیاتر لە ١٥٠ دینار دابەزیوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، لە سستمی ئامێرەکانی دەنگداندا پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەسترێت.
بەرپرسێکى پارتی بە ئێن ئاڕ تی وت، پۆستەکانى سەرۆکى حکومەت و سەرۆکی هەرێم لە کابینەى نوێی حکومەت بۆ پارتی یەکلابووەتەوە.
شارەوانی سلێمانی پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازیی دوو ئاگادار دهكاتهوه و داوایان لێدهكات لهماوهی سێ رۆژدا سهردانی بەشی موڵکایەتی بکەن بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان ئهگهرنا رێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر.
سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاریداوە بە سەپاندنى رەسمی گومرگیی نوێ بەسەر سەرجەم فیلمە سینەماییە بەرهەمهێنراوەکانى دەرەوەى ئەمریکا.
دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٥ دۆلار لە نرخەکەی بەرزبووەوە.
دوای ئەوەی ئۆپیک پڵەس خێراکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی راگەیاند، نرخی هەردوو جۆرەکەی نەوت بە رێژەی زیاتر لە ٣٪ دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٥٩ دۆلار ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
فەلەکناسەکان نزیکترین هەوری گەردیلەیی ناسراویان لە زەوی دۆزیەوە، ئەمەش دەرفەتێکی ناوازەی بە زاناکان بەخشی بۆ ئەوەی لە نزیکەوە سەیری بکەن.
بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆی گهرمیان رایگهیاند، له رووداوێكی هاتووچۆدا لهسهر رێگای كهلار- كفری پێنج كهس بریندار بوون.
سهرۆكی بزوتنهوهی نیشتمانی شیعهكان داوای له دهستهی حهج و عومرهی عێراق كرد له وهرزی حهجی ئهمساڵدا (پشكی سیاسی) ههڵبووهشێنێتهوه و رایگهیاند، پێویسته وهرزی حهج كراوه بێت بهرووی خهڵكی گشتیدا بهبێ دووبهرهكی و پشكپشكێنه.
سەرۆکی روسیا رایگەیاند، روسیا دەتوانێت کۆتایی بە جەنگەکەی لەگەڵ ئۆکرانیا بهێنێت بەو شێوەییەی کە خۆی دەیەوێت، دەشڵێت، هیوادارم ئۆکرانیا بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی ناچاریان نەکات.
پۆلیسی زاخۆ رایگهیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ ماتۆڕسكیلێك خۆی كێشا به منداڵێكی تهمهن حهوت ساڵان و بهوهۆیهوه منداڵهكه گیانی لهدهستدا.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ١٢ کاتژمێردا لە چەمچەماڵی سنووری سلێمانی ١٣ ملم باران باریوە و لە حاجی ئۆمەران نزیکەی ١٦ و لە هەولێریش هەشت ملم باریوە.
سێ جوتیاره كوردهكهی سنووری سەرگەڕان، كه لهلایهن عهرهبی هاورده سکاڵایان لهسهر تۆماركرابوو، دادوهری دادگای دووبز سکاڵاکانی هەڵوەشاندەوە و بێتاوانیی سەلماندن.
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "یەک لیستیمان لەگەڵ یەکێتى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق لەلا گرنگە".
وەزیرى دارایی عێراق راکێشانى پارەى سپاردەى دارایی باج بۆ مووچە بە هەنگاوێکى ئاسایی دەزانێت و ئاماژە بەوە دەکات، ئەنجومەنى وەزیران دەسەڵاتى راکێشانى ئەو پارەیەى داونەتێ زیاتر لە سێ تریلیۆن دینارە بۆ تەواوکردنى مووچەى مانگى نیسان و مانگەکانى دواتر.
پۆلیسی پارێزگای ههولێر رایگەیاند، دوو تۆمهتباریان بە تۆمەتی دەرۆزە و فێڵکردن لە هاوڵاتییان دهستگیر كرد.
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەگەر لەگەڵ پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە یەک لیست بەشدارنەبین دەنگێکى زۆرمان لەدەستدەچێت.
پاسپۆرتی چەمچەماڵ رایگەیاند، "نووسینگەکەمان دەتوانێت پاسپۆرت بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ تا خانەقین لە ماوەی کاتژمێرێکدا دەربهێنن یاخود پاسپۆرتەکانیان بۆ تازە بکەنەوە".
وهزیری نهوتی عێراق رایگهیاند، عێراق له سوتهمهنی گازوایلدا خۆبژێوی بهدهستهێناوه و كاردهكات بۆ وهستاندنی سووتهمهنی غاز پێش ساڵی ٢٠٢٨ و سهبارهت بهنهوتی ههرێمیش، بههۆی ههنارده نهكردنهوهیهوه، رۆژانه عێراق بهبڕی ٣٠٠ ههزار بهرمیل نهوت زیانی پێدهگات.