کاوە عەبدولقادر: حکومەتی ماوەبەسەرچوو ملیارێک دۆلار قەرزاربێت؛ ٢٧ مانگی رابردوو داهاتی نەوتی چیلێکردووە؟
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، شەقامی گشتی سەنتەری شارەکە فراوان دەکرێت و پێویستە شۆفێران لەکاتی راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان لەو شەقامە، هێمای رووناکی (چواری) کارپێبکەن.
ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی تاقیکردنەوەی تیۆری لە سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری لە کۆیە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێ دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئەگەر ملیارێک دۆلار کرێی کۆمپانیاکان قەرزار بێت ئەی لە (٢٧) مانگی رابردوو داهاتی نەوتی چی لێکردووە کە رۆژانە نزیکەی (٤٠٠) هەزار بەرمیل نەوت بەقاچاغ دەفرۆشێت.
کارەبای راپەڕین دەڵێت، نرخی یهك ئهمپێر كارهبای مۆلیدەی ئههلی گهڕهكهكان له ناوشاری رانیە له نێوان پێنج هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٠ هەزار دیناره.
بەڕێوەبەرى بەشەخۆراکى سلێمانى بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، زەیتی بەشەخۆراکیان لەناو شاردا دابەشکردووە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا لە دەرەوەی شار دەست بە دابەشکردنی دەکەن.
کەشناسی هەرێم ئاماری ٣٠ ساڵی رابردووی پلەکانی گەرمای لە مانگی شەش بڵاوکردەوە و دەڵێت، مانگی شەشی ئەمساڵ گەرمترین بووە.
دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە حاڵەتێکى دەگمەندا، منداڵێک لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە هەولێر بە دوو رووخسارەوە لەدایکبوو، چاوگێکیش لە نەخۆشخانەکە بە ئێن ئاڕ تی وت، پاش مانەوەی بۆ ماوەیەکی کەم منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردن دەڵێت، لەگەڵ کۆمسیۆن ئامادەکاریمان کردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە دابەشکردنی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی مانگی حەوت، بەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن خێزاندا.
سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان بە ئێن ئاڕ تی وت، نرخی یەک ئەمپێر لە ناو شاری هەولێر و دەوروبەری لە شەش هەزار و ٢٥٠ دینار بۆ ١٣ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەڵێت، کەسێکیان بەتۆمەتی فرۆشتنی ئامێری گزیکردن، کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ یادی لەدایکبوونی نیوەی هاوڵاتییانی هەرێم و عێراقە و نزیکەی ٪٤٠ـی دانیشتووانی هەرێم و عێراق کە تەمەنیان لە سەرو ٥٠ ساڵەوەیە، ئەو رێکەوتی لەدایکبوونە لەسەر ناسنامەکەیان نووسراوە. چیرۆکی ١ی٧ چییە؟
ئەنجومەنی دادوەری عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دادوەرەكانی دادگای فیدراڵی داوای دەستلەكاركێشانەوەكەیان كشاندەوە.
تەندروستی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە ١٥ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
بەبۆنەی رۆژی عاشوراوە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی یەکشەممەی داهاتووی کردە پشووی فەرمی.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، پارتی و یەکێتی پیشنیازیان کردووە بۆ لە بری ناردنی داهاتی ناوخۆ، بەغدا مووچەی مانگێکی فەرمانبەران ببڕێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، چالاکییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە پاڵاوگەی بێجی بەردەوامە و تا ئێستا كارهكانیان رانهگرتووه و دەشڵێت، لهگهڵ هێزه ئهمنییهكان ههماههنگی دهكهن بۆ پاراستنی كێڵگه نهوتییهكان.
سێ چاوگی باڵا بە ئێن ئاڕ تیان وتووە، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت و سبەینێ وەزارەتی دارای عێراق پرۆسەی تەمویلەکە دەستپێدەکات و لە رۆژی پینجشەمەدا پارەکە دەگوازرێتەوە سەر بانکی هەژماری حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئەگەر هیج گۆڕانکارییەکی نوێ روو نەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لە داخستنی رێگایەک بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەهۆی گواستنەوەی بۆریی ئاو لە پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی ئیفراز.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی دەڵێت، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێسگەی كەشناسی سلێمانی نزمترین پلەی گەرمی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ١٩ پلەی سیلیزی بووە و بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراو ٤١ پلەی سیلیزی بووە.
راوێژکارێکی سەربازی سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ھێزی پێشمەرگە یەکبخرێت و ھاوپەیمانانیش بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردن، بڕیاریشە دوای یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە سیستەمی بەرگریشیان بۆ دابین بکەن.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادقەوە سێ تۆمەتبار بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران.
خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دژی پڕۆژەی کارەبا گرانەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو گردبوونەوە دەڵێن، ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ ئەواندا کراوە بەزۆر بەسەریاندا سەپێنراوە، باس لەوەش دەکەن نرخی کارەبای پڕۆژەکە زۆر گرانە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دەڵێت، لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبووەوە و نرخی ئهمپێری كارهبای مۆلیدهی ئههلی گهڕهكهكانی سلێمانی دیاریکرد کە لە نێوان حەوت هەزار و ٧٥٠ دینار بۆ نۆ هەزار دینارە و دەشڵێت، ئەو مۆلیدانەی دەکەونە سنووری پڕۆژەی رووناکی پێویستە پارەی مۆلیدەکانیان پاکتاو بکەن.
پارێزەرێک لە ئینستتیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی رفاندنی سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەلایەن هێزێکی پارتییەوە دەڵێت، ئەوەی بەرامبەر سیپان ئامێدی کراوە نایاساییە و بکەرانی ئەو کارە پێویستە ١٥ ساڵ سزا بدرێن.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەمزوانە دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا دەستپێناکەنەوە و دەشڵێت، بە مەرج دانوستان دەکەن و مەرجەکەشیان ئەوەیە ئەمریکا هێرش نەکاتە سەریان لە کاتی دانوستانەکاندا.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، خۆڵبارین بەردەوام دەبێت لەکاتەکانی بەیانی زوو لە زۆربەی ناوچەکان، پلەکانی گەرماش یەک بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە و کەشناسی عێراقیش دەڵێت، شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٠ هەزار دینارە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزی.
دوای کەوتنەخوارەوەی چوار درۆن لە کەرکوک، باڵەخانەی قوتابخانەی کەمپێکیش لە زاخۆ بەر هێرشی درۆنی کەوت. دەزگای دژە تیرۆری پارتیش دەڵێت، درۆنەکە بۆمبڕێژکراو بووە و جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.