فەرماندەی سوپای ئەمریکا بۆ ئەحمەد شەرع: پابەندبن بە ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، رۆژی هەینی بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و بەپێی پێشبینییەکان زۆرترین بەفر لە دەڤەری راپەڕین دەبارێت کە پێشبینیکراوە ٢٠ بۆ ٣٠ سانتیم بەفر ببارێت.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا (سێنتکۆم) ناوەڕۆکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان فەرماندەی هێزەکانیان و ئەحمەد شەرعی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەمەریکا داوای راگرتنی شەڕ دژی هەسەدە دەکات.
حکوومەتی عێراق، بەهۆی گۆڕانکارییە ئەمنییەکان و دۆخی ئاڵۆزی سووریا، بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، دەستیکرد بە وەرگرتنەوەی زیندانیانی داعش لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە یەکەم قۆناغیشدا ١٥٠ تیرۆریستی عێراقی و بیانی گواسترانەوە بۆ زیندانەکانی بەغدا.
ئەمینداری یەکگرتووى ئیسلامیی سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیای کردووە و رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا "نیگەرانی خۆمان لە روداوەکانی رۆژئاوای کوردستان و نەگەیشتن بە ئاشتی بە هاكان فیدان گەیاندووە".
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، " دەمەوێت ئەوروپا بیبینم کە کارێکی باش دەکات، بەڵام لە ئێستادا بەرەو ئاراستەیەکی دروست ناڕوات". دەشڵێت، "بەشێک لە جیهانەکەمان لەبەردەم چاوماندا لەناو دەچن و سەرکردەکان هیچی لەو بارەیەوە ناکەن".
پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە، لە ناوەندەكانی خوێندن کاتژمێرێک دەوام دوابخرێت و کاتژمێر نۆ دەوام دەستپێبکات.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ کردووە بۆ گواستنەوەی زیندانییانی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریاوە بۆ عێراق، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی تیرۆریستان لە شوێنی پارێزراودا دەمێننەوە.
بەهۆی نالەباری دۆخی کەشوهەوا لە فەرمانگە حکومیی و ناوەندەکانی خوێندنیی پێنجوێن، گەرمک و ناڵپارێز سبەینێ پێنجشەممە پشووە، هاوکات لە تەوێڵە و بیارەش بۆ ناوەندەکانی خوێندن کراوە بە پشوو.
ژووری ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات، هۆشداریی دەدات لە هاتنی شەپۆلێكی دیكەی بەفربارین، سەرما و سۆڵە، كە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێن پێشبینی بارینی ٣٠ سانتیمەتر بەفر دەکرێت.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ گروپەکانی سەر بە دیمەشق، بەڵام لەبەیانی ئەمڕۆوە ئەو چەکدارانە ئاگربەستیان پێشێلکردووە و شەش جار هێرشی جیاجیان کردووەتەسەریان، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن فشار بخرێتە سەر دیمەشق و ئەو هێرشانە رابگیرێن.
لەبارەی هاوپەیمانێتییەکەی نەوەی نوێ و یەکێتی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵ دەڵێت، "ئێمە رێز لە رێککەوتنی لایەنەکان دەگرین، بەڵام ناچنە ناو هاوپەیمانێتییەکە و لەسەر بڕیاری خۆمان بەردەوام دەبین بۆ بایکۆتکردنی پەرلەمان".
محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ناوچەی قائیمی لەسەر سنووری عێراق و سووریا بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و ئامادەیی هێزەکان بەسەرکردەوە.
لایەنە سیاسییەكانی هەرێم جگە لە پارتی بۆ پشتیوانی رۆژئاوا لە هەولێر كۆبوونەوە و لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئیدانەی بێدەنگی وڵاتان بەرامبەر هەڕەشەكانی سەر گەلی كوردیان كرد و داوایان لە هاوپەیمانان كرد بەرپرسیارێتی خۆیان بە كردار بسەلمێنن.
لەبەردەم دادگای کەلار بەهۆی شەڕە چەقۆ و تەقەکردنەوە چوار کەس برینداربوون و بەرێوەبەری بەشی فریا گوزاری شەهید هەژاریش بە ئێن ئاڕ تی وت، بریندارەکان دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
قائیمقامی پێنجوێن دەڵێت، سبەینێ نەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە لە سەرجەم فەرمانگەکان پشووی فەڕمییە.
سەرۆکی تورکیا دەڵیت، پێشوازی لە رێککەوتنە نوێیەکەی هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات و دەشڵێت، هیوادارە پێش رژانی خوێنی زیاتر کێشەکە بە هەمیشەیی چارە بکرێت.
هاتووچۆی هەڵەبجە هۆشداری بە شۆفێران دەدات و دەڵێت، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە مەترسی لەسەر رێگاکان دروست بووە و پێویستە بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.
سایلۆی هەولێر ئەو جووتیارانە ئاگادار دەکاتەوە کە پارەی چەکی ٢٠١٥ـیان وەرنەگرتووە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن.
نێردەی ترەمپ لە عێراق دەڵێت، دەبێت هەوڵ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپەچەکدارەکان و رێگری لە گەندەڵی بدرێت بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و سەروەری عێراق.
چاوگێک لە چوارچیوەی هەماهەنگی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، عەمار حەکیم وخەزعەلی رازیبوون بە کاندیدکردنەوەی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، وەزیری دارایی پێشوازی لە شاندێکی بانکی نێودەوڵەتی کرد و کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخرایە سەر زیادکردنی داهاتی نانەوتی، لە رێگەی ئەلکترۆنیکردنی سیستمی باج و گومرگ، تەیف سامی وتی، حکومەتی عێراق سوورە لە جێبەجێکردنی چاکسازیی قووڵی پێکهاتەیی، بە ئامانجی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەی داهاتی نیشتمانی و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت لە بودجەی گشتیدا بە کاراکردنی سیستمی باجی ئەلیکترۆنی و کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان.
شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هێزەکانی هەسەدە و چەکدارانی دیمەشق لە ناوچەکانی حەسەکە و کۆبانێ بەردەوامە و شەوی رابردوو دوو تەقینەوەی بەهێز لە دوو شوێنی سەربازی هەسەدە لە قامیشلۆ.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبەینێش بەفر دەبارێت.
بارەگای بارزانی دەڵێت، مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجامدا و دۆخی سوریا و راگرتنی شەڕ و پاراستنی مافی کورد گفتوگۆی لەسەرکراوە.
وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، فڕۆكەكەی سەرۆكی ئەمریكا كە بەرەو داڤۆسی سویسرا دەچوو، بەهۆی كێشەی تەكنیكیی كارەباییەوە ناچاربوو بگەڕێتەوە بنكەی ئەندرۆز، دواتر فڕۆكەكەیان گۆڕیو و گەشتەكە ئەنجام درا.
ڤیتامینE ماددەیەکی خۆراکی گرنگە کە پێویستە بۆ جەستە،بەو پێیەی رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت وەک دژە ئۆکسێنەر پارێزگاری لە خانەکان دەکات و لە تێکچوون دەیانپارێزێت.
وتەبێژی پارتی ئازادیی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ جارێکی تر بەموشەک و درۆن هێرشکرایە سەر بارەگایەکیان لەسەر رێگای هەولێر - دهۆک لەلایەن ئێرانەوە و کەسێک شەهید بوو.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٨٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و دوو هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، گفتوگۆیان لەبارەی مەترسییە ئەمنییەکانی سووریا کرد و سوودانی جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ڕێگری لە هەڵاتنی تیرۆریستان لە زیندانەکان بکرێت.