سعودییە چەند سزایەکی نوێ بۆ سەرپێچیکارانی رێساکانی رادەگەیەنێت
ناوخۆی سعودیه سزای نوێی بۆ ئهو كهسانه راگهیاند، بهشێوازی سهرپێچی و لهرێگای ڤیزای سهردانیكردن و گهشتیاریهوه دهیانهوێت بهشداری له پرۆسهی حهجی ئهمساڵ بكهن، یهكێك له سزاكانیش بۆ خاوهن هۆتێل و مۆتێلهكانی سعودیهیه كه نابێت شوێنی مانهوه بۆ ئهو كهسانه تهرخانبكرێت.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، تەقینەوەکەی بەندەری بازرگانی وڵاتەکەیان روویدا، بەهۆی کەمتەرخەمی و رێزنەگرتن لە رێوشوێنە ئەمنییەکان بووە.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبار کرابوو بە دزینی ماتۆڕسکیل و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و تەقەکردن.
بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، دوای چەند کاتژمێرێک لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی شيش لە سەر رێگای مەخمور، کەمێک پێش ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.
ئهمریكا خوازیاری ئاگربهستێكی ههمیشهییە له ئۆكرانیا، ئهمهش دوای راگهیاندنی سهرۆكی روسیا لهسهر ئاگربهستی رۆژی سەرکەوتن.
وەزارەتی بەرگری کەنەدا کارمەندان و هاوڵاتیان هۆشیار دەکاتەوە، لە دوورکەوتنەوە لەو قازە شەڕانگێزانەی کە لە بارەگای کارلینگ کۆدەبنەوە.
ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی رۆژی کرێکارانەوە پشووی فەرمی دەبێت. هاوکات بەپێی رۆژمێری حکومەتی کاربەرێکەریش هەمان رۆژ پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگەکانی هەرێم.
وهزیری پێشمهرگهی رایگەیاند، تموحی زۆریان ههیه بۆ بهدهستهێنانی دهستكهوتی زیاتر بۆ هێزی پێشمهرگه و ژێرخانی سهربازی وهزارهتی پێشمهرگه پتهوتربكهن، گهندهڵی و رۆتینات نههێڵن و گیروگرفتهكانی بهردهم چاكسازی چارهسهربكهن.
بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر خاڵێکی پێشمەرگە لە گوندی بلاڤە، سێ پێشمەرگە برینداربوون.
لەناکاو پچڕانێکی گەورە لە کارەبای ئیسپانیا، پۆرتوگال، ئەندۆرا و فەرەنسا روویدا و لەئێستادا ملیۆنان کەس بێ کارەبان.
رووسیا تاکلایەنە ئاگربەستی دوو رۆژەی لە ئۆکرانیا راگەیاند و وتیشی، ئاگربەستەکە لە شەوی ٨ـی ئایارەوە بۆ ١٠ـی ئایار دەبێت.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆى هەرێم بۆ رێپێدانى ئۆتۆمبێلی جام رەش جێگاى شەرمە، دەشڵێت، هەر بڕیارێک دەربکرێت و لە خزمەتی خەڵک نەبێت ئەوان لەگەڵی نین.
وەزیری پەروەردە دەستپێکردنی قوتابخانەی دیجیتاڵی راگەیاند و پڕۆژەی بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیا بە مەبەستی پەروەردە دەخرێتە قوتابخانەکانەوە.
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پێویستە یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەکراو بەرزبکرێتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوین.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، نرخی کارەباى موەلیدەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە کە بریتییە لە ٢٦٢ دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئێران لە دۆخێکی باشدایە و وتیشی نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران.
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وردبینی لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو کراوە و سبەینێ، لیستەکە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، تا ئێستا زیاتر لە ٨٠٠ ئامانجی حوسیەکانى یەمەن پێکاوە و دەشڵێت، ئامانجەکانیش ناوەند و پێگەی سەربازیی بووە.
نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرزبووەوە و هاوکات ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار زیاتر لە ١٤٥ هەزار دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی کە لیستی مووچەی هەرێم رەوانەی بەغدا کرا، وا بڕیارە لەم دوو رۆژەدا وردبینی لە لیستەکەدا تەواو بێت و ئەگەر حکومەتی فیدڕاڵ هیچ تێبینییەکی نەبێت کۆتایی ئەم هەفتەیە پارەی مووچە رەوانەی هەرێم دەکات.
حزبی تەقەدوم رایگەیاند، دادگای عێراق محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبەکەیانی بێبەری کردووە لەو تۆمەتانەی کە پێشتر ئاڕاستەی کرابوون.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵیت، بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژترین وادەی داوە و وتیشی، ژمارەی ئەو هاوپەیمانیە سیاسیانەی تۆمارکراون گەیشتووەتە ٦٤ هاوپەیمانی.
بڕیارە ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکان لە هاوینەهەواری دوکان کۆببنەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ کەشوهەوا بەشێوەیەکی گشتی ئاسمانی نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی کەم لە هەندێک ناوچە.
دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ ٢٢ دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ ١٢ سەنت بەرزبووەتەوە.
ئیمارات دەبێتە یەکەم وڵات کە زیرەکی دەستکرد بۆ داڕشتن و پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی یاسا فیدراڵی و ناوخۆییەکان بەکاربهێنێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ژمارەی هاوپەیمانێتییە تۆمارکراوەکان ٦٤ هاوپەیمانێتییە کە پێشتر سەرجەمیان تۆمار کراون، هەروەها کۆمسیۆن بەردەوامە لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران.
پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ویلایەتی تەکساس دوو گەنج کوژراون کە کوردن و دانیشتووی ئەمریکان و وتیشی، تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستگیرکراوە کە ئەویش کوردە.
لە بازگەى چیمەن رێگری لە چوونی بارهەڵگرەکان کرا بۆ ناو کەرکوک، بەشێک لە شۆفێرانیش وتیان، چەندین کاتژمێر لە سۆنەری بازگەکە رایاندەگرن و بەشێکیشیان دەڵێن داوای باج و سەرانەیان لێدەکەن.