کەشناسی: لەم ناوچەیەی هەرێم بەفر دەبارێت
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل بە تەواوی کۆنترۆڵی ناوچەی مۆراگی کردووە کە خان یونس لە رەفح جیا دەکاتەوە و لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا بە درێژایی ١٢ کیلۆمەتر کەرتی غەززە دادەبڕێت.
جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، گەشبینن و هەموو هەوڵێكیش دەدەن لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا لەگەڵ بەغدا بگەنە رێككەوتنێك بۆ دەستپێكردنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، ٤١٥ هەزار هاوڵاتی لە کارەبای ٢٤ کاتژمێری سوودمەندبوون.
کەشناسى هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانى هەرێم بگرێتەوە و ماوەى دوو رۆژ بەردەوام بێت. هاوکات پێشبینی زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ دەکرێت كە هەندێ كات لەگەڵ باران تێكەڵ دەبێت و ئەگەری بارینی بەفرێكی كەمیش هەیە لەسەر لووتكەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان.
ئاگرێک لە ناوبازاڕی چۆمان کەوتەوە و ژمارەیەک کۆگا و دوکان سوتان، چەند شایەتحاڵێک قسەیان بۆ ئێن ئاڕ تی کرد و وتیان بەهۆی ئاگرەکەوە زیان بەر ژمارەیەک لە ماڵی هاوڵاتیانیش کەوتووە.
چەند رۆژێکە بایەکی بەهێز ناوچەکانی باکووری چینی گرتووەتەوە، حکومەتی وڵاتەکەش ئاگادارییەکی بەپەلەی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی بڵاو کردووەتەوە کە کێشیان لە ٥٠ کیلۆ کەمترە و دەڵێت، لە ماڵەوە مەچنە دەرەوە نەوەک با بتانبات.
کۆبوونەوەی نێوان تورکیا و عێراق لە ئاستی باڵای ئەمنی دا لە ئەنتاڵیا بە مەبەستی تاوتوێکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوولا، لە بوارەکانی ئەمنی، سیاسی، ئابوری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی سەربازی ئەنجامدرا، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند حکومەتی عێراق پشتیوانی لە دەستپێشخەریی حکومەتی تورکیا و پەیامەکەی ئۆجەلان دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەکەکە.
هاندەرانی یانەی دهۆک لە بەردەم یاریگای یانەکە گردبوونەوە و نیگەرانن لە گرانی نرخی بلیتی یاری کۆتایی دهۆک و قادیسیەی کوەیتی و دەڵێن لەم بارودۆخی بێمووچەییەدا نرخی بلیتەکان گرانە.
بەرێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تى وت، هەفتەی داهاتوو پاداشتی مۆڵەتی کۆکراوەی خانەنشینان دابەشدەکرێت و زۆرینەی خانەنیشنانیش دەگرێتەوە.
پۆلیسی هەولێر چەند كەسێکی بە تۆمەتی تەقەكردن و هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت و هەڕەشەكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كرد.
بەمەبەستی جێبەجێکردنی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ـ ٢٠٢٥ خولی یەکەم و دووەم، ئەزموونەکانی هەرێم چەند رێکارێکی بڵاوکردەوە.
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ملیارێک و ٢٥٠ ملیۆن دیناری لە تۆمەتبارێک گەڕاندۆتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، بەهۆی ئەو سەرپێچی و زیانانەی کە لەکاتی بەشداریکردنی لە زیادکردنی ئاشکرای دراودا تووشی بووە.
لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گرنگترین بڕگەکانی رەشنوسی نوێی یاسای تووتنی راگەیاند، تێیدا باس لەوەکراوە، یاساکە هاوردە و کێشانی بەرهەمەکانی توتن رێکدەخات و غەرامەی دەستبەجێ بەسەر سەرپێچیکاراندا دەسەپێنێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کرد کۆبوونەوە ئەنجام بکەن بۆ یەکخستنی رێوشوێنەکانی تایبەت بە کەرتی پیشەسازی.
وتەبێژی کرملین رایگەیاند، زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکا لە سفرەوە کارێکی قورسە و پێویستی بە هەوڵی چڕ و دیپلۆماسی هەیە، دەشڵێت، کابینەی پێشووی واشنتۆن زیانی زۆری بە پەیوەندییەکانی نێوانیان گەیاندووە.
وهزیری نهوتی ئێران، له چهند رۆژی داهاتوودا سهردانی بهغدای پایتهختی عێراق دهكات و گفتووگۆ لهسهر فایلی وزهی نێوان ههردوو وڵات دهكات.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بانگهێشتی پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەمنی نێوان عێراق و تورکیای بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات راگەیاند.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەم نزیکانە سەردانی سەڵتەنەتی عوممان دەکات، ئەمەش لە وەڵامی بانگهێشتێکی فەرمی سوڵتان هەیسەم بن تاریقە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا بڵاویکردەوە، سەرۆکی راگوزەری سوریا، بۆ دووەمجار گەشتە دەوڵەتی کەنداو لە ئیمارات.
بەرەی تورکمانی عێراق، محەمەد سەمعان، وەک سەرۆک هەڵدەبژێرێت، دوای دەست لە کار کێشانەوەی حەسەن توران.
بۆردومانی ئاسمانی ئیسرائیل بەشێک لە دوا نەخۆشخانەی کارپێکراوی شاری غەززەی لەناوبرد، بەپێی راپۆرتی دەزگای فریاکەوتنی مەدەنی غەززە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان بەردەوامە لە بەرنامەکانی بە نێودەوڵەتیکردنی پەروەردە بەپێی ئامانجە ستراتیژییەکان.
ئەندامێکی شاندی یەکێتی قسەی بۆ میدیای پارتی کردووە و دەڵێت، سێشەممە شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، هەرکەسێک لە چەم و رووبارەکان، گۆم و بەستەرە ئاوییە وەستاوەکان و چەند شوێنێکی دیکە مەلە بکات، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە جێگری سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کرد و پێداچوونەوەیان بەو پڕۆژانە کرد کە لەگەڵ وەزارەت و دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان لە عێراق گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتی گشتیی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق نزیکەی شەش هەزار کەس لە یەکەمی زانکۆکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان دادەمەزرێنێت.
لەژێر سەرپەرشتی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت گرێبەستی سێیەمین پڕۆژەی بۆری دەریایی واژۆ کرا، وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەشکردووە، پڕۆژەکە نەرمی و سەقامگیرییەکی بەرز بۆ کارەکانی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە بەندەرەکانی باشوورەوە دابین دەکات.
میدیا ئێرانییەکان رایانگەیاند، گفتوگۆى نێوان شاندەکەى ئێران و ئەمریکا لە یەک باڵەخانەبووە و هەریەکەیان لە ژوورێک بوون و چوار پەیام لەنێوانیاندا ئاڵوگۆڕکراوە.
نرخی زێڕ چەند رۆژێکە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٣٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ لە جێگیریدایە و بەراورد بە سێ رۆژی رابردووش نرخەکەی نزیکەی ١٠٨ دۆلار بەرزبووەتەوە.
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، هێڵی سوری ئەوان چڕكردنەوەی دەسەڵاتە لە دیمەشق و پاراستنی ناسنامەی هەسەدەیە لەناو سوپای سوریا، دەشڵێت توركیا وردە وردە زمانێكی میانڕەوتر لە بەیاننامە فەرمییەكانیدا بەكاردەهێنێت.