راگەیەندراوی نەوەی نوێ لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، باجی گومرگی بەڕێژەی ٢٥٪ بەسەر کاڵای هاوردەی ژاپۆن و کۆریای باشووردا دەسەپێنێت، ئەوەش یەکەم پەیامی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ هاوبەشە بازرگانییەکانی، پێش تەواوبوونی وادەی دیاریکراو، بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی بازرگانی.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان، کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوردەکردن بە ئاسانی بەردەوامە، دەشڵێت، هەموو خۆراک و کەلوپەلی سەرەکی بە بەردەوامی و بەبێ هیچ ئاستەنگێک دەگەنە عێراق.
جێگری سهرۆكی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبارەی کۆبوونەوەکانی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشەی مووچە، دەڵێت، پێمان وابوو ئەنجامی دانیشتنەکان باش بێت، بەڵام وانەبوو.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا، دەشڵێت، ئیسرائیل هەوڵی كوشتنیدام بەڵام شكستیهێنا.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، دوو بنەماڵەی حوکمران قومار بە ژیان و قوتی خەڵکەوە دەکەن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە دوو مانگە مووچەخۆران بێ مووچەن و بەهۆی دزی و تاڵانییەکانی پارتی و یەکێتیەوە و ئیلتیزام نەکردنیان بەرێکەوتنەکانەوە لەگەڵ بەغدا.
فەرمانگەى ژینگەى هەولێر دهڵێت، ئهمڕۆ نوێنهرى یاساییان له ههریر ئامادهبووه بۆ تۆماركردنى سكاڵاى یاسایی لهسهر ٢٠ کەس كه سهرپێچیان له رێنماییهكانى ژینگه كردووه و ئاژهڵیان له شوێنه گشتییهكان بهخێوكردووه.
دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئەردۆغان، شاندی ئیمراڵی دەڵێت، بۆچوون و پێشنیازەکان لەبارەی ئەو قۆناغە نوێیەی کە پرۆسەکە پێی گەیشتووە و هەنگاوەکانی داهاتوو کە چی بکرێت بۆ پڕۆسەکە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا تاوتوێ کرا.
سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری بەشی تیۆری کە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم پەسەندی کردووە، بەشێوەیەکی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی گەرمیان، بەشی مۆڵەت کەوتەکار.
کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بەرزترین خێرایی بایی لە ٢٤ كاتژمێری رابردوو لە هەندێک لە وێسگەكان بڵاودەکاتەوە دەڵێت، بەرزترین خێرای با لە هەڵشۆ بووە و ٩٧ کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا.
دوای ئەوەی لە دوێنێ شەوەوە لە بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی سلێمانی کارەبای ٢٤ کاتژمێری کوژابووەوە، كارەبای سلێمانی دەڵێت، کوژاندنەوەی کارەبا بەهۆی بای بەهێزەوە بووە و لە ئێستادا پێدانی کارەبا ئاسایی بووەتەوە.
دادگای باڵای فیدراڵی کۆبوونەوەی یەکەمی راوێژکاریی بەسەرۆکایەتی سهرۆكه نوێی و ئامادەبوونی ئەندامەکانی ئهنجامدا، بەمەبەستی گفتووگۆ دەربارەی شێوازی کاری دادگا.
شاندێکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەغدان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەشنووسی رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، تا ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو رازی نییە بە رادەستکردنی نەوت و تەوتینی مووچە و رادەستکردنی بەشێک لە داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ کران.
دوای رۆژێك لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان، كۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و سەرۆکی تورکیا لە کۆشکی سەرۆک کۆمار لە ئەنقەرە دەستیپێكرد.
مەسرور بارزانی دەڵێت، کێشەی هەرێم لەگەڵ بەغدا کێشەیەکی سیاسیە نەوەک تەکنیکی، سودانیش دەڵێت، چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەبێت بەپێی دەستوور و یاسا بێت.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەڵێت، تا ئێستا نزیکەی ٧٠٠ هەزار کەس فۆڕمیان پڕكردووەتەوە تاوەكو لە رۆژی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق، وەك كارمەندی سەر سندوقەكانی دەنگدان كار بكەن و دەشڵێت، ٩ـی تەمموز دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم.
کەسوکاری کوژراوێک لە سلێمانى دژی دەستگیرنەکردنی بکوژی کوڕەکەیان گردبوونەوە و دەڵێن، دوای ئەوەی کوڕەکەیان لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژراوە دوای شەش مانگ هەمان ئەو کەسانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی برایەکی کوژراوەکە و لە بەرچاوی خێزانەکەیدا هەردوو قاچیان شکاندووە.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی دۆلار بەهۆی دەستپێکی شەڕەکانی ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار دینار لە بازاڕەکانی هەرێمدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، دوای تەوابوونی پڕۆژەی پاڵاوگەكان لە میسان، دیوانیە و نەجەف بەرەو هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكان دەڕۆن و دەشڵێت، ئەمساڵ هاوردەكردنی بەنزین كۆتایی دێت.
بەشێکی هاوڵاتییان لە سلێمانی دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونەوە گردبوونەوە و خاوەن زەوییەکان دەڵێن، لەبری ئەوەى حکومەت زەویەکانیان بۆ تاپۆ بکات داویەتی بە کۆمپانیایەک بۆ دروستکردنى پرۆژەی نیشتەجێبوون.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا بە پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ خوێندکارانی قۆناغی نۆـی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجامداوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا بەهۆى رووداوێکى هاتووچۆوە لەسەر رێگاى سلێمانى ـ چەمچەماڵ لە نزیک بانى مەقان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، سێ سەرپێچیکار دەستگیرکران کە بە بەکارهێنانی تەزووی کارەبا لەسەر چەمی باسەڕە راوی ماسییان کردووە و دەشڵێت، بەهەموو شێوەیەک رێگری لەوکەسانە دەکرێت کە بە بەکارهێنانی ماددە قەدەغەکراوەکانی وەک ژەهر، تەزووی کارەبا و تەقەمەنی راوی ماسی دەکەن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان دوو ماتۆڕسیکیل لە سنووری دووبز دوو برا گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
شاندێکی حكومەتی ماوەبەسەرچوو گەیشتنە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رەشنوسی كۆتایی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا كە چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ كۆتایی بێت و رێكبكەون، بەپێی زانیارییەکانیش شاندەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڕیارە کاتژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆ لەگەڵ ئیحسان عەوادی، بەرپرسی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەڵێت، ١٥ـی تەمموز پڕۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستپێدەکات.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و خێرای با لەسەر خۆ و مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دەڵێت، بەهۆی ئەو بایەوە كە لە دوێنێ شەوەوە سنووری پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە زیان بە تۆڕەكانی كەوتووە و چەند گەڕەك و ناوچەیەك كارەباكەیان كوژاوەتەوە.
چەند رۆژێکە لافاو و بایەکی بەهێز بەشێک لە ناوچەکانی ناوەراستی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا ٨٢ کەس گیانیان لە دەستداوە و ژمارەی قوربانیانیش تا دێت زیاتر دەبێت.
بانکی رەشید قەرز بەوکەسانە دەدات کە سیستەمی سۆلار (بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر) دەکڕن و دەشڵێت، پارەکە راستەوخۆ لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە دەدرێت کە زۆرترین بڕی ٣٠ ملیۆن دینارە.